ژیاننامە
ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر ڕەسوڵ) ە.
ڕەوانشادی باپیرم (
ڕەسوڵە خڕەڕەسوڵە خڕە) لە بیستەکانی سەدەی بیستەوە پاش لەدەستدانی تەواوی بنەماڵەکەی لە ڕووداوێکدا لە پشدەرەوە هاتووەتە سلێمانی. بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە گەورەکەی بە وەستاییی خشت و قوڕکاری و باخەوانی دابین کردووە.
ڕەوانشادی باوکم وەستا
قادر ڕەسوڵ مەحمودقادر ڕەسوڵ مەحمود لە سلێمانی لەدایکبووە و ماوەیەکی زۆر وەستای بیناسازی و پاشان بەڵیندەرایەتیی کردووە. زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و
سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد ئەم درووستی کردووە. بەداخەوە لە ژیاندا نەماوە.
دایکم خاتوو قومری شەمەییش هەر لە سلێمانی لەدایکبووە. ڕەوانشادی باوکی (حەمە شەمەیی) لە سییەکانی سەدەی بیستەوە لە شارەزوورەوە هاتووەتە سلێمانی و پیشەی کوتاڵفرۆشی و بازرگانی تووتن بووە.
لە ڕۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی (1966ز.) لە گەڕەکی (
گۆیژەگۆیژە) ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووم.
شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی
ڕۆژی 5ی مارتی (1992ز.) وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لە کۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ (
بەناز جۆڵابەناز جۆڵا) ی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین) ەوە هەیە.
خوێندن
- هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی - ڕشتەی وێژەییم تەواوکردووە.
- ساڵی (1984ز.) چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی موسڵزانکۆی موسڵ. ساڵی (1986ز.) بەهۆی بەشدارینەکردن لە ڕاهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی (1988ز.) دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی (1990ز.) دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
- لیسانسی ئای تی لە هۆڵندا.
- دەیان ڕاهێنان و بڕوانامە لە بوارەکانی: ئای تی، بەڕێوەبردنی زانیاری، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و پڕۆژە ئای تییەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە.
نووسین و کاری ڕۆژنامەگەری
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تا ئێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی (1978ز.) بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و ڕامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی (1986ز.) نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (
شەمەشەمە) ی
شارەزوورشارەزوور شاردەوە، بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.
چالاکیی سیاسی
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی
پاسۆکپاسۆک، چ وەک ڕێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج) دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.
کار
- لە (1998 تا 2003ز.) لە چەند کۆمپانیایەکی هۆڵندی و ئنتەرناسیۆناڵ وەک بەرنامەوان کارم کردووە.
- ماوەی (12) ساڵ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم و دوا پۆستم لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگا بووم.
- پاشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دادگای کۆسۆڤۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی Legal Workflow بووم.
- لە ساڵی (2021ز.)ەوە تەواوی کاری خۆمم بۆ کوردیپێدیا تەرخان کردووە.
لە بڵاوکراوەکانم
هەروەها زۆرێک وتار و کوورتە لێکۆڵینەوە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە (1995ز.)ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.
کوردیپێدیا
لە ساڵی (2008ز.)دا
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیام دامەزراندووە.
پەیوەندی
http://www.bakhawan.com
فەیسبووکی هاوڕێ باخەوان
hawreh@msn.com
0031654710293
009647706324576