پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتووک PDF 19,270
فایلی پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
پۆپۆلیزم لە شانۆدا؛ ئایندەی بەرهەمهێنانی کاری شانۆیی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆپۆلیزم لە شانۆدا؛ ئایندەی بەرهەمهێنانی کاری شانۆیی

پۆپۆلیزم لە شانۆدا؛ ئایندەی بەرهەمهێنانی کاری شانۆیی
پۆپۆلیزم لە شانۆدا؛ ئاییندەی بەرهەمهێنانی کاری شانۆیی
ڕێژەن جەمال
07.06.2023
هەرچەندە پۆپۆلیزم تێرمێکە توند بە سیاسەتەوە لکاوە. لەگەڵ ئەوەی تێرمی پۆپۆلیزم تا ڕادەیەک لە هونەرەوە دووربوو، بەڵام ئەمڕۆ هاوشێوەی سیاسەت، ئەو تێرمە لە هونەریشدا شوێنی خۆی گرتووە و بووەتە باسێکی گەرم بەتایبەت بۆ تێگەیشتن لەو گۆڕانە لەناکاوەی لە وەرگرانی (هونەری هاوچەرخ - contemporary art) درووستبووە. بۆ حکومەتەکان پۆپۆلیزم باشترین و ئاسانترین ڕێگەیە بۆ ڕاکێشان و خستنەژێر ڕکێفی جەماوەر. بۆ هونەرمەند و بەرهەمهێنەر و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانیش ڕێگەیەکی حازربەدەستە بۆ ڕاکێشانی زۆرترین قازانج.
هونەر لەسەردەمی پۆپۆلیزم-دا سێ پرسیاری جەوهەریی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە؛
پۆپۆلیزم لە هونەردا ئایدۆلۆژیایە؟ یاخود جووڵانەوەیەکی نوێیە؟ یان زۆر بەسادەیی ستایلێکی کارکردنە؟
ئیریک فاسین، سۆسیۆلۆژستی فەرەنسی بۆچوونی وایە پۆپۆلیزم ڕاستەوخۆ و بەر لە هەرشتێک بۆ لێدانە لە جەماوەر، دواتریش لە ڕێگەی جەماوەرەوە هەوڵدەدات لە هونەر بدات. چونکە پۆپۆلیزم جگە لە جەماوەر، کەرەستەیەکی دیکەی نییە کە تێیدا دەستی بگاتە هونەر.
لەدیدی ئیریک فاسین-ەوە سەرەتا پۆپۆلیزم ژەهری خۆی بەنێو جەماوەردا دەڕێژێت، دواتر جەماوەر ئیشی خۆی دەکات، یاخود ڕاستتر بڵێین ئیشەکەی پۆپۆلیزم تەواو دەکات، کە لە هەنگاوی یەکەمدا لەگۆڕینی تێڕوانین بۆ هونەرەوە دەستپێدەکات، هەنگاوەکانی دواتریش داواکاریی سەیر وسەمەرەیە لە هونەرمەند بۆ شێوازی کارکردنی.
فاسین زۆر بەسادەیی پێیوایە بینەر مانا بە شانۆ دەبەخشێت، بۆیە قەلەقی فاسین هەر بە تەنیا لەوەدا نییە، نمایشەکان ئەو ڕۆڵە لە ‌بینەران بستێننەوە. بەڵکوو شەپۆلی پۆپۆلیزم سەرلەنوێ پەیوەندیی بینەر بە شانۆ و نمایشەکان دابڕێژێتەوە.
چەند دەیەیەک پێش ئێستا کارەکتەرە بەهێزەکان جێگەی سەرنجی بەرهەمهێنەرانی شانۆ بوون، تەنانەت بۆ ئەو بەرهەمهێنەرانەش کە مەبەستیان بوو هۆڵەکانی نمایش پڕبکەن لە بینەران.
کێشەی بڵاوبوونەوەی تەوژمی پۆپۆلیزم لە هونەر و بەتایبەت لە شانۆدا تەنیا لە ئاستی وتاردا کوورتنابێتەوە. بەڵکوو لەیەکەم هەنگاوی کارێکی شانۆیی کە بەرهەمهێنانییەتی دەستپێدەکات. فیلیپ فیشەر، ڕیپۆرتەری بەریتانی وردتر باس لە هاتنەناوەوەی تەوژمی پۆپۆلیزم ئەمڕۆ دۆخەکە گۆڕاوە، ئێستا پرسیاری یەکەم ئێستا بۆ بەرهەمهێنەرەکان ئەوەیە؛ کام ئەستێرەیە لەو کارە هونەرییەدایە؟ ئەوەش پرسیارێکە ڕاستەوخۆ بە فرۆشتنی ژمارەی تکتی نمایشەکەوە بەستراوەتەوە. ئێستا لە شانۆ گەورەکانی وەک وێست ئێند و برۆدوەی مەرجە ئەستێرەیەک یان دوانی سینەما و تەلەفیزیۆن لە کارێکی شانۆیدا بن.
