پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەڵگەنامەیەکی ویکیلیکس: دەسەڵاتی مەرکەزی زاڵە بەسەر ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمدا
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ئای دی: 09BAGHDAD1969 بابەت: یاساکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەروار: 21ی تەمموزی 2009 پۆلێن: پۆلێننەکراو/ تەنها بۆ بەکارهێنانی ڕەسمی پوختە: ڕۆژی 20ی نیسانی 2009، پەرلەمانی کوردستانی عێراق، یاسای ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی تێپەڕاند کە دەسەڵاتی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاریدەکات، بەڵام بەبەراورد بەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی حکومەتی عێراق، کەمتر دەسەڵاتی لامەرکەزی داوەتە ئەنجومەنەکان. خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتیی بێئاگان لەرۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەبەرئەوەی لەکاتی دروستبونیانەوە لەساڵی 2005ەوە، ئەنجومەنی پارێزگاکان یاسایەکی ڕەسمی و دەسەڵاتی بودجەیان نەبوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە بکەوێتە کۆتایی 2009 یان 2010. پاش زیاتر لەساڵێک لەمشتومڕ لەسەر ئەوەی کە لامەرکەزیەت چۆن لەهەرێمی کوردستان پەیڕەوبکرێت، سەرەنجام پەرلەمانی کوردستان لە 20ی نیسان یاسای دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. یاساکە چوە بواری جێبەجێکردنەوە بەداواکردنی گۆڕانکاریەک لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوه و لەلایەن پەرلەمانیشەوە ڕەزامەندی لەسەر درا، هەروەها کورسیش بۆ کەمە نەتەوایەتیەکان لەهەر ئەنجومەنێکی پارێزگادا جیاکراوەتەوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەستنیشاننەکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی ڕۆژی 31ی کانونی دوەمی 2010، ماوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواودەبێت، بۆیە سەرچاوەکانی هەواڵ وای بۆ دەچن هەڵبژاردنەکان بکەونە کۆتایی ساڵی 2009 یان سەرەتای 2010. هاوشێوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەوەی هەرێمی کوردستانیش ڕێگە دەدات بەهەڵبژاردنی پارێزگار، ئەنجومەنی پارێزگا، قەزاو ناحیەکان. هەریەکێک لەئەنجومەنی پارێزگاکان پارێزگارێک و سەرۆکێکی ئەنجومەن هەڵدەبژێرێت، هەروەها بەرپرسیشە لەداڕشتنی سیاسەتی گشتیی پارێزگا، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی سەر بەحکومەتی هەرێمی کوردستان. هەر پارێزگارێکیش دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بودجەی پارێزگاکەی دابڕێژێت، یاساکە ڕۆشن نیە لەبارەی وردەکارییەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرسی ئه و بودجەیە. بۆ نمونە، ئه و دەسەڵاتە تایبەتەی کە پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگا هەیانە سەبارەت بەپڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری بەپشتیوانی حکومەتی هەرێم، ئاڵۆزە. هاوکات چەندین جیاوازی بەرچاو هەیە لەگەڵ یاساکەی حکومەتی عێراق. ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستن بەکوردستانی عێراقەوە لەبری دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ. بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارو یاساکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکۆک نابێت لەگەڵ دەستوری هەرێمی کوردستاندا، لەکاتێکدا یاساکەی عێراق دەڵێت نابێت یاساکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکۆک بێت لەگەڵ دەستوری عێراقی فیدراڵدا. (تێبینی: هەرچەندە لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بەرونی باس نەکراوە، بەڵام ئێمە لەوە تێدەگەین کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا کاریپێناکرێت، ئەگەر بێتو لەگەڵ یەکێک لەدەسەڵاتە تایبەتیەکانی حکومەتی فیدراڵدا ناکۆک بێت، یاخود لەگەڵ ئه و مافە بنەڕەتیانەی لەدەستوری عێراقدا گەرەنتی کراوە). یەکێکی دیکە لەجیاوازییەکان زمانی ناو یاساکانە، لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن بڕیار یاخود ڕێنماییەکان دەربکەن، بەڵام لەوەی حکومەتی عێراقدا هاتوە، ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە یاساکان دەربکەن. (تێبینی: جیاوازی نێوان "بڕیار" و "رێنمایی" و "یاسا"، وەک لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، ڕون نیە). بەڵام لەهەردو حاڵەتەکەدا، ئەم دەسەڵاتە سنوردارکراوە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی کاروباری ئیداری و دارایی پارێزگاکاندا بەکاربێت. لەگەڵ ئەوەی کە بەرپرسیارن لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، پارێزگارەکان لەروی ئیدارییەوە لەژێر دەسەڵاتی