پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,637
وێنە 106,316
پەرتووک PDF 19,217
فایلی پەیوەندیدار 96,801
ڤیدیۆ 1,358
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دو...
سلێمان حەلەبی کوردە یان عەرەب؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سلێمان حەلەبی کوردە یان عەرەب؟

سلێمان حەلەبی کوردە یان عەرەب؟
ناونیشانی بابەت: سلێمان حەلەبی کوردە یان عەرەب؟
ئامادرکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

“دەستپێک”
داگیرکەرانی کوردستان تەنیا لە هەوڵی داگیرکردنی خەڵک و خاکی میللەتەکەدا نەبوون، بە ڵکۆ هەوڵیانداوە مێژوو، کولتوور و داب و نەریتی کوردەواریش داگیربکەن، ئەگەر ئەو کارەیان بۆ نەچووبێتە سەر ئەوا هەوڵی شێواندنیان داوە، یاخود خوازیاربوون لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنێن، بۆ نموونە لە سەردەمی فەرمانڕەوای عوسمانێکاندا لە پای وەڵامی پرسیارێک (ئیبن خەلەکان) وەڵامی درووست دەداتەوە، بەڵام خەڵاتەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: وەڵامەکەم بۆ ئەوان هێلکەیە، توێکڵەی بۆ من و هێلکەکەش بۆ خۆیانە. ناوزڕاندنی سەرکردەکانی کورد و بەکارهێنانی خەبات و شکۆمەندێکانیان نموونەیەکی تری زیندووە کە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، سلێمان حەلەبیش یەکێکە لە گومناوەکانی کورد کە مێژوو فەرامۆشی کردووە و داگیرکەرانیش مەبەستیان بووە بە پاڵەوانی عەرەبی لە قەڵەم بدەن. ئەم چەند دێرە شیکاری ئەو ڕاستییە دەکات.
=KTML_Bold=سلێمان حەلەبی کێیە؟=KTML_End=
سڵێمان کوڕی محەمەدئەمین، ساڵی 1777 لە وڵاتی شام و لە شاری حەلەب لە دایک بووە، باوکی فرۆشیاری ڕۆن و ڕۆنی زەیتون بووە، لە حوجرەکانی ئەو شارە زانستە سەرەتاییەکانی خوێندووە، وەختایەک دەگاتە تەمەنی بیست ساڵان باوکی بە مەبەستی خوێندنی زانستی ئیاینی لە زانستگای ئەزهەر ڕەوانەی شاری قاهیرەی دەکات، لە (ڕەواقی شام) کە بەشی ناوخۆیی خوێندکاران بووە نیشتەجێ دەبێت، مانەوە و تێکەڵاوبوونی بە خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی ئاشنای دەکات بە شێخ (ئەحمەد شەرقاوی) کە یەکێک بووە لە مامۆستاکانی و هەندێجاریش لە ماڵی ناوبراودا ماوەتەوە.
ئەحمەد شەرقاوی نەیاری داگیرکاری فەرەنسا بووە، هاوکات دەستی هەبووە لە هەڵگیرسانی شۆڕشی یەکەمی قاهیرەدا لە 21/ ئۆکتۆبەری/ ، 1798 کاتێک سوپای ناپلیۆن گەمارۆی جیزە و قاهیری دابوو سلێمان لەپاڵ مامۆستاکەیدا بوو، لە ماوەی مانەوەی لە قاهیرە دوو جار بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی ماڵی خودا دەکات، کاتێک دەبیستێت بابی نەخۆشە لە خوێندنەکەی دادەبڕێت و دەگەڕێتەوە حەلەب، وەختایەک لە تەندرووستی بابی دڵنیا دەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی دەگەڕێتەوە وڵاتی میسر، لە ڕێگای گەڕانەوەیدا لە مایسی ساڵی 1800 با دەداتەوە بەلای قودسدا و سەردانی شاری غەزەش دەکات، لەو کاتەدا شۆڕشی یەکەمی قاهیرە لە سەروبەندی شکست و نسکۆیدا دەبێت، هەروەها زۆر باسی دەستدرێژی فەرەنسێکان لە وڵاتدا دەکرێت کە توڕەیی خەڵکیان بە کوڵهێناوە، گەل لەپێناو پاراستی ماف و شکۆیدا ڕاپەڕیوە.
