پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
زانکۆکانی کوردستان ئاگرخۆشکەری قەیرانی پەروەردەیییەکانن
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زانکۆکانی کوردستان ئاگرخۆشکەری قەیرانی پەروەردەیییەکانن

زانکۆکانی کوردستان ئاگرخۆشکەری قەیرانی پەروەردەیییەکانن
ناونیشانی بابەت: زانکۆکانی کوردستان ئاگرخۆشکەری قەیرانی پەروەردەیییەکانن
ئامادەکردن: #مایکڵ ڕۆبن#

ئەوە چەندین ساڵە، سەرکردە یەک بەدوا یەکەکانی ئێراق هەوڵیانداوە و ڕێگریدەکەن لەوەی کوردەکانی ئێراق لە خوێندن باڵا وەربگیرێن. هەندێ لەو کوردانە بەخت یاوەریان بووە و توانیوویانە ڕەزامەندی هەندێ لە زانکۆ باشەکانی ئێراق وەربگرن، نموونەش وەک زانکۆکانی بەغدا و بەسرە، بەڵام سەرکردە نەتەوەییە عەرەبەکانی ئێراق زیاتر حەزدەکەن و بایەخ بەوە دەدەن یارمەتیی عەرەبە فەڵەستینیی و سوودانییەکان بدەن بۆ وەرگێڕان لە خوێندنی باڵا نەوەک کوردەکانی ئێراق کە پێویستیان پێیەتی و شیاوی ئەو کورسی و زەمالانەن.
لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆی #سلێمانی# لە ساڵی 1968دا، ئەو ئابلووقە پەروەردەییە خەریکە لەناودەچێ. دیسانەوە باکگراوندی ڕووداوەکان بەتایبەتی ناسەقامگیریی کورد و شەڕی نێوان ئێراق و ئێران، وایکرد سەرۆکی ئەوکاتەی ئێراق سەددام حسێن فەرمان دەربکات بە گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ #هەولێر# بەوپێەی هەڵکەوتەی جوگرافی و تۆبۆگرافیای هەولێر وایکردبوو بەئاسانی لەلایەن ڕژێمەوە کۆنترۆڵ بکرێت، ناوی زانکۆکەشی گۆڕی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین. لە ساڵی 1992دا، حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# جارێکی دیکە زانکۆی سلێمانییان دامەزراندەوە. جێگەی باوەڕ نەبوو کەوا چۆن ئەنجامەکانی شەڕی نێوخۆی کوردستان دەبنە هۆی دابەشبوونی کوردستان بۆ دوو هەرێم کە لایەن دوو بنەماڵەی کێبرکێکاری یەکتری قەڵەمڕەوی بکرێت، هەردوو لایەن هەوڵیشیانداوە ئەو ژیانە ئازادەی هەیە بیخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
و ادیارە هەبوونی دوو زانکۆ جێگەی قەبوڵی پێنج ملیۆن کەس بووە لەو هەرێمەدا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی کۆلێژ و زانکۆکان ڕوو لە زیاد بوونە. عیسمەت خالید، ئەو بزنسمانەی کە چەندان ساڵ بوو بانگەشەی دەکرد بەوەی خاوەن بڕوانامەی بەرزە، ئەوە بوو لە ساڵی 1992دا زانکۆی #دهۆک#ی دامەزراند. بە شێوەیەکی کرداریی، زانکۆی دهۆک زیاتر وەک شکۆمەندییەک بۆ عیسمەت خالید دەگەڕێتەوە و لەژێر چاودێری پارتیی دیموکراتیی کوردستان دایە، پەروەردە و فێرکردن لایەنی دووەم یان تەنانەت سێیەمی ئەو زانکۆیەیە. هەر لەم بوارەدا، عیسمەت وەک کەسێکی پێشەنگ، لەساڵانی دواتردا پەیوەندی لەگەڵ چەندان بزنسمان و سیاسەتمەدار هەبووە بۆ دامەزراندنی چەند زانکۆی دیکە. زانکۆی (کۆیە) ش لە ساڵی 2003دا دامەزرا. لە ساڵی 2009دا حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆی #سۆران#ی دامەزراند، ماوەیەکی کەم دوای ئەمە هەریەک لە زانکۆکانی #زاخۆ#، ڕاپەڕین و #گەرمیان# دەرگایان واڵا کرد. ماوەیەکی کەم دوای ئەمە بەرلەوەی #هەڵەبجە# ببێتە پارێزگا، حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆیەکی لەوێدا کردەوە. #چەمچەماڵ#یش ئێستا زانکۆی چەرمۆی هەیە. هاوکات، هەندێ زانکۆی تایبەتمەندی دیکەش هەن، لەوانەش وەک: زانکۆی هەولێری پزیشکی، پۆڵەتەکنیکی سلێمانی، پۆڵەتەکنیکی هەولێر و پۆڵەتەکنیکی دهۆک.
