20-03-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- هێزێکی ئامریکی لە شاری توزخورماتو چەند ئەندامێکی بەرەی تورکمانییان بەتاوانی تیرۆر دەستگیرکرد.
- لە شاری مێسین بەبۆنەی ئاهەنگەکانی نەورۆزەوە کونێک کرایە ئاڵای تورکیا و میتی تورکی بە سووتاندنی ئاڵای تورکیای لەقەڵەمدا.
- بەهۆی ئاهەنگەکانی نەورۆزەوە گفتوگۆکانی کورد و شیعە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ئێڕاقی بۆ چەند رۆژێک دواخرا.
- شۆڤێنییە عەرەبەکان لە شاری قامیشلۆ ئاهەنگی نەورۆزی کوردەکانیان بەردبارانکرد.
- بەهۆی رێڕۆیشتنێکەوە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شاری حەڵەب، داگیرکەری سووری 40 لاوی کوردی گرت کە 7یان کچن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان