پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەنجام: 17 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

(تەعریب) سیاسەتێک بە دژی باشووری کوردستان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(تەعریب) سیاسەتێک بە دژی باشووری کوردستان

(تەعریب) سیاسەتێک بە دژی باشووری کوردستان
(تەعریب) سیاسەتێک بە دژی باشووری کوردستان
ڕۆژ قادری

ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان لە ئێراق، هەر لە کاتی دامەزرانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 1923 هەتا 2003ی زایینی، لە ڕاستای ئاسمیلاسیۆن و سڕینەوەی شوناسی خەڵکی دیکەی جگە لە عەرەب، بەتایبەتیی کوردەکان، سیاسەتێکیان پێڕەو کردووە کە بە سیاسەتی بەعەرەبکردن بەناوبانگە. ئەم سیاسەتە لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ، پاشای ئێراق، بە پڕۆژەی ئاویاریی حەویجە لە پارێزگای #کەرکووک# و نیشتەجێکردنی عەشایەری عەرەب لە ناوچەکە، دەستی پێ کرد و دواتر لە سەردەمی دەسەڵاتی حیزبی #بەعس# لە ئێراق، بە شێوەیەکی ئاشکرا و بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ و بە کەڵکوەرگرتن لە هێزی زبر، بەردەوام بوو.
باشووری کوردستان بەهۆی سەرچاوەی دەوڵەمەندی ژێرزەوی، بەتایبەتیی نەوت و هەروەها سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئاو و خاک کە بەستێنی ئاساییشی خۆراک دابین دەکات، لە درێژایی حکوومەتە پاشایەتی و کۆمارییەکانی ئێراق، تووشی یارییەکی مەترسیداری گۆڕانی شوناسی ئێتنیکی و حەشیمەتی بووە کە لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و لە بەرژەوەندیی عەرەب، پێڕەو دەکرێت، سیاسەتێک کە لە کۆڕی زانستی و سیاسی بە بەعەرەبکردن بەناوبانگە.
لە داهێنانەکانی ڕژێمی بەعس، هەوڵدان بۆ بەعەرەبکردنی بەردەوامی ناوچە کوردییەکان بوو و ئەمە سیاسەتێکە کە دوای گەڕانەوە بۆ دەسەڵات لە ساڵی 1968ی زایینی، دیسانەوە پێڕەوی کرد. هەر لە سەرەتاوە، سوپا دانیشتووانی کوردی لە ناوچەکانی (سوق الجیشی) (واتە ناوچە سنووری و نەوتییەکان) وەدەر نا. گوندە کوردییەکانیان بۆمباران کرد و ئاگریان دا و بە بۆڵدێزر تەختیان دەکردن. تەنیا لە ناوچەی کەرکووک، زیاتر لە 40 هەزار کورد لە ماڵ و موڵکی خۆیان وەدەر نران. هەروەها لە دەشتی #هەولێر#یش سیاسەتی بەعەرەبکردن بەڕێوە دەچوو.

عەلی حەسەن ئەلمەجید، ئامۆزای سەدام حسێن، کە بە عەلی کیمیایی بەناوبانگ بوو، سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکانی باشووری کوردستان، بەتایبەت کەرکووکی بەم جۆرە وەسف کردووە: حەزم لێیە سەبارەت بە دوو بابەت قسە بکەم؛ یەکەمیان بەعەرەبکردنە و دووەمیان ناوچەگەلێکە کە لەنێوان ناوچە عەرەبییەکان و ناوچەی خودموختار هەڵکەوتوون. خاڵێک کە سەرنجی ئێمەی لەسەرە، کەرکووکە. کاتێک کە من هاتم، کۆی عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک، 51 لەسەدی دانیشتووانی کەرکووک نەدەبوون. من بەر لە هەر شتێک شەست میلیۆن دینارم خەرج کردووە تا دۆخەکە ئاوەهای لێ هاتووە. ئێستا پرسەکە بەتەواوی ڕوونە، ئەو عەرەبانەی کە هێنراونەتە کەرکووک، هێشتا 60 لەسەدی حەشیمەتەکە پێک ناهێنن. دواتر ڕامانگەیاند کە کوردەکان مافی کارکردن لە کەرکووک و دەوروبەری و گوندەکان و تەنانەت ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی خودموختاریان نییە....
سیاسەتی بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکان لە ئێراق، هەمیشە لە ئارادا بووە. لە هەندێک کاتدا ئەم سیاسەتە هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی جێبەجێ کراوە کە لەودا زۆرێک لە گوندە کوردییەکان کاول و وێران کراون و خەڵکی ئەو گوندانە لە ئۆردوگا ناچارییەکان لەژێر کۆنترۆڵی چڕدا نیشتەجێ کراون. سیاسەتی بەعەرەبکردن بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر کەمبوونەوەی حەشیمەتی کوردەکان کاریگەریی دادەنا. بۆ نموونە لە سەرژمێریی فەرمیی ئێراق لە ساڵی 1947دا، حەشیمەتی کوردەکان 30.9 لەسەدی حەشیمەتی ئێراق بووە، لە حاڵێکدا لە ئاماری فەرمیی ساڵی 1997 حەشیمەتی کوردەکان بووە بە 19.9 لەسەدی حەشیمەتی ئێراق.

وێڕای ئەوەی کە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن لە باشووری کوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بەرز و نزمیی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دەتوانرێت جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە لە چەند قۆناغدا پۆلێنبەندی بکەین کە بریتین لە:
1. قۆناغی 1925-1958: واتە لکاندنی ویلایەتی مووسڵ بە ئێراقەوە تا ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە ئێراق.
2. قۆناغی 1958-1963: دامەزراندنی سیستەمی حکوومەتی کۆماری لە ئێراق هەتا ڕووخانی حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم.
3. قۆناغی 1963-1968: بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن لایەنگرانی ئیتنیکیی بەعس هەتا کودەتای دووبارەی بەعسییەکان.
4. قۆناغی 1968-1980: جێگیربوونی دەسەڵاتی بەعسییەکان هەتا دەستپێکی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق.
5. قۆناغی 1980-1991: سەردەمی جینۆسایدی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراق هەتا ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەهاری 1991دا.
6. قۆناغی 1991 هەتا 2000: ئەم قۆناغە ساڵەکانی دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان دژی ڕژێمی بەعسی ئێراق لەخۆ دەگرێت کە ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ناوچەی خودموختار تووشی سیاسەتی بەعەرەبکردن بوون.
شایەنی باسە کە ئێستاش زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە سیاسەتی بەعەرەبکردنی حکوومەتی ناوەندیی ئێراق بە شێوازی جۆراوجۆر دژی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.[1]
ئەم بابەتە 133 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 15-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: بەعەرەبکردن
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 133 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.198 KB 22-02-2024 زریان عەلیز.ع.
ئیبن تەیمیە; سەلەفیەت و تەعریب
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبن تەیمیە; سەلەفیەت و تەعریب

ئیبن تەیمیە; سەلەفیەت و تەعریب
نووسینی: #محەمەد هەریری#
نەک سەلەفییەت هەر تەنیا ئامرازێکی عروبە و تەعریبە، بەڵکو کۆی ئیسلام دینێکە خاوەنی تایبەتمەندیەکی عەرەبیە، ئەوەی هاتە ‏ناوەوەی زۆرجاران بیەوێ یان نەیەوێ، بە بێ ئاگاییەوە یان بە ئاگایی خزمەتی تەعریب و عروبە دەکات. بەڵام نکوڵی لێ ناکرێ کە ‏سەلەفییەت لە هەموو ڕێچکە وڕێبازەکانیتری ئیسلام، شوێنکەوتووانی خۆی هاندەدات بۆ تەعریب بوونی خۆبەخشانە.‏
بۆیە عەرەب بوون و نەبوون هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ. خۆ دەڵێن ئیبن تەیمیە کورد بووە، کوردیش بێ باوەڕناکەم هەتا ئەحمەدی کوری ‏حەنبەلی عەرەبی هێندە دڵسۆز و پەرۆش بوو بێت بۆ تەعریبکردنی هەموو جیهان!‏
ئەبو ڕەیحانی بەیرونی فارسی فەیلەسوف وزانای فەلەکناس، کە زانای دینیش نەبوو دەیگوت: پێم خۆشترە بە عەرەبی ‏دامشۆڕن وزەمم بکەن نەک بە فارسی مەدح وسەنام بکەن‏
کێشە هەر لە سەلەفییەت ناوەستێ وەک گووتم، بەڵکو بەسە کە موسڵمانێکی شارەزا بیت و یان زانایەکی ئیسلام بیت، با لە میانڕەوترین ‏ڕێچکە و مەزهەبیش بیت، کە خۆبەخشانە بانگەشە بۆ عروبە وتەعریب بکەیت!‏
جەمالەدینی ئەفغانی، ڕابەری قوتابخانە ڕیفۆرمخوازی ئیسلامە، هەروەها عەبدولڕەحمان کەواکیبی کە قوتابیەکی بیری ئەفغانی بوو، کە ‏دەڵێن کوردیش بووە، پێیان وابوو هۆکاری سەرەکی لاوازی و فەشەلی دەوڵەتی عوسمانی لەبەر ئەوە بوو کە تورکی عوسمانی خۆیان و ‏دەوڵەتیان تەعریب نەکرد وەک بوەیهییەکان و سەلجوقییەکان و ئەیوبییەکان و چەرکسییەکان و ماڵباتی محمد عەلی پاشا!‏
ابن بادیس زانای بەناوبانگی جەزائیر کە بەربەریش بوو، زۆربەی گەلی جەزائیریان تەعریب کرد و دەڵێت: زمانی عەرەبی زمانی دینمانە ‏و زمانی نەتەوەییمانە و زمانی نیشتیمانیمانە، ئەرکمان پاراستنی عروبەت و ئیسلامە، گەڕاندنەوەی جەزائیرە بۆ باوەشی هەردووکیان...‏
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: ئیبن تەیمیە; سەلەفیەت و تەعریب
ژمارەی داونلۆد: 2,013 جار
ئەم بابەتە 8,965 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,965 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1184 KB 13-12-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی PDF 1.0.12 MB 59 13-12-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب

ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب
لە تەعریبی کۆنینەوە بۆ تەعریبی نوێ
تەعریبی نوێ. هەروەک تەعریبی کۆنە. هەردوکیان پاشماوەی بۆگەنی ناسیونالیستی پەڕگیری عەرەبییە. ناسیونالیستی نەتەوەی چاوچنۆکی سەردەستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە عیراق لە زۆرینەی عروبی بەرجەستەیە و لە شوێنی تریش لە نەتەوەی زاڵیت دا. ئەم تەعریبە لە زمانی عیراقی مەلەکییەوە سەری ڕەوتی عێراقێتی نەرم و دەوڵەتی نوێی خوارد. لە قۆناغی ڕۆمانسیەتی مەلیک فەیسەلی باوکی ئەو دەوڵەتەوە. گیانی نیشتمانپەروەری تازە سەرهەڵداوی عیراقی دوای قۆناغی عوسمانێتی و دوای لکاندنی کوردستانی جنوبی بە #بەغدا#وە، لە ڕەگوڕیشەوە هەڵکێشا. ئەو کاتەی مەلیک فەیسەل لە یاداشتە مێژووییەکەیدا خەفەتی لە نزمی گیانی نیشتمانپەروەری عیراقییەکان دەخوارد و بە کۆمەڵێکی ناهۆمۆجین و گەلەکۆمەکێیەکی قەبیلە و عەشیرەتی لە قەڵەم دەدا، نەیزانی کوڕەکەشی، مەلیک غازی، گوێی لە بانگەوازیی نیشتمانپەروەرێتی ڕۆمانسی باوکی نییە و عیراقی زۆرینە عەرەبی بەرەو عروبە و تەوەربەندی نازی و ئێزگەی نهێنی قەسری زهور دەبات.
تەعریب لەگەڵ هەڵکشانی ڕۆحی عروبە لە بەغدا و لەناو ئەفسەرانی نەتەوەییدا کارێکی کرد سیمای عێراقێتییەکی بێ وەی و بێ مەزەڕەتی نوری سەعید و مەلیک فەیسەل بشێوێنێ و ملبکێشێ بۆ بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی ڕەشید عالی گەیلانی و ئینجا بەرەو هەڵکشانی دەمارگیری نەتەوەیی لەناو گۆڕانکاری دوای چواردەی تەمموزی ساڵی 1958دا. دەماری عروبی لەناو جەستەی بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادیخوازی تەمموزی 1958 کە توانیان گیانی عێراقێتی زەعیم عەبدولکەریم قاسم گەمارۆ بدەن، بووە وزەیەکی هەڵکشاو کە پێویستی بە شوێنێک هەبوو گرژی و نائارامی خۆی تیا بەتاڵ بکاتەوە. ئەو شوێنە کوردستان و تەعریبکردنی شریتی تەعریب بوو لە #کەرکووک# و #خانەقین# و هەموو دەڤەرەکانی کە دوایی لەناو چوارچێوەی ماددەی 140ی دەستوردا، نازناوی ناوچە کێشە لەسەرەکانیان وەرگرت.
عروبە و ناسیونالیستی پەڕگیر لە دەورانی عەبدولسەلام عارف و ئینجا بەعسی یەکەم 1963 و بەعسی دووەم 1968، پێویستی بە گۆڕەپانی خۆ تاقیکردنەوە هەبوو.
تەعریب و تەرحیل و تەبعیس دوا پلەی ناسیونالیستی عەرەبی بوو. وەک چۆن لە ئەدەبیاتی چەپدا دەگوترێ ئیمپریالیزم دوا پلەی سەرمایەدارییە. تەرحیل و تەسفیری کوردی فەیلیش لە بەغدا هەر خۆی کەیسێکی جیاواز و گەورەشە کە ئەویش بزمارێکی تری لە تابوتی ناسنامەی عێراقێتی دەوڵەتی عیراق داوە.
تەعریبی نوێ هەروەک تەعریبی کۆنە. پاشەرۆی ناسیونالیستی عەرەبییە بە هەندێک جیاوازی بەرچاوەوە کە پەیوەندی بە گۆڕینی زەمەن و زەمانی قودرەتمەندی دەوڵەتەوە هەیە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی تەعریب و لە چەماندنەوەی باسکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و شکاندنی ئیرادەی هێزە سیاسییەکانییەوە.
جیاوازییەکی تریش هەیە:
تەعریبی کۆن کە بەعس گەیاندییە ترۆپک، تەعریبێکی سوننی مەشرەبە کە ئەزموون و دەرس لە تەتریک و تۆرانیزمەوە، لە خوزعبلاتەکانی ساتع حسری و (یانەی موسەنا) و یارییە منداڵبازییەکانی بەعسی ڕۆمانسی میشیل عەفلەقەوە وەرگرتووە. واتا تەعریبێکی دەرچووی قوتابخانەی تورکیزمە.
بەڵام تەعریبی نوێ لە فراوانخوازی شیعەگەرێتی و چیرۆکەکانی ململانێی شیعە و سوننە و شەڕیان لەسەر ناوچەی تفوز و فراوانکردنی مەزهەب گەراییەوە هێز و وزەی وەرگرتووە. مەزهەبگەرایی شیعە و سوننە لە دیوە فەرهەنگییەکەیدا، وەک سیاسەتی ئینگلۆ سەکسۆنی و فرانکۆفۆنی غەربەزەدەیی و ئیفرەنجی لێهاتووە کە جگە لە قەڵەمڕەوی سەربازی، بیر لە قەڵەمڕەوی فەرهەنگی و کەلتوری دەکاتەوە. جا مەعلومە بۆ میللەتانی بندەست داگیرکاری فرانکۆفۆنی و ئینگلۆ سەکسۆنی هەر داگیرکارییە و فەرقی نییە. تەعریب سونی مەزهەب و هی شیعی مەزهەبیش فەرقی نییە لە بەشی کوردی و کوردستان دەخوا.
تەعریبی نوێ لە دۆخێک هاتۆتە کایەوە کە دوای ڕیفراندۆم و کەشفی حیجابی نیەتی کورد و عەرەبی عیراقە لە هەمبەر یەکتری. حوجە و بەهانەی خیتابی کوردی و کوردستانی لە ڕیزکردنی مەبنا فیکری و سیاسییەکانی ناسنامەی هاوبەشی عیراقێتی نوێ و فیدالیزم، کورتی هێناوە و هەناسەی سوارە. لەنێوان خیتابی گۆشەگیری کەم ناوەرۆک و زەردهەڵگەڕاوی بەشێکی ناسیونالیستی کورتبینی کوردی و شەپۆلی نوێی تەعریبی شیعەگەرایی زۆر لێڵی هەیە کە میدیای هاشۆهۆشی میللیگەرایی و نەتەوەبازی درۆزنانەی میدیای چەواشە ناتوانێ ڕوونی بکاتەوە، بەڵکو لێڵتری دەکات.
تەعریبی نوێ هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ قۆناغی هێرشبردن، وەک تەعریبی قۆناغی بەعس، بەڵکو تەعریبێکە زیاتر ئیش لەسەر پەکخستنی ڕێوشوێنە دەستورییەکانی کێشەی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکات. بە مانای ئەوەی پەکی جێبەجێکردنی وردەکارییەکەی دەکات، یان گەمارۆی دەدات، یان لە ناوەرۆکی یاسایی و دەستوری خۆی بەتاڵی دەکاتەوە.تەعریبی نوێ دەزانێ زەحمەتە بتوانێت بگەرێتەوە بۆ قۆناغی هێرشبەری تەعریبی جاران لە پێش 2003، بەڵام دەشزانێ شۆکی بزووتنەوەی کوردایەتی دوای ڕیفراندۆم و دوای 16ی ئۆکتوبەر، پاشەکشێی یەک بەرەیی و یەک خیتابی کوردستان، دەرفەتی پێدانەوەی وزەی بە کوردستان نەداوە و ئیرادەی کوردستانیی بەهێز نەکردۆتەوە.
بۆیە تەعریبی نوێ کار لەسەر مەسەلەی وەخت دەکات تا بتوانێ لە شەترەنجی ململانێکەدا هەندێک کارت لە کورد بباتەوە و لە پێگەیەکی بەهێزترەوە ململانێ ئەزەلییەکەی لەگەڵ کورد درێژە پێبدات.
تەعریبی سوننی تا 2003 بێ پەروا هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی لە دژی کورد بەکارهێنا.
تەعریبی نوێ گەرەکێتی هەموو کەلێنە یاسایی و دەستوری و کەلێنەکانی جومگەکانی حوکمڕانی و زۆرینەی عەرەبی و لاوازی خیتابی دیموکراتی عیراقی فیدرالی بەکاربهێنێ و دژی کوردستان بیخاتە گەڕ.
(80) ساڵە تەعریبی کۆن بەو دەورانە گەیشت کە سەری دەوڵەتی عیراقی خوارد لە 2003 دا، داخۆ تەعریبی ئەم چەند ساڵەی دوایی سەری کێ و کوێ دەخوات؟[1]
#ستران عەبدوڵڵا#
هاوینی 2021
ئەم بابەتە 320 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | المرصد__كوردى
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 14-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 320 جار بینراوە
ئەمنی ستراتیجیی عێراق و سێکوچکەی بەعسییان: تەرحیل، تەعریب، تەبعیس
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمنی ستراتیجیی عێراق و سێکوچکەی بەعسییان: تەرحیل، تەعریب، تەبعیس