جارێکی تر سڵێمان پەیوەندی دەکات بە خوێندکارانی نیشتەجێ‌ لە (ڕەواق شام) کە چواریان خوێندکاری قورعان بوون لە دانیشتوانی غەزە بە ناوەکانی محەمەد، عەبدالله، سەعید و عەبدەلقادر، لەمکاتەدا سڵێمان ڕازی دڵی دەکاتەوە کە مەبەستێتی (کلێبەر) بکوژێت و گیانیشی کردۆتە قوربانی لەپێناو ڕزگارکردنی وڵاتی میسردا.
لەبەرانبەردا فەڕەنسێکان دەڵێن: کارەکەی سڵێمان لە پای باجێکی زۆر بووە کە هاتۆتە سەر باوکی، کاتێک چاوی بە ئەحەمەد ئاغا کەوتووە، ئەو لێپرسراوێکی ئینکشارێکان بووە لە حەلەب و سڵێمانی ئاگادارکردۆتەوە کە والی شاری حەلەب باجێکی زۆری خستۆتە سەر شانی باوکی، ئەوکات ئەحمەد ئاغا بەڵێنی سوککردنی باجەکەی پێ‌ داوە، لەبەرانبەردا پێویستە ئەویش فەرمانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی جێبەجێبکات کە کوشتنی جێنشینی ناپلیۆنە. لە ئینسوکلوپیدیای حەلەبدا (خەیرەدین ئەسەدی) دەنووسێت:- ئەوە دەنگۆ و دەم هەڵبەستی داگیرکەر و هەندێ‌ لە ڕۆژهەڵاتناسەکانە، سڵێمان نیازی بووە ناپلیۆن بکوژێت، بەڵام تەقدیر و تەگبیر یەککیان نەگرتووە، ئەو مەبەستی تێکۆشان بووە لەپێناو خودا، چونکە داگیرکەرە فەڕەنسێکان بە ئەسپەکانیانەوە چوونەتە ناو حەرەمی ئەزهەر و چەند زانایەکیان کوشتبوو! سەرباری ئەو کوشت و بڕە گەوڕەییەی لە وڵاتدا کردبوویان.
مێژوو نووسی مسیری (عەبدولڕەحمان ئەل جبرتی) لە مێژووی پەلاماری فەڕەنسا بۆ سەر وڵاتی میسردا دەنووسێت ئاغاکانی ئینکشاری دەنگۆیەکیان لە ناو خەڵکیدا بڵاو کردبۆوە کە هەرکەسێک سەرکردەی هەڵمەتەکانی فەرەنسا بکوژێت ئەوا دەکرێت بە سەرکردەی (وەجاقات) و پلەو پایەی پێ‌ دەدرێت سەرباری کۆمەڵێک ئیمتیازات، سڵێمان حەلەبی لەو پێناوەدا ئەو کارەی کردووە.!
=KTML_Bold=“جەنەڕاڵ کلێبەر کێییە؟”=KTML_End=
جان بابتیست کلێبەر لەنێوان ساڵانی “1753 1800” دا ژیاوە، لە کاتی شۆڕشەکانی فەڕەنسادا یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی بووە و بۆ سەر وڵاتی میسر و بەشداری هەڵمەتەکانی ناپلیۆنی کردووە، دەستپێکی ژیانی سەربازی لە خزمەتی ماڵباتی “هاپسپۆرگ” دا بەسەربردووە. ساڵی 1791 لە سوپای فەرەنسادا دەستبەکاربووە و خۆی بۆ کارەکەی تەرخانکردووە، دواتر بەخێرایی بە پلەکانی سەربازییدا هەڵکشاوە تا پلەی جەنەڕالی بەدەستهێناوە، کلێبەر لە جەنگەکانی “ئایلاند و سەرکوتکردنی هەرێمی فۆندییە بەشداریکردووە، بە ماوەیەکی کەم بەر لەوەی خەنەنشین بکرێت هاوڕێی ناپلیۆن بووە بۆ سەر وڵاتی میسر، کاتێک ناوبراو گەڕاوەتەوە بۆ میسر کلێبەری کردووە بە بریکاری خۆی دواتر لەو وڵاتەدا کوژراوە.
ماڵپەڕی “مقال” بەمشێوەیە کوشتنی جەنەڕال کلێبەر دەگێڕێتەوە:- ڕۆژێک کلێبەر لەگەڵ گەورە ئەندازیار “برۆتان” لە گفتووگۆیەکی تولانیدا دەبێت و باس لە نەخشەکێشانی خانووەیەکی نوێ‌ دەکەن تا وەکوو پاشکۆی کۆشکی ” ئەلفی” لە باخچەی کۆشکی ناوبراودا دەربکەوێت، هەردووک بە تەنیشت بیرێکدا گوزەردەکەن لە پڕ گەنجێکی عەمامە بەسەر وەک ئاوکێش دەردەکەوێت و لێیان نزیک دەبێتەوە، وەختایەک لێیان نزیکدەبێتەوە دەستی درێژ دەکات جەنەڕالیش دەست بەڕویەوە دەنێت، ئەو زیاتر دێتە پێشی و دەستی ڕاستی درێژدەکات، ئەوکات جەنەراڵ وادەزانێت گەنجەکە دەیەوێت دەستی ماچ بکات، ئەوجا دەستی درێژ دەکات و #سلێمانی#یش بە خەنجەر دایدەدورێت، لەوکاتەدا بۆتان بە هانای هاوەڵەکەیەوە دێت شاڵاو بۆ سڵێمان دەهێنێت، دەست لەویش بڵند دەکاتەوە شەش خەنجەری کوشندە لە جەستەی برۆتانیش دەدات، کاتێک کارەکە ئاشکرا دەبێت جارێکتر قاهیرە گڕدەگرێت، داگیرکەریش شاڵاو دەباتە سەر دانیشتوان و تەڕو ویشک پێکەوە دەسوتێنێت.
=KTML_Bold=“دادگایی و سووتاندنی لاشەی سلێمان حەلەبی”=KTML_End=
پاشئەوەی سڵێمان بە خەنجەر جەنەڕال کلێبەر دادەورێت بە مەبەستی خۆحەشاردان و شوێن بزرکردن هەڵدێت تا دەگاتە دیوارەکانی کۆشک پیاندا هەڵدەگەڕێت و ئاودیوو دەبێت، هاوکات پاسەوانەکان شوێنی دەکەون، دواتر لە کێڵگەیەکدا دەدۆزرێتەوە و دەست بە سەریدەکەن. ئازاری دەدەن و زۆریشی دەکوتن، دواتر ددان بە کارەکەیدا دەنێت کە چوار لە هاوەڵەکانی هاندەریبوون، هەروەها دەڵێت بۆ ماوەی سی و چوار ڕۆژ لەگەڵیاندا ماوەتەوە، ئەوکات هاندانی کوشتنەکەی جەنەڕاڵ بۆ فەڕەنسێکان ئاشکرا دەبێت، پاشان ئەوانیش دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی داداگا دەکرێن. جەنەڕاڵ ( مینو) کە بریکاری کلێبەر بووە لەو ڕۆژگارەدا لە حوزەیرانی ساڵی 1800 دەستوور دەدات بە پێکهێنانی دادگایەک لە بارەی کوشتنی جەنەڕاڵەوە، دواتر دادگایەک پێکدەهێنرێت ماوەکەی تەنیا چوار ڕۆژ بووە، لەوکاتەدا داوادەکرێت پارێزەرێک داکۆکیان لێبکات بەڵام کەس بە دەم کارەکەوە نایات، دواتر تەنیا وەرگێڕێک نێوەندگیریان بۆ دەکات، لە کۆتاییدا سێ‌ کەس لە هاوەڵەکانی و سلێمانی حەلەبی فەرمانی مەرگیان بە سەردا دەسەپێنرێت، یەکێک لە هاوڕێکانی و مامۆستاکەشی بێتاوان دەربازدەبن.