لەڕابردوودا، لە باشووری کوردستان تێگەیشتنی پۆپۆلیستی بۆ هونەر بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای دەرکەوتنیدا بوو، تەنیا لەو سنوورەدا قەتیس دەبوو کە داوای لە هونەرمەند دەکرد کارەکەی هاوشێوەی کارەکانی پێشووی بێت. بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە گۆڕاوە، ئێستا داوا لە هونەرمەندەکە دەکات کارەکەی هاوشێوەی کاری ئەو هونەرمەندە بێت کە دڵخوازی ئەوە. ئەمڕۆ شانۆ لەسەرخۆ دەبێتە قوربانیی ئەو تێگەیشتنە پۆپۆلیستییەی جەماوەر، کە داوات لێدەکات هاوشێوەی ئەو دەرهێنەرە کاربکەیت، کە لەگەڵ پێوەر و زەوقی ئەودا یەکدەگرێتەوە.
لە باشووری کوردستان بەرهەمهێنانی کارێکی شانۆیی لەنێوان دوو ڕێگەدایە؛ کەرتی گشتی یان کەرتی تایبەت. ئەوەی دووەمیان لەم ساڵانەی دوایدا هاتووەتە نێو شانۆوە، هەرزوو خواستەکانی خۆی بۆ بەرهەمهێنان سەپاندووە، کە فڕێدانی ژەهری پۆپۆلیزمە بۆنێو شانۆ.
هاتنی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی شانۆ لە باشووری کوردستان ڕێک پێچەوانەی ئەو دیدەی تیۆدۆر ئۆدۆرنۆیە کە بۆ پیشەسازیی کلتور باسیدەکات و بە تێکشکێنەری ئیرادەی ئەوانەی دەبینێت کە دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن.
شەپۆلی پۆپۆلیزم چەند لەنێو جەماوەرەوە بەرەو سەر تەختەی شانۆی پەلدەهاوێت، هێندەش لەسەر تەختەی شانۆوە بەرەو ناو بینەران و جەماوەر پەلدەهاوێت. ڕەنگە زیندوترین نموونەش تراژیدیای کریۆلانس-ی شەیکسپیر بێت کە لەسەر شانۆیەکی تاران و لەدەرهێنانی مستەفا کۆشکی بوو.
لەو نمایشەی مستەفا کۆشکی هەندێک لە دیالۆگ و شیعرەکانی شەیکسپیر بۆ وشەی سادە و ئاسان لەدەربڕیندا کوورتکرابووەوە، تا گەیشتبووە ئەوەی ڕۆڵی کارەکتەرێکی گرنگی وەک مینینیۆس، هاوڕێی کریۆلانس لە کارەکەدا لابرابوو. ئەوەش لەپێناو تێگەیشتنی بینەران لە نمایشەکە.
دەشێت بۆچوونێکی ستیڤن لێزەرلاندی ڕەخنەگر و دەرهێنەری شانۆ کە باس لە ڕازیکردنی بینەران لەسەر حیسابی دابەزینی ئاستی هونەریی نمایشێک، زیاتر کۆمەکمان بکات. ئەو پێی وایە کارەساتی ڕاستەقینەیە بینەران بە زەردەخەنە‌ و پێکەنینێکی پڕوپوچ ڕازی بکەیت.
لە ‌یەکێک لە ‌دیمەنەکانی فیلمێکی برایانی کۆین (جۆیل و ئیسیان کۆین) ، بە ‌ناونیشانی هۆنراوە فۆلکلۆرییەکانی بەستەر سکرەگس کە دیمەنێکە بە ‌قووڵی باس لە چۆڵکردنی شوێنی شانۆی جدی، بۆ شانۆی سادە ‌ و ساکار‌ و ئاسانبەدەست دەکات.