ئەمنی ستراتیجیی عێراق و سێکوچکەی بەعسییان: تەرحیل، تەعریب، تەبعیس
نوسەر: ئەمین قادر مینە
سلێمانی : 2012
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: ئەمنی ستراتیجیی عێراق و سێکوچکەی بەعسییان: تەرحیل، تەعریب، تەبعیس
ژمارەی داونلۆد: 1,580 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 8,069 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2013 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,069 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.138 KB 21-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.13 MB 340 21-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەغدا و داعش؛ تەعریب و تیرۆر
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$بەغدا و داعش؛ تەعریب و تیرۆر$
#عارف قوربانی#

ڕەنگە هێشتا ناسینەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکەی داعش کارێکی ئاسان نەبێت، یاخوود ئەو ئامانجانەی داعشی لەپێناودا درووستکرا بە ڕوون و ئاشکرا بۆ هەموو کەس دەرنەکەوتبێت، بەڵام ئەوە ڕوونە کە ئەم ڕێکخراوە بە ئەجندای چەندین دەوڵەت و دەزگای هەواڵگریی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەڵدەسوڕێنرێت. ئەگەر کەسانێکیش گومانی ئەوەیان هەبووبێت، کە دەستی زۆر وڵات و لایەن لەناو عەقڵدانی ئەم ڕێکخراوەدایە، هەق وایە لە سیناریۆی ڕاگەیاندنی کۆتایی داعش لە ساڵی 2017 پاش گرتنەوەی حەویجە، ئیتر بۆیان ڕوون بووبێتەوه، ‌ کە ئەم هێزگەلە چەکدارە تووندڕەوە شتێکی جیاواز بوون لەوەی پێی دەناسرانەوە، بەتایبەتیش دوای لە پڕ دیارنەمانی چارەنووسی نزیکەی 10 هەزار چەکدار لە زۆنی حەویجە و دەشتی نەینەوا. هەروەها لە مانگەکان و ساڵی دواتردا دەرکەوتنی گرووپی ئاڵا سپییەکان بەپێشچاوی ئێراق و ئێران و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە لە ناوچەکانی خورماتوو بەرەو گەرمەسێر و دواتر بێ ئەوەی هیچ هێزێک ڕووبەڕوویان بێتەوە، لەبەرچاو ون بوون.

بەدرێژایی ئەو چوار ساڵەی ڕابردوو کە گوایە داعش وەک جوگرافیا کۆتایی هاتووە و ناوبەناویش هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان و سوپای ئێراق و پێشمەرگەیش بەشوێن چەکدارە پەرتەوازە و پەڕاگەندەکانیانەوەن و بەپێی ئەو ڕاگەیێنراوانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بە هەزارانیان لێکوشتوون، کەچی هێشتا ڕاپۆرتە نهێنییەکان باس لە بوونی دەیان هەزار چەکدار دەکەن، کە بەنهێنی لەناو ئێراق و سووریا ماونەتەوە. ئەو کردەوە تیرۆریستیانەشی لە و ماوەیەدا ئەنجامدراون و داعش بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی، چەندین هەزار هێرشیان ئەنجام داوە. ئەوەی لە ‌ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەگوزەرێت ئاماژەیەکی ڕوونترە بەوەی داعش لە ‌زۆر شوێن هەن. جوگرافیایەکی فراوانیش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق بە چۆڵی هێڵدراوەتەوە و جموجووڵ و شوێنی حەشارگەی چەک و جبەخانە و تەنانەت زیندان و بنکەی مەشق و ڕاهێنانیشیان دەبینرێت.

ئێستا چیرۆکی ئەم گرووپە ئەوەندە ئاشکرایە پێویستی بەوە نەماوە گومان لەوە بکەیت چەندین هەزار چەکدار بە نهێنی چۆن و لەکوێ‌ خۆیان حەشارداوە؟ لەکوێوە خواردن و پێویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت؟ نەخۆش و بریندارەکانیان لەکوێ‌ چارەسەر دەکرێن؟ لەکاتێکدا وا وێنا دەکرێت کە نەک هەر ئێراق و ئێران و وڵاتە هەرێمایەتییەکان تەنانەت دەزگای هەواڵگریی وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا بەشوێنیانەوەن.

ئەم فاکتانە پێمان دەڵێن داعش وەک هێزێکی ئامادە لە ناوچەکە ماوەتەوە، هیچ گومانیش لەوەدا نییە بۆ کات و شوێنی دیاریکراو هێڵراونەتەوە و لە داهاتوودا ئەشێ‌ بینەری ڕووداوگەلی دیکەی هاوشێوەی سەرەتای دەرکەوتنیان بین لە پەلاماردان و دەستبەسەرداگرتن و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی هاوشێوەی شنگال. کورد توانای هەڵوەشاندنەوەی نەخشە و پلانی ئەو دەزگا هەواڵگرییانەی نییە، کە داعشیان درووستکردووە و ئیدارەی دەدەن، بەڵام دەبێت بەشی ئەوە پلان و بەرنامەی هەبێت ڕۆژانە ڕۆڵەکانی وەک نێچیرێکی داماو نەکەونە ناو داو و تەڵەی ئەم گرووپە چەکدارانەوە. ئەگەر ئێستا ئامارێک بکرێت لەدوای بەحساب کۆتایی داعشەوە چەند پێشمەرگە و هاووڵاتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوونە ‌پارووی ئاسانی ئەو چەکدارانە، ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرزۆر بێت. هەر لەم مانگەدا لە ‌ناوچەکانی گەرمیانەوە تا قەرەچووخ چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتی بەدەستی ئەم گرووپانە شەهید کراون و تا ئێستا کاردانەوەی کوردی هەر دەرکردنی چەند ڕاگەیێنراو و شین و شانامەیەکە بۆ قوربانییەکان. ئەم مەترسییە نە بە ڕاگەیێنراو و نە بەشین و واوەیلایی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیای کوردی ناڕەوێتەوە. پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان هەڵوەستە بکات لە ئاستی ئەو لێشاوە لە ئەنجامدانی تاوان بەرانبەر بە کورد بە ‌دیاریکراوی لە جوگرافیایەک، کە دەیان ساڵە بوونەتە ڕەمزی کێشەی کورد لە ئێراق.

ئەم چوار ساڵەی ڕابردوو هێڵێکی جوگرافی لە ناوچەکانی گەرمەسێرەوە بۆ دوزخورماتوو، داقوق و کەرکووک و دەوروبەری دوبز تا دەگاتە دەشتی مەخموور و چیای قەرەچووخ، بەشێوازی جۆراوجۆر گوشار دەخرێتە سەر گوندنشینانی بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان و بە شێوەی جیاواز تیرۆر دەکرێن و ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگەیش کە دەکەونە نزیکی ئەم ناوچانەوە بەردەوام پەلامار دەدرێن. بە ڕۆژ هێزی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق لە ‌ناوچەکەن و بە ‌شە و ئەو چەکدارانەی دەچنە سەر گوندنشینانی کورد دەگوترێت داعشن. لە دوای ئەو قەسابخانەیەی گوندی خدرجیجەی بناری قەرەچووخ کە 13 هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهید کران، بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی ڕاگەیاند کە حکومەتی ئێراق ڕێگە نادات پێشمەرگە بچن کێوماڵی ئەو ناوچەیە بکەن و سوپای ئێراقیش خۆی ئەو کارەناکات. چەکدارەکانی داعش لە و بۆشاییە بەسەربەستی دێن و دەچن.

ئەمە نە پێویستی بە شەنوکەوکردنە و نە هەڵسەنگاندنی وردی دەوێ‌ بۆ ئەوەی تێبگەین لەوەی ئێراق بەمەبەست ئەو دۆخەی لە و ناوچەیە درووستکردووە، هێڵێکی دیاریکراوی جوگرافیای کوردستان کە لەم قۆناخەدا چاوی بەعەرەبکردنی چووەتەوە سەر، ڕێگە نادرێت پێشمەرگە سەر و ماڵی هاووڵاتییە کوردەکان بپارێزێت و سوپای ئێراقیش نەک نایانپارێزێت بەڵکوو ئاسانکاری دەکات بۆ ئەو ڕووداوانەی بە ڕژانی خوێنی کورد تەواو دەبێت. ئەوەی لێرەدا لای من پرسیارە ئەوەیە هێزە سیاسییەکانی کوردستان، سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا کەی هەڵوێستیان هەر بەم جۆرە دەبێت کە لە چاوەڕوانی یاریکردنی کاتدان کە بەغدا ماوەی چوار ساڵە دەستی دەستی ئەوە بە کورد دەکات هێزی هاوبەش بۆ پارێزگاری ئەو ناوچانە درووست دەکرێت؟ لەم چوار ساڵەدا چەند هاووڵاتیی کورد شەهید کراون، چەند کەس ناچار بوون زەوی و ماڵ و گوندەکانیان چۆڵ بکەن، چەند جار گرووپی چەکدار بەناوی داعشەوە پەلاماری سەنگەر و بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی داوە و لێی شەهید کردوون؟ کورد جگە لە دەرکردنی ڕاگەیێندراو و تەئکیدکردنەوە لە بەغدا بۆ درووستکردنی هێزی هاوبەش، هیچ کاردانەوەیکی دیکەی نەبووە. بۆیە دەبینی بەغدا و داعش وەک ئامانجێکی هاوبەش لە و سنوورە درێژە بە ئامانجەکانی خۆیان دەدەن کە تیرۆرە لەپێناوی بەعەرەبکردندا.

کورد تا کەی چاوەڕێ‌ دەکات ئەم تیرۆرە بەردەوام بێت؟ گوندنشینانی ئەو سنوورە تا کەی بەرگەی ئەوە دەگرن بە ڕۆژ عەرەبی بەعەرەبکردنچی بەپشتیوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق بێنە سەریان و شەوانەش داعش پەلاماریان بدات؟ ئەم ڕووداوانە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە ئەستۆی بڕیاربەدەستان و نابێت کوردستان لەسەر ئەم هەڵوێستەی ئێستای بمێنێتەوە، پێویستە سنوور بۆ ئەو تاوانکارییانە و بۆ پلانە هاوبەشەکەی داعش و ناوەند دابنێت. ئەگەر لە ئێستا وە هەنگاوی کرداری نەنێت و خۆی نەکاتەوە بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاساییشی ئەو جوگرافیایە، دەبێت دڵنیابین دوای چەند ساڵێکی دیکە، شایەتی بینینی هەمان ڕووداو دەبین لە سلێمانی و هەولێر و بادینان. پێویستە لە و ڕاستییە تێبگەین ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەستراوە بە ئاساییش و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە.

جا ئەگەر دەتانەوێ‌ هەرێمی کوردستان سەقامگیربێت و ئاساییشی هاووڵاتییان پارێزراو بێت لە هەرێمی کوردستان، دەبێت ئاساییش و ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بگێڕنەوە. [1]
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-12-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
سەرژمێری بە تامی تەعریب
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرژمێری بە تامی تەعریب

سەرژمێری بە تامی تەعریب
$سەرژمێری بە تامی تەعریب$
#ئازاد وەڵەدبەگی#

#10-09-2019#

بەپێی بەندی 110/ بڕگەی نۆیەم لە دەستووری ئێراق، ئامار و سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بە یەکێک لە دەسەڵاتە پاوانکراوەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی دادەنرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020 سەرژمێریی گشتی بۆ دانیشتووان و خانووبەرە لەژێر دروشمی سەرژمێری بۆ گەشەپێدان لە سەرانسەری ئێراقدا بەڕێوە بچێت. لە ساڵی 1987ەوە تاکوو ئێستا کە دەکاتە 33 ساڵ، هیچ سەرژمێرییەکی گشتگیر و ورد و درووست لە ئێراقدا نەکراوە، کە دیارە هۆکاری ئەمەش بۆ دۆخی نائارام و ناسەقامگیری ئێراق دەگەڕێتەوە لەم ساڵانەدا. ئەم سەرژمێرییەی ئێستا لەژێر تیشکی یاسای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرە ژمارە (40) ی ساڵی 2008 بەڕێوە دەچێت و سەرەتا بڕیار بوو لە ساڵی 2009- 2010 ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوکات دۆخی ناسەقامگیری ئێراق بووە بیانوو بۆ دواخستنی. بەڵام بە دووریش نازانرێت باڵادەستیی کورد لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەو سەردەمە یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی سەرژمێری بووبێت.