قەزائی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدان، لەکاتێکدا یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی حکومەتی عێراق ڕێگە دەدات بەدامەزراندنی "دەستەیەکی باڵا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئیداریی پارێزگاکان"، کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. چەندین جیاوازی دیکە لەئارادان. لەکاتێکدا یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی حکومەتی عێراق دەسەڵاتی سەرپەرشتیکردنی هێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکان (جگە لەسوپای عێراق) دەبەخشێتە پارێزگار، بەڵام یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕونی دەسەڵاتی سەرپەرشتیکردنی هیچ هێزێکی ئەمنی (هێزە مەدەنیەکان یاخود پێشمەرگە) نەداوەتە پارێزگار بەدەر لە"لێکۆڵینەوە لەتاوان". یاساکەی هەرێمی کوردستان ڕێگە بەهەر پارێزگایەک دەدات کە تەنها ئه و داهاتە هەڵبگرێت و سەرفی بکات کە لەخزمەتگوزارییەکان و سەرچاوەکانی داهاتی جوڵاوی حکومەتەوە دەستیدەکەوێت، وەکو فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکە حکومیەکان. بەڵام لەیاساکەی عێراقدا ڕێگە بەپارێزگاکان دەدات داهاتی فرۆشتنی هەردو سەرمایەی جوڵاو نەجوڵاو بۆ خۆی هەڵبگرێت، هەروەها ڕێگە دەدات بەوەی پارێزگاکان ڕێژەی باج و غەرامە دیاریبکات و داهاتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیش هەڵبگرێت بۆ خۆی. یاساکەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لانیکەم %30ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، قەزاو ناحیەکان ژنان بن، لەکاتێکدا لەوەی عێراقدا مەرجێکی له و شێوەیەی تێدا نیە. هەروەها لەوەی کوردستاندا ڕەچاوی سیستمی کۆتای گروپە کەمینەکان کراوە لەهەر ئەنجومەنێکی پارێزگادا بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی هەر گروپێکی دیاریکراو لەهەر پارێزگایەکی دیاریکراودا. دوایین خاڵ، یاساکەی عێراق دەسەڵاتی ئەوە دەداتە پارێزگارەکان، زانکۆ دروستبکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقی، بەڵام لەیاساکەی هەرێمی کوردستاندا شتی له و جۆرە لەخۆناگرێت. لەمیانەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا لەم دواییانەدا لەدهۆک، ئەوانەی پەیوەندییان بەبەرنامەکەوە دەکرد پرسیاریان لێدەکرا لەبارەی ناسینی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکەیان کە ژمارەیان 41 ئەندامە. بەشداربوەکان تەنها 5 ئەندامیان دەناسی. ئەم نمونەیەش ئەوە نیشاندەدات کە ژماریەکی کەم کەس هەیە لەهەرێمی کوردستان زانیاری هەبێت لەبارەی بونی یاخود ڕۆڵی ڕاستەقینەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە. سەرچاوەکان لەهەولێرو دهۆکەوە باسیان لەوە کرد کە هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ دروستبونیانەوە ناچالاکبون. هاوشێوەی باقی شوێنەکانی دیکەی عێراق، لەساڵی 2005ەوە لەهەرێمی کوردستانیشدا ئەنجومەنی پارێزگاکان دروستبون. بەڵام هەتا دەرچونی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، ئه و ئەنجومەنانە هیچ دەسەڵاتێکیان نەبو لەژێر یاسای حکومەتی هەرێمدا و یاساکەی حکومەتی عێراقیش کە لەکۆتایی ساڵی 2008 دەرچو، نەیدەگرتەوە. کاری هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بەشێوەیەکی سەرەکی پشتبەستو بو بەکەسایەتی پارێزگارەکانەوە. چالاکیەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدەچێت زۆرتر لەبەرچاوی خەڵکی بێت. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەنجومەنی پارێزگا هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی شەفاف بێت لەچالاکیەکانی تایبەت بەبەرکاربردنی بودجە و تەرخانکردنی سەرچاوەکانی داهات لەسەر بنەمای دانیشتوان و پێویستی. ئەنجومەنی پارێزگا دەست لەناو دەست لەگەڵ پارێزگاردا کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری کە لەلایەن حکومەتەوە بودجەی بۆ تەرخاندەکرێت، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری و دروستکردنی متمانە لەپێناو پێشخستنی پارێزگاو دابەشکردنی سەرچاوەکان. کۆمێنت: مەسەلەی لامەرکەزیەت لەپێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی حکومەتی هەرێمدا، لەگەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان درەنگ کەوت. وەک پێشبینیش دەکرێت، کاریگەری بەهێزی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداڕشتن و مشتومڕی پەیوەست بەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، بوەتە هۆی بەردەوامیدان بەئیدارەیەکی زیاتر مەرکەزی، بەبەراورد لەگەڵ ئه و پارێزگایانەی کە یاساکەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەیگرێتەوە. - 26-04-2014
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!