ئەگەر شێر لە بێشە نەما، ڕێوی و چەقەڵ دەیکەن بە سەما.
شێر: ئاژەڵێکی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرە، لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا بە پاشای دارستان ناسراوە، ڕێوی: ئاژەڵەکی کێوییە و بە فێڵباز و تەڵەکەباز ناسراوە، بێشە: دارستانی چڕ (فەرهەنگی خاڵ) ئەگەر شێر لە دارستاندا نەما، ڕۆژ ڕۆژی ڕێوی و چەقەڵە، پەندەکە واتە: ئەگەر ناکەس و هەرچی و پەرچی ڕۆژێک دەستیان بڕوات و لە جێگەی پیاو چاک دانیشن، دنیا تێکدەدەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,022 times