بەپێی یاسای ئاماژە بۆکراو، سەرژمێری بریتییە لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی تایبەت بە دانیشتووان. ئامارەکان بریتین لە هەموو ژمارە و زانیارییەکانی تایبەت بە لایەنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، رۆشنبیری و تەندرووستیی دانیشتووان کە زانیارییەکانی خوێندن، ئاستی بژێوی، نەتەوە، ئایین و شوێنی دانیشتن و زانیارییەکانی تر لەخۆدەگرێت.

هەرچەندە پڕۆسەی سەرژمێری لە بنەڕەتدا کارێکی تەکنیکی و زانستییە و دەبێ بەپێی پێوەر و بنەما زانستی و نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی وەدەستهێنانی زانیارییە پێویستە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنیرییەکان و هتد، ئەنجام بدرێت و بەرچاوڕوونی بداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی داڕشتنی پلانی گەشەپێدانی گشتگیری وڵات، بەڵام لە وڵاتێکدا کە هەموو شتێک تام و بۆنی سیاسەتی گرتووە و بە سیاسی کراوە، بڕیاری سەرژمێری لەم دۆخە ناسەقامگیرەی ئێراقدا ڕەهەندێکی سیاسی هەیە، کە ئەمەش جۆرێک لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای کورد درووست کردووە. ڕێکخراوی UNFPA کە وەک لایەنێکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەزگای ناوەندیی ئاماری ئێراق کار دەکات، یەکێک لە مەرجەکانی سەرکەوتنی سەرژمێریی گشتی دەبەستێتەوە بە فەراهەمبوونی دۆخێکی ئارام و ئاسایی و سەقامگیریی سیاسی لە وڵات.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، لە دۆخێکی ناسەقامگیر و نائارامی لەم جۆرە کە لە بەشێک لە ناوچەکانی ئێراق و بە تایبەت لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکاندا هەیە و، بە سەرنجدان لە دۆخی کورد لەو ناوچانە پاش 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و ئاوارەبوونی بەشێک لە دانیشتووانی کوردی ئەو ناوچانە و باڵادەستی سیاسی- سەربازیی عەرەب لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، ئایا ئەنجامدانی سەرژمێری لەو ناوچانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاییندەی کورد نابێت لەو ناوچانەدا؟

ئایا ئەنجامەکانی ئەم سەرژمێرییە گرفت لە بەردەم چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەی کورد درووست ناکات لە ئێراقدا؟ ئەگەر سەرنج بدەین، لە گفتوگۆ و پرسە سیاسی- یاساییەکاندا لە ئێراق، کورد بەردەوام پشت بە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەبەستێ کە بە یەکێک لە سەرژمێرییە درووست و زانستییەکان بە دوور لە کاریگەریی سیاسەت دادەنرێت لەم وڵاتەدا. بە ئەنجامدانی سەرژمێری ساڵی 2020 ئیدی سەرژمێریی ساڵی 1957 بەهای خۆی لەدەست دەدات و دوا سەرژمێری دەبێتە پێوەر و بنەما لە هەر بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی و، دوور نییە تای تەرازوو لەو ناوچانە بە قازانجی لایەنی عەرەبی گۆڕانی بەسەردا بێت. چ گەرەنتییەک هەیە کە ئەو سەرژمێرییە بە شێوەیەکی درووست و پیشەیی و دوور لە کاریگەریی لایەنە باڵادەستە سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەنجام دەدرێت؟ لە دۆخی ناسەقامگیری ئەو ناوچانەدا پڕۆسەی سەرژمێری تا چەند دەتوانێ سەرکەوتوو بێت؟

لەلایەکی ترەوە، یەکێک لە نیگەرانییەکانی کورد لە بابەتی سەرژمێری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە دەرکەوتنی ڕێژەی ڕاستەقینەی کورد، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ئێراق کەم ببێتەوە. هەروەک دەزانین پێشتر ڕێککەوتنێکی نەنووسراو لەنێوان لایەنە عەرەبی و کوردییەکان هەبووە کە هەتا سەرژمێری گشتیی دانیشتووان پشکی کورد لە بودجەی ئێراق 17% بێت، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین لە ساڵی 2014 بەدواوە پشکی هەرێم لە بودجەی ئێراق بە 12.67% دانراوە و ئیدی ئەستەمە جارێکی تر ڕێژەی 17% بگەڕیتەوە، تەنیا ئەگەر لە سەرژمێری دەربکەوێت کە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم دەگاتە 17% ئەوکات دەکرێت کورد پێداگری لەسەر 17% لە بودجەی ئێراق بکاتەوە. پێم وایە ئەم نیگەرانییە لە جێی خۆیدا نییە، لەبەر ئەوەی ئێستا ئەو ڕێژەیە بە کردەوە نەماوە، جگە لەوەش ئەگەر لە سەرژمێری ساڵی 2020 ڕێژەی ڕاستەقینەی کورد دەربکەوێت، پێداگری لەسەر 17% شتێکی یاسایی و لۆژیکی نییە و کورد هەر لە سەرەتاوە دەچێتە ناو جەنگێکی دۆڕاوەوە.

بە سەرنجدان لەوەی کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان و خانووبەرە لە ئێراق بە دوور لە ڕەهەندی زانستی و تەکنیکی دەتوانێ ڕەهەندێکی سیاسیشی هەبێت، واباشە ئەم پرسە بخرێتە ناو چوارچێوەی گفتوگۆکانی بەغدا- #هەولێر# و ڕێگەچارەیەکی درووست و گونجاو دابنرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، کە ئەویش بریتییە لە ئاساییکردنەوەی خێرا و بەپەلەی دۆخی ئەو ناوچانە و تەنانەت ناوچە نائارامەکانی تری ئێراق بۆ ئەوەی هەم ئاوارە کوردەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و، هەم ئاوارە عەرەبەکانیش لەو ناوچانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، هەتا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆسەکە نەبێت. لە ئەگەری ئاسایینەکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە، دەکرێت کورد پلانی B هەبێت و هەوڵی دواخستن یا بایکۆتکردنی پڕۆسەکە بدات، هەتا دەرفەتی لەبار دەڕەخسێ. [1]
ئەم بابەتە 184 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 10-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 184 جار بینراوە
سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچەی کوردستانی دەرەوەی هەرێمی دەرکرد
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچە...

