بنەچەی نەژادی کوردەکان
لەئینگلیزییەوە/ #حەیدەر هەمەوەند#
کوردەکان بە گەلێکی دێرین و ڕەسەن دادەندرێن.ئەگەرچی کە کوردستان کەوتووەتە ژێر ڕکێفی یەک لە دوای یەکