پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شەقام، ساڕێژکەری زام!
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەقام، ساڕێژکەری زام!

شەقام، ساڕێژکەری زام!
$شەقام، ساڕێژکەری زام!$
#ناسر باباخانی#
#27-09-2018#
(1)
«شەقام» بە تەنیا هەر شوێن نییە، شەقام واتا و مانای راستەقینەی ژیانە. تەنیا شوێنێکە کە دەکرێ متمانەی پێ ‌بکەی. ئەوەی لە شەقام فێری دەبی لە هیچ شوێنێکی دیکە فێری نابی. هیچ زانکۆیەک، هیچ دەسەڵات و حکوومەتێک، هیچ مزگەوت و کڵێسەیەک وەک شەقام ڕاستگۆ نین. شەقام لە زەمەنیش ناچێ، چون هەموو کات و ساتەکانی لە هەموو قۆناغێکی تەمەندا هی تۆن، شەقام ئاوێنەی باڵانوێنی ڕووحی تاکەکانە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا. تەنانەت ئەو کات کە بێدەنگی باڵی بەسەردا دەکێشێ، لێوڕێژە لە وانە، بۆ فێربوون! لە شەقامدا خۆتی بەبێ ‌دەمامک، وەک هەزاران و سەدان هەزار کەسی دی، دێی و دەچی بەبێ جیاوازی لەگەڵ دیتران. شەقام دەریایە بۆ مەلەوانی ئازا و بەجەرگ.
(لە دەفتەری بیرەوەر‌ییەکانم)
(2)
ڕەنگە سووکەئاوڕێک بۆ مانگرتنەکان و جووڵە مەدەنییەکانی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بتوانێ بۆ شرۆڤەی مانگرتنە حیماسییەکەی 21ی خەرمانان یارمەتیدەر بێ.
شەقام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر جاران هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە لەسەر خەت بووە، تەنانەت بەنیسبەت پارچەکانی تریشەوە.. شەقامەکانی ڕۆژهەڵات لە قاڵبی خەباتی مەدەنیدا بەردەوام داکۆکییان لە باشوور و باکوور و ڕۆژاوا کردووە، لە بۆنە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارچانەدا.
لەلایەکی تریشەوە لە قاڵبی نافەرمانی مەدەنیدا لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات، بە بۆنەی تایبەتی، دووکان و بازاڕ دادەخا و مانگرتنی سەراسەری سازدەکا. لەژێر زەخت و زەبروزەنگی دەسەڵاتی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامیدا، بۆ تیرۆری شەهید دوکتور قاسملوو، لە سێدارەدانی شەهید فەرزاد کەمانگەر، شەهیدکردنی شوانەی سەید قادر، ئیعدامی 59 لاوی شاری #مەهاباد# و... بوێرانە دەنگ هەڵدەبڕێ و مان دەگرێ و تێچووی قوورسیشی بۆ دەدا.
کۆی ئەم نموونانە گوزارە لەوە دەکەن، شەقام لە ڕۆژهەڵات چەمکێکی جیاوازە. بوونەوەرێکی زیندوو کە هەندێ جار بە قەرەباڵغی و هەندێ جار بە بێدەنگی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کش و مات دەکا و پلان و پیلانەکانی پووچەڵ دەکاتەوە! شەقام تەنیا شوێنێکە کە کۆماری ئیسلامی زراوی لێی چووە!
لەڕاستیشدا ئەوە لەسەر شەقامە کە ناسیۆنالیزمی کوردی، خەریکی تەقەڵ و دروومانی خۆیەتی، بۆ ئەوەی بتوانێ «پێکەوەلکاوی ناسیۆنالیزمی» وەک دوامەبەست، بە ئاکام بگەیەنێ.
مەبەستم لە پێکەوەلکاوی ئەوەیە کە ئەگەر سەیری بزووتنەوەی نەتەوەیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەی لە ڕوانگەیەکی خەسارناسانەوه، ‌ دەبینین بەردەوام لەگەڵ گرفتێک بەناوی «کەلێن» بەرەو‌ڕوو بووە کە هەمیشە لەمپەڕ بووە لەسەر ڕێی پێکەوەلکاویی ناسیۆنالیزمی.
ئەم کەلێنانە بریتین لە: کەلێنە چینایەتییەکان، کەلێنە حیزبییەکان، کەلێنە ئایینی و مەزهەبییەکان، کەلێنە جێندەرییەکان، کەلێنە جیلییەکان و… کۆی ئەم کەلێنانە دواجار لەسەر ڕەفتاری سیاسی کۆمەڵگە شوێندانەر دەبن و کەلێنە سیاسییەکان بەرفراوانتر دەکەن. بەڵام وێدەچێ هەم حزووری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر شەقامەکان و هەم چۆڵکردنی شەقامەکان، خەریکە کەلێنە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵات داپۆشێ و، لەڕاستیدا ئەو پێکەوەلکاوییە ناسیۆنالیزمییەی باسم لێوە کرد، زۆر بە ڕاشکاوی لەم ساتەوەختەی ئێستادا هەستی پێدەکرێ، هەم بە ڕەهەندە نێوخۆییەکەیدا، هەم لە پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش.
سەبارەت بە ڕەهەندە نێوخۆییەکە، ڕەنگە باس لە دوایین نموونەکان بتوانێ بەرچاوڕوونییەکی زیاترمان بداتێ:
یەکەم: هەرەوەزی نەتەوەیی بۆ کارەساتی بومەلەرزەی #کرماشان# و خوێندنەوەی وردی ئەم هەرەوەزە و لێکدانەوەی سەرجەم دال و نیشانەکانی سەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵات، دەرخەری ئەم ڕاستییەن کە باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات وەک دوو جەمسەری کوردی سوننەمەزەب و کوردی شیعەمەزەب و یارسان لێک گرێ دراون، ئیرادەی گەل لە سەرووی خواستی دەسەڵاتی حاکم بە شێوەیەکی دژکردەوەیی، هاوتەریبە لەگەڵ تاک و کۆمەڵی کوردەواری. بە واتایەکی دی، ئەو بارهەڵگرانەی کەلوپەلی پێویستیان بۆ ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان دەگواستەوە، لەگەڵ بڕینی تاک بە تاکی سنووری نێوان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕاستیدا تەقەڵ و دروومانی لێکترازانی مێژوویی شار و ناوچەکان بوو. ئەمە واتە بە دەروونی کردنەوەی چەمکی نەتەوەخوازی لەنێوخۆدا.
دووەم: نەهاتنەدەری خەڵک لە ماڵەکانیان لە ڕۆژی 21ی خەرمانان جۆرێ لە هاوپەیوەندیی نێوان سێکوچکەکە‌ی خەباتی سازکرد، هاشتاگی من_لەماڵ_نایەمەدەر لە سۆشیال میدیا هەموو کەلێن و قوژبنەکانی تەنی و لە ماوەی سێ چوار ڕۆژدا زەینی ناوخۆی بەتەواوی ئامادە کرد بۆ دژکردەوەیەکی بەربڵاو! چالاکانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆ، بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەژێر چەتری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرئەنجام خواستی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکانی سیاسی لەدەرەوە، بە یەک وتار بەرەنگاری مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەوە. ئەوان بە هاشتاگ چوونە شەڕی مووشەک! لێرەشدا واتە لە دنیای مەجازیدا، پێکەوەلکاویی ناسیۆنالیزمی بەڕوونی خۆی دەردەخا.
دژکردەوەکە ئەوەندە خێرا و بەربڵاو بوو کە کۆماری ئیسلامیی تووشی شۆک کرد. ئەگینا بەپێی ئەو ناسیاوییەی لە کۆماری ئیسلامی هەیە، ئەم هێرشە تیرۆریستییە درێژەی دەبوو بە ئاقاری مەترسیدارتردا. هەرچەند حاشا لەوە ناکرێ هێرشەکەی سەر قەڵای دێموکرات، کارەساتێکی زیانبار بوو بۆ بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات و کۆستێکی گەورە بوو، بەڵام بێ هیچ شک و گومانێک مانگرتنی سەرانسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەهاتنەدەری خەڵک لە ماڵەکانیان، ساڕێژی برینی شەهیدبوونی پۆلێک کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و ئێعدامی سێ گەنجی جیابیری سەر جەستەی نیشتمانی کردەوە. بۆیە ڕۆژی 21ی خەرمانان دەبێ بکرێ بە ڕۆژی خۆڕاگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی!
لە پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی دیکەشدا، لاموایە زۆر لەوە ئاشکراترە کە بمانەوێ باسی هەست و دژکردەوەی ڕۆژهەڵات بە نیسبەت بەشەکانی دیکەی کوردستان بکەین. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا هاتنی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر شەقامەکان، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن کە ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵات بەتەواوی پەلوپۆی هاویشتۆتە پارچەکانی دی و ڕەگئاژۆی کردووە و خەریکی تەقەڵ و دروومانی سنوورەکانە لەباری زەینی و سۆزدارییەوه. ڕۆژێک بۆ پەسەندی فیدراڵیزم لە ئێراق یان پشتگیری لە #شنگال# یان بە بۆنەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە باشوور دێتە سەر شەقام، ڕۆژێک بە بیانووی کۆبانی بۆ ڕۆژاوا، ڕۆژێک بە بیانووی دەسبەسەرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی کورد لە باکوور و… بۆ هەموو ئەمانەش تێچووی بۆ داوە بە گیان و ماڵ و ژیان.
(3)
ئەم ڕۆژانە لێکدالێکدا ئەم پرسیارە لەسەر ساحەی سیاسی کۆمەڵایەتی کوردستان قوت دەبێتەوە: بۆچی هێرش کرایە سەر قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم ساتەوەختەدا؟
دیارە زۆر هۆکار دەسنیشان کراوە بۆ هێرشی کۆماری ئیسلامی وەک:
- کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کاتەدا وەک ستراتیژی شاراوە و ئاشکرای خۆی، دەیەوێ بە خوڵقاندنی قەیران، خۆی لە قەیران ڕزگار بکا.
- پەیامێک بۆ ئەمریکا، پەیامێک بۆ دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و پەیامێک بۆ هاوپەیمانان کە دەکرێ وەک هەڕەشە دێکۆدەی کەین!
- لە دوای شکانی ئۆتۆریتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سووتاندنی کۆنسوڵخانەکەی لە بەسرە، لە دەرفەتێک دەگەڕا بۆ قەرەبووی سومعەی تێکشکاوی.
- داڕمانی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ناوخۆی ئێران.
- گوشارە دەرەکییەکان، بەتایبەتی گەمارۆکانی ئەمریکا
- بەئامانجکردنی لایەنێکی تایبەت بۆ مەبەستێکی تایبەت.
و... زۆر هۆکاری تر. بەڵام هۆکارەکان هەرچییەک بن، بێ چەند ئاکامێکی گرینگی لێکەوەتەوە:
- دووپاتبوونەوە و جەخت لەسەر نەبوونی شەرعییەتی سیاسی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (دەتوانین زیاتر وەک جۆری پەیوەندی وڵاتێکی داگیرکراو و وڵاتێکی داگیرکەر لێی بڕوانین!)
- یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵکی ناوخۆ.
- بە تەعبیری هەندێ کەس ئەمە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی نا بوو بە کۆماری ئیسلامی کە چل ساڵ لەوەپێشیش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێچەوانەی تەواوی خەڵکی ئێران بە کۆماری ئیسلامییان گوت: نا!
- ڕەواییدان بە خەباتی چەکداری (دەسەڵاتێک کە شەڕت پێدەفرۆشێ، دەسەڵاتێک کە قەڵاچۆت دەکا... دەبێ و دەکرێ بە چەک بەرەنگاری ببییەوە.)
- وەک چۆن ئەم مانگرتنە لە ساڵانی ڕابردوودا و بەتایبەتی ئەمساڵ وەک نەریتێکی شۆڕشگێڕی لێهات، دەبێ چەکی من لەماڵ نایەمەدەر بەدەستی خەڵکەوە بێ و بەردەوام لەسەرپێ بێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی سەرکوتکەر و ئازادیکوژ!
- سۆشیالمیدیا بەستێن و بواری دەنگهەڵبڕینی ئۆنڵاینی بۆ خەڵک ڕەخساند تا بە هاشتاگێک ڕووبەڕووی مووشەکە ڕووسییەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.
ئەگەرچی جەستەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد جارێکی تر بریندار بوو، بەڵام بێگومان ئەوە خەڵکی کوردستان بوون کە زامەکانیان ساڕێژ کردەوە. [1]
ئەم بابەتە 377 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-09-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 377 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!