ڕۆژی 28/ خوزەیرانی/ 1800 بە پاساوی شاردنەوەی زانیاری هاوەڵەکانی بە بەرچاوی سلێمانەوە لە سێدارە دەرێن و دواتر لاشەکانیان دەسوتێنرێن تا دەبن بە ڕەژوو، پاشان دەستی تاوانبار ئەو دەستەی جەنەراڵ کلێبەری پێ‌ کوشتبوو دەسوتێنرێت و دوای فەرمانی مەرگ بە هەمانشێوە لاشەکەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە (تەڵ عەقارب) بۆ قەل و داڵ بەجێدەهڵدرێت، دواتر لە مۆزەخانەی سەربازی لاشەی کلێبەر و نمایشدەکرێت و لەژێریا دەنووسرێت ئێسک وپروسکی فەرماندە، بە هەمان شێوە لەژێر لاشەی سڵێماندا دەنووسرێت تاوانبار هاوکات خەنجەرەکەش لەتەک پاشماوەی لاشەکەدا نمایشکراوە، دوای ساڵانێک پاشماوەی ڕووفاتی کلێبەر دەگوێزنەوە ستراسبۆرگ کە زێدی لە دایکبوونێتی، هەروەها دوای ساڵانێک لە لێکۆڵینەوە ڕووفاتی حەلەبی دەگوێزرێتەوە بۆ مۆزەخانەی مرۆڤ لە کۆشکی شایۆ لە پاریس.
=KTML_Bold=“هەڵوێستی مێژوونووسانی عەرەب بەرانبەر سڵێمان حەلەبی”=KTML_End=
محەمەد فەریق حەسەن لە پەڕتووکی کەسایەتی تاکی کورد لە بارەی ساویلکەیی تاکی کوردەوە سلێمان و کارەکەی وەک نموونە دەهێنێتەوە کە بە فیتی عوسمانێکان لە تەمەنی بیست و چوارساڵیدا ئەوکارەی کردووە، هاوکات مێژوونووسانی عەرەبیش لە بری ڕێزو پێزانین هاتن ناسنامە کوردییەکەیان لێسەندەوەو وەک لاوێکی عەرەب ئەویان بە دونیا ناساندووە، سڵێمان وەک بەکرێگراوی جەنگ کارە قوورسەکەی بۆ ڕاپەڕاندون ئەوانیش ناسنامەو تەمەنیان بە باداوە، ئەمەشی نموونەیەکەیەکە لە ساویلکەیی مرۆڤی کورد.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:-=KTML_End=
کەسایەتی تاکی کورد محەمەد فەریق حەسەن
ماڵپەری: جزیرە الوپائقی
ماڵپەری: أڵارچ
ماڵپەری: مقال
ماڵپەری: ویکپیدیا.
ماڵپەری: BBC NEWS
[1]
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئەنفالی چوار
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
ژیاننامە
شانەدەر z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
17-06-2010
هاوڕێ باخەوان
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
04-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,637
وێنە 106,316
پەرتووک PDF 19,217
فایلی پەیوەندیدار 96,801
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئەنفالی چوار
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
ژیاننامە
شانەدەر z
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!