زۆربوونی ئەم هەموو زانکۆ حکومییانە کێشەی زۆر بەدوای خۆیدا هێناوە. زۆربەیان هەمان کۆرسی خوێندن دەخوێنن و دووبارەی دەکەنەوە: پزیشکی، یاسا، زمانی ئینگلیزی، کشتوکاڵ، ئەندازیاری و پەروەردە. لەبڕی ئەوەی جەخت بکەنەسەر یەک تایبەتمەندیی لە زانکۆیەکی دیاریکراودا یان هەر زانکۆیەک تەرخان بکرێت بۆ پسپۆرییەک، ژمارەی پڕۆفیسۆرەکانیش لەم هەرێمەدا لە هەڵکشان دایە و بە هەموو لایەکدا بڵاوبوونەتەوە. چونکە هیچ دەستەیەکی ڕەخنەگران کە خەڵکی تایبەتمەندی لەخۆگرتبێ لەم زانکۆیانەدا نییە، هەموو زانکۆکانیش بەهۆی خراپی کواڵیتییەوە دەناڵێنن. دەبێ ئەم زانکۆیانە هەریەکەیان چەندان بەشی کارگێڕی هەبێ تا وابکات دەرفەتی کار لەئاستی سکرتێرییدا درووستبکات، بەڵام جگە لە بارگرانی بۆ سەر حکومەت ڕۆڵێکی دیکەیان نییە.
زیادبوونی ژمارەی زانکۆکان بەجددی چەندان کاریگەریی کۆمەڵایەتیی لەسەر کوردستان هەیە. ئەم زیادبوونە کاریگەریی لەسەر یەکڕیزیی گشتیی کوردستان هەیە، کوردستانی ئێراق هێشتا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە یەکگرتوو نییە و دابەشکراوە. بە شێوەیەکی فراوان، لەوانەیە نەوەی ڕابردوو لەمە بەرپرسیار بێت، بەڵام ئەمە ڕاستەقینەیەکە و هەیە. ئەگەر زانکۆیە حکومییەکان تێکەڵ بکرێن و بکرێنە یەک زانکۆ بەڵام لە چەند کەمپێکی شارە سەرەکییەکانی کوردستان بێ، هاوکات قوتابییەکانیش ناچاربکرێن بە یەکەوە لە تەواوی شارەکانی کوردستان بخوێنن، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێموانییە بتوانێ گەرەنتی بدات کە هەر کۆلێژێک کواڵیتییەکی باشی دەبێت، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرچووەکان تێکەڵ بە یەکتری بن و یەکتری بناسن، جا لە هەر شارێکی کوردستان بن، لەوانەش لە زاخۆ، هەڵەبجە، بارزان یان چەمچەماڵ. ئەم جۆرە تێکەڵکردنە بۆ داهاتووی کوردستان سوودی دەبێ، هەروەک ڕەنگە لەوانەیە بتوانێ ئەم دابەشبوونە دەستکردە هۆزگەرایی و کولتوورییەی کوردستان بتوێنێتەوە.