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچە...
#21-01-2018#
ئەم بابەتە 4,088 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: عەرەبی
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,088 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 02-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
شنگال؛ کوردایەتی... تەرحیل و تەعریب
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شنگال؛ کوردایەتی... تەرحیل و تەعریب
پەرتووکخانە

شنگال؛ کوردایەتی... تەرحیل و تەعریب
پەرتووکخانە

وەسفی حەسەن ردێنی
٢٠٠٦
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: شنگال؛ کوردایەتی... تەرحیل و تەعریب
ژمارەی داونلۆد: 748 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 2,436 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-07-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-07-2013 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,436 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی PDF 1.0.12 MB 104 12-07-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فۆڕمی تەعریب لە کەرکووک
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فۆڕمی تەعریب لە کەرکووک

فۆڕمی تەعریب لە کەرکووک
ئەم فۆڕمە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرا کە لە نەتەوەی کوردەوە بۆ عەرەب ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕی و بەهۆیەوە ژمارەی کورد بەشێوەیەکی فەڕمی لە شاری #کەرکووک# و دەوروبەری نزمبووەوە.
فۆڕمەکە ناوی نراوە ڕاستکردنەوەی نەتەوەیی! کە ڕەنگدانەوەی بیری شۆڤێنزمی عەرەبییە لە ئێڕاقدا بەرامبەر ناوچە سنوورییە دەوڵەمەندەکانی نێوان کورد و عەرەب لە چوارچێوەی ئێڕاقدا.
فۆڕمەکە تەنها یەک ئاڕاستەی گۆڕینی هەبووە لە کوردەوە یان تورکمانەوە بۆ عەرەب. واتە هیچ کەسێک بۆی نەبووە لە عەرەبەوە ببێتە کورد یان هەر نەتەوەیەکی تر.
ئەم بابەتە 438 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: حزبی بەعس
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: عەرەبی
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 23-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 438 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 23-01-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
قۆناغێکی تازەی تەعریب و هاتنی عەرەب بۆ کوردستان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قۆناغێکی تازەی تەعریب و هاتنی عەرەب بۆ کوردستان

قۆناغێکی تازەی تەعریب و هاتنی عەرەب بۆ کوردستان
$قۆناغێکی تازەی تەعریب و هاتنی عەرەب بۆ کوردستان$
#عارف قوربانی#

ئەوکاتانەی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕووسیاوە جووەکان بە کەشتی یەک لەدوای یەک خۆیان دەگەیاندە فەلەستین و زەوی و موڵکی جووتیارە عەرەبەکانیان دەکڕییەوە کە دواتر بۆ عەرەبەکان بووە سەرئێشەیەکی گەورە و سەرچاوەی نەهامەتی بۆ خۆیان و نەوەکانی دواتریان، ئەوکاتە هیچ کام لەو جووتیارە عەرەبانەی زەویوزارە کشتوکاڵییەکان و خانووەکانیان لەبەرانبەر بڕێک پارەی زیاتر دەدایە جوولەکەکان، کەسیان ئەوەیان نەدەزانی، ئەمە پڕۆسەیەکی ڕێکخراوە و بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر کە عەقڵی مەزنی وەک (تیودیۆر هیرتزل) لە پشتی داڕشتنییەوە بووە. ئەوەیان نەدەزانی ئە‌م لێشاوی کۆچە لە منداڵدانی ڕێکخراوی (زایۆنیزمەوە) کەوتووەتەڕێ‌ و دیدێکی ستراتیژیی دوورمەودا ئاڕاستەی دەکات، کە دواتر ئە‌م پڕۆسەیە بووە کۆڵەکەی ئەو پڕۆژەیەی بەهۆیەوە جوولەکەکان بوونە ‌خاوەن خاک و ئاو و ئاوەدانی فەلەستین و عەرەبەکانیش ئاوارە و پەراگەندەی وڵاتان بوون. ئایا هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیجی لەم شێوەیە دژ بە کوردەکانی باشووری کوردستان، لە ئارادایە؟

لە سەدەی ڕابردوودا پڕۆسەی تەعریب بەشێواز و قۆناخی جۆراوجۆر بەڕێوەبراوە، لە هەلی دامەزراندنی فەرمانبەری عەرەبەوە تاوەکو بەزۆر ڕاگواستنی کورد و هێنانی دەیان هەزار خێزانی عەرەب بۆ شوێنەکانیان، دواجار بەزۆر گۆڕینی باری نەتەوەیی (تەسحیح قەومیە) ی خێڵ و بنەماڵەکان لە کوردەوە بۆ سەر عەرەب. هەموو ئەوەی لە درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقەوە تاوەکو کەوتنی سەدام لە قۆناخەکانی تەعریبدا بەڕێوەبراون، لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا بووە، ئەو ناوچانەی نەتوانرا بخرێنە ناو چوارچێوەی ئۆتۆنۆمیی و دواتر ژێر ئیدارە و قەڵەمڕەوی هەرێمی کوردستانەوە.

کاتێک سەدام و بەعس ڕووخان، دەرفەتی ئەوە درووستبوو کورد ڕیشەی تەعریب هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام لەبەر زۆر هۆکار کە لە وتارێکی وادا شوێنی دەستنیشانکردن و ژماردنیان نابێتەوە، کورد ئەوەی نەکرد. دوای ڕووخانی سەدامیش تەعریب بە شێوازێکی نەرم هەر بەردەوام بوو.

لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە جارێکی دیکە پڕۆسەی تەعریب و لەپاڵیشیدا تەشەیوع لە هەمان ئەو جوگرافیایەی ڕابردوو بە ‌چڕیی درێژەی پێدرایەوە. هەڵوێستی حیزبە سیاسییەکانی کورد و دەسەڵاتدارێتیی کوردستان لەم چوار ساڵەی دوای 16ی ئۆکتۆبەریشدا ئەو ڕاستییە تاڵەی سەلماند کورد ئەو جوگرافیایەی بەلاوە گرنگ نییە کە وەک ستراتیجێک لە درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقەوە نەخشەی بە عەرەبکردنی بۆ کێشرابوو، بەڵام ئێستا پڕۆژەی تەعریب شتێکی دیکەیە‌، هەر چاوی لە بەهێزکردنی پێگەی عەرەب نییە لەو ناوچە کوردستانییانەی لە بەدرەوە بۆ #شنگال# درێژبووەتەوە. بەڵکوو چاوی بڕیوەتە بەشەکەی دیکەی جوگرافیاکە، لە تەپۆڵکە وشک و شیوو دۆڵە بێئاوەکانی #گەرمیان#ەوە تاوەکو #قەندیل# و کوێستانەکانی بادینان. واتا ئە‌گەر هەموو ئەو شێوازانەی پێشووتر لە پڕۆسەی تەعریبدا پەیڕەوکرابوون وەک قۆناخێکی بە ‌عەرەبکردن تەماشا بکرێت، ئێستا ئەم پڕۆسەیە پێی ناوەتە نێو قۆناخی دووەمەوە، بەڵام ئە‌وەی وەک ئاماژە و سەرەتای ئەم قۆناخە خۆی وێناکردووە، ئە‌م جارە پڕۆسەیەکی سەپێنراو نییە کە هێزی سەرباز و یاسا و دامەزراوەی دەوڵەتی خرابێتە خزمەتییەوە، بەڵکوو پڕۆسەیەکی تەوا جیاوازترە لە ڕابردوو.

ئەم جارە پڕۆسەی تەعریب هاوشێوەی ئەو ستراتیجەی جوولەکەکانە کە سەرەتا بەرانبەر بە فەلەستینییەکان پەیڕەویانکرد، جارێ‌ کوردیش هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نییە کە کام دەوڵەت و کام ڕێکخراو هاوشێوەی زایۆنیزم، پڕۆسەی تەعریبی نوێ‌ بەڕێوەدەبەن. هیچ کام لەو کوردانەی ئێستا لە #سلێمانی# و #هەولێر# و #دهۆک# خانوو زەویوزارەکانیان بە عەرەب دەفرۆشن، ئەوە نازانن کە ئەشێ‌ ئە‌مە پڕۆسەیەکی ڕێکخراو بێت، بەڵام بە ‌دڵنیاییەوە ئەوەی دەگوزەرێت دید و ستراتیجێکی دوورمەودا لە پشتییەوە ڕاوەستاوە و دواجار و دوای دوو سێ‌ دەیەی دیکە بۆ خۆیان و بۆ نەوەکانیان دەبێت بە مایەی ماڵوێرانی.

پرسیارەکە ئەمەیە کە ئەگەر هاووڵاتییەکی ئاسایی درک بە و مەترسییە ناکات و بە ‌هەر هۆکارێکە فرۆشتنی موڵکەکەی بە عەرەبێک پێباشترە لە کوردێک، ئە‌ی ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتدارانی کورد و حیزبە سیاسییەکانی کورد و دەستەبژێری کۆمەڵی کوردەواری چییە لەوەی ڕێگە لەم مەترسییە بگرن؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانووبەرەی شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەردەست دەکەون، برا چاوڕەشەکانمان مانگانە بە هەزاران خانوو و موڵکی بازرگانی و باخ و زەوی کشتوکاڵی لە سنووری چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە کورد دەکڕنەوە. جا ئەوانەی پێشتر بە ئاوارەیی هاتن و چینە دەستکوورت و هەژارەکەی عەرەب بوون، بە کرێکاری ڕۆژانە و باخەوانی لە باخ و ڤێلاکانی کورد مانەوە و نەچوونەوە زێدی خۆیان، بەدڵنیاییەوە ئەم لێشاوەی ئێستایان کە دەبنە خاوەن ماڵ و بەرژەوەندی، بۆ ئە‌بەد ناگەڕێنەوە نێو عەرەبستان.

بە ‌شێوەیەکی گشتیش ساڵ لەدوای ساڵ ڕێژەی کورد لە ئێراق کەمتر دەبێتەوە، تاکە شتێک وەک پێکهاتەیەکی جیاواز و خاوەن پێگە و قەوارە هەرێمی هێشتووەتەوە، ئەو تایبەتمەندییە جوگرافیایەیە کە لەسەری دەژێت. ئەگینا کوردەکانی بەغدا و کورد لە موسڵ و #کەرکووک# و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە ژمارە کەم نین، ڕەنگە ژمارەی ئەو کوردانەی لە ‌دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین و پەرش و بڵاوبوونەتەوە سێ تاوەکو چوار ملیۆن کورد بن، بەڵام سەنگ و پێگەیان لە هاوکێشەکانی ئێراق و ئەو ململانێیانەی هەن لە کوێدایە؟ چەند ساڵێکی دیکە ئە‌م تایبەتمەندییەی هەرێمیش وەک خۆی نامێنێتەوە و ڕەنگە ڕۆژگارێک بێتە پێشمان ژمارەی عەرەب لە باشووری کوردستان لە ژمارەی کورد زیاتر بن. زۆر هۆکاریش هەن بۆ ئە‌مە کە لە داهاتووی نزیکدا بێتە دی، هاوکێشەیەکی ژمارەییە و گۆڕینی ئەم هاوکێشەیە ئاسان بۆ عەرەب دەستەبەر دەبێت، چی لە ڕێگەی کۆچی ئەو عەرەبانەی پێشتر بە پاساوی ئە‌منی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون، ئەوانەی ئێستا لە ڕێگەی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون و هۆتێل و چێشتخانە و کارگە و کارخانەوە دێن و ئە‌وانەیشی لە ساڵانی داهاتوو بەهۆی وشکەساڵی و کێشەی ئاو و کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ڕە و دەکەن. ڕێژەی گەشە و خستنەوەی نەوە لەنێو عەرەب 10 جار بەرانبەر بە گەشەی خێزانی کوردە، بەوەش ڕێژەی عەرەب تا دێت بەرزدەبێتەوە و ڕۆژێک دێت دەبێتە هەڕەشە لەسەر دیمۆگرافیای تەواوی باشووری کوردستان.

ئایا حیزب و دەسەڵاتدارانی کوردستان بیریان لەوە کردووەتەوە، یاخود بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری ئەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانە موڵکی کەسانی نزیک لە خۆیان و حیزبەکانیانن و ئەم پڕۆسەیەش پارەیەکی زۆر دەخاتە باخەڵی ئەوانەوە. بەهۆی ئەو بەرژەوەندی و دەستکەوتە مادییانەوە کە لە ‌هاتنی عەرەب بۆ کوردستان دەستیان دەکەوێت، چاویان لە ئاستی مەترسییەکانی داخستووە. [1]
ئەم بابەتە 387 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 03-07-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-07-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فۆڵدەرەکان: بەعەرەبکردن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 387 جار بینراوە
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.359 چرکە!