دیمەنەکە باس لە ‌دوو هونەرمەند دەکات کە بە عەرەبانەیەکی گەڕۆکەوە شارەوشار دەگەڕێن‌ و نمایشەکانیان پیشانی بینەران دەدەن، هاریسۆن کە هەر چوارپەلی لەدەست داوە بە ‌توانایەکی ئەفسانەیی لە ‌دەنگیدا (قەسیدەکانی شیلی، چیرۆکەکانی تەورات‌ و کارەکانی شەیکسپیر) نمایش دەکات، ئەو بەشەی ناو فیلمەکە ناونراوە تکتی ژەمەخواردن، ئەوە پیشان دەدات کە ئەو شانۆ گەڕۆکەی ئەوان هەرچەندە نمایشەکانیشی قووڵن و لە ‌ئاستێکی بەرزدان، بەڵام داهاتەکەی تەنیا بەشی یەک قاپ شۆربا دەکات، هەندێک کاتیش بینەران وەڕس دەکات و تەنانەت خەویشیان لێ دەکەوێت.
تا دێت داهاتی ئەو نمایشانە لە ‌کەمی دەدات کە هاریسۆن بۆ بینەرانی دەکات، ئێوارەیەک بەڕێوەبەری شانۆ گەڕۆکەکە کە لیام نیسۆن ڕۆڵی دەبینێت، نمایشێک دەبینێت کە مریشکێک لە ‌چەند چرکەیەکدا ئەوەی بینەران لێی داوا دەکەن جێبەجێی دەکات‌، نمایشەکانی ئەو مریشکە بینەر‌ و داهاتێکی زۆر باشیشی هەیە، بۆیە بەڕێوەبەر ئەو مریشکە لە ‌خاوەنەکەی دەکڕێت دواتریش لەسەر ڕووبارێک عەرەبانەکەی دەوەستێنێت‌ و هاریسۆن فڕێ دەداتە ناو ڕووبارەکەوە.
ئەو دیمەنەی ناو فیلمەکەی برایانی کۆین، زۆر بە ‌ڕوونی مەرگی شانۆی قووڵ و جدی و لەدەستدانی بەهاکەی لە ‌بەرانبەر شانۆی سادە پیشان دەدات، ئەگەرچی ئەدا و ئامادەبوونی هاریسۆن لە ‌ئێوارە نمایشەکانییدا بێوێنەیە‌ و خودی نمایشەکانیشی لە ‌چەندین تێکستی گرنگی مێژووەوە ئیلهامیان وەرگرتووە. کەچی بینەران پێیان باشە بەدیار نمایشی مریشکە هێلکەکەرەکەوە دابنیشن‌، چونکە ئەوەی ئەوان دەیانەوێت، مریشکەکە بە ‌زیادەوە دەیکات.
مایکڵ بلینگتۆن، لە ‌وتارێکی ڕەخنەییدا زۆر وردتر لەسەر ئەو دۆخەی کە شانۆ تێیدا بەرەو پۆپۆلیزم هەنگاو دەنێت قسە دەکات‌، بلینگتۆن پێی وایە شانۆ لە ‌ڕۆژاوا خەریکە دەکەوێتە کێبڕکێ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی فۆردەوە، کە دیارە مەبەستی بلینگتۆن لەوەیە چۆن شانۆ دەستبەرداری دیوە قووڵەکەی خۆی دەبێت‌ و کار بۆ ڕازیکردنی بینەرەکانی دەکات.
پۆپۆلیزم لە شانۆدا هونەری ژمارەیە. وتارەکەشی بریتییە لە پرسیاری: چۆنتان دەوێت؟ ئێمە ئەمڕۆ لە بەردەم شەپۆلێکی ترسناکداین کە هێزی خۆی لە کۆکردنەوەی جەماوەرێکی زۆردا دەبینێتەوە. هاوشێوەی ئەو پانتاییەی لە سیاسەتدا هەیەتی بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین جەماوەر، ئەمڕۆش لە شانۆدا پۆپۆلیزم هێزی خۆی لە کۆکردنەوەی جەماوەردا دەبینێت.
ڕاکێشانی ئەستێرەکانی سۆشیەڵمیدیا بۆ نێو کارە هونەرییەکان، بەتایبەت ئەوانەی فرۆشیاری وتاری ئاست نزمن، هیچ نییە جگە لەهەوڵدان بۆ قایمکردنی پایەکانی پۆپۆلیزم لە هونەردا.[1]
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: شانۆ / شانۆگەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 08-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1186 KB 08-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
22-07-2009
هاوڕێ باخەوان
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتووک PDF 19,270
فایلی پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.25 چرکە!