زیادبوونی زانکۆ تایبەتەکان تەنیا ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات. بە شێوەیەکی تیۆریی، زانکۆ تایبەتەکان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. کاتێ دوو دەیە پێش ئێستا هاتمە کوردستانی ئێراق بۆ وانەبێژی لە زانکۆکانی سلێمانی، سەڵاحەدین و دهۆک، شێوازی وانەگووتنەوە تەواو کۆن و سواو بوو. فێرکردنیش بە شێوەیەکی زۆر ڕۆتینی ئەنجامدەدرا. قوتابییەکان هەموو ئەو شتانەیان ئەزبەر دەکرد کە پڕۆفیسۆرەکان دەیانگووت جا ڕاست بووایە یان هەڵە- ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بوونی نەمێنێ. مەنهەجی خوێندن کۆن و تەمەنی بەسەرچووبوو، قوتابییەکان وانەی سەرەتایی کۆمپیوتەریان لەلایەن پڕۆفیسۆرگەلێکەوە پێ دەگووترا کە ئاستی مەعریفەیان زۆر کۆن و ئیکسپایەر بوو، بۆ کارەکانی دیکە و پێویستییەکانیان دەچوون بۆ کافتریاکانی دەرەوەی کۆلێژ تا ئینتەرنێت بەکاربێنن و مامۆستاکانیان زۆرکات لێیان تێنەدەگەیشتن. حکومەت برێکی یەکجار کەم لە سەرچاوەکانی دابیندەکرد، هەروەک چۆن #وەزارەتی خوێندنی باڵا#ش زیاتر چاوی لەوە بوو بەرگێکی شێتانە بخاتەبەر زانکۆکان لەبڕی ئەوەی چاکسازییان تێدابکات. شەڕ و ئابلووقە ئابوورییەکان بۆ ماوەی نزیکەی 20 ساڵ ئێراقیان دووچاری پاشاگەردانی کردبوو بەرلەوەی ڕژێمەکەی سەددام لەناوبچێت. لە کاتێکدا زۆرێک لە ئەندامەکانی بەشەکان و کەسانی کارگێڕی کۆلێژەکان هەستیان بەو ڕاستییە کردبوو، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان هەستیان بەوەکرد کەوا چۆن جیهان لە بەرەوپێشچوون دایە و بواری خوێندنەکەیان لە هەمانکاتدا فراوانتر دەبێت. ئەوانە تێنەدەگەیشتن لەوەی چ دواکەوتوویییەک بەرۆکی زانکۆکانی گرتوون.
ئەوە دکتۆر #بەرهەم ساڵح# بوو کە بایەخی بە دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دا، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا ئەو زانکۆیە لەنێو چەندان کێشە دەژیا نموونەش وەک: فێڵکردن و سکانداڵ، گرژییەکانی نێوان کورد و عەرەب، زیادبوونی ئێش و ئازار- هەروەها لە ئاستی بەڕێوەبردنیشدا- سەرەڕای نەبوونی سیستەمێکی ستاندارد لە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان، لە سەرەتا ساڵەکانیشی کەسانی سیاسیی دەستوەردانیان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا ڕێرەوی خۆی وەگرتووە و ستانداردێکی نەک هەر بۆ کوردستان، بەڵکوو بۆ ئێراقیش درووستکردووە. لە کاتێکدا من هەرگیز سەردانی ئەو زانکۆیەم نەکردووە، بەڵام شوێنێکە کە خاوەن ناوبانگێکی جوانە و قوتابییان فێری شت دەبن، ڕەخنەگرانە بیردەکەنەوە، کاتێکیش بەردەوام دەبن لە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی دەرەوە، ئەوا سەرکەوتوو دەبن. ئەو کۆنفراسەی لەو زانکۆیە ئەنجامدرا، وایکرد ئەو زانکۆیە وەک شوێنێک دەربکەوێت کە دەکرێ دیبەیتی ڕاستەقینەی تێدا ئەنجامبدرێ. حەیف، وادیارە هەندێ لە سەرکردە کوردەکان بەئیرەیییەوە سەیری ئەو زانکۆیە دەکەن و بەبێ ئەنجامدانی هیچ وەبەرهێنانێک دەیانەوێ هەمان پایەی ئەو زانکۆیەیان هەبێ.
لە ئێستادا، بە لایەنی کەم دەرزەنێک زانکۆی تایبەتی دیکە هەن، زۆربەشیان وادیارە بۆ قازانجن نەوەک بۆ پەروەردە و فێرکردن. سەرۆک وەزیران #مەسرور بارزانی#، زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە ساڵی 2014ەدا دامەزراند. نازناوی (ئەمریکی) زیاتر لە دەستەواژەیەکی ساویلکە و سادە دەچێت، نە حکومەتی ئەمریکا، نە هیچ دامەزراوەیەکی تایبەت ڕێککارییەکی ئەوتۆی نەگرتۆتەبەر لەبەرانبەر بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە، خودی زانکۆکەش ڕێز لە سەربەستیی ئەکادیمی ناگرێ. ئەمەیان تەنیا پڕۆژەیەکی لەخۆبایییانەی بارزانییە، ئەمە مۆدێلی بارزانیی خۆیەتی کە لە ڕێی بەخشینی گەورەوە دەتوانیت بڕوانامە بکڕیت کە خۆی لە سەردەمی خوێنکارییەکەی فێربوە. خراپتریش دەبێت: خەزنەداری زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، سەروەر پێداوی، لە ساڵی 2015دا واژووی لەسەر تۆمارێکی کۆمپانیای ئەپێکسی ویلایەتی ڤێرجینیا کردووە کە لە ساڵی 2010دا مەسرور بارزانی ڤێللایەکی بە 10 ملیۆن دۆلار کڕیووە لە ناوچەی ماکلینی ڤێرجینیا. لەو کاتەدا بارزانی ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەمەوە هەبێ، بەڵام خۆی بەردەوام لەو کۆشکە ماوەتەوە و دواتریش ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی تێدا گێڕاوە. ئێستا، ئەم دەڵاڵی بزنسە کار بۆ زانکۆ دەستەمۆکەی دەکات، هەر بۆیە زانکۆکە بەهۆی نەبوونی پرۆفیشنالیەت و دڵسۆزییەوە دەناڵێنێ.
دامەزراوە پەروەردەیییەکانی دیکە- نموونەش وەک زانکۆی نۆڵیچ و زانکۆی ئەربیلی ئینتەرناشناڵ- تۆزێک باشترن. ئەمانە تەنیا خەریکی ڕووتاندنەوەی سەرچاوە دارایییەکانی خێزانەکانن بەبێ ئەوەی بگەنە ئاستی زانستی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا، تەنانەت ناگەنە ئاستی زانکۆکانی هیندستان و ئێرانیش. هەبوونی ئەم زانکۆیانە زیاتر بۆ ئەوەیە بزنسمان و وەزیرەکانی پێشووتری حکومەت خواستی ئەوەیان هەیە بە (سەرۆک) زانکۆ بانگبکرێن، نەوەک هیچ خواستێکی دیکەیان هەبێ بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشایییانەی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا هەیە.
زیادبوونی ئەم هەموو زانکۆیانە- جا گشتیی بێت یان تایبەت- بەدڵنیایییەوە زیانی بۆ کوردستان دەبێت. سەرچاوەیەکی مرۆیی یەکجار گەورە لە کوردستان هەیە، پەروەردە و فێرکردنیش پێویستە دەستەڵاتی پێبدرێت و کاریگەریی هەبێ. سەرەڕای ئەوەی کوردستانی ئێراق لەمێژە پەراوێزخراوە، بەڵام هیچ هۆکارێک نییە ئامانجی گەورەمان نەبێ. بەداخەوە، هەروەک چۆن دیکتاتۆرەکانی ڕابردوو کە ژمارە زۆریی زانکۆکانیان قۆستبۆوە بۆ کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی خوێندن بۆ کوردەکان، لە ئەمڕۆشدا مەیلی سەرکردە کوردەکان لە زیادکردنی ژمارەی زانکۆکان بەزیادەوە هەمان کاردەکات و بۆ هەمان مەبەستە.[1]
ئەم بابەتە 91 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 02-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 91 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.11 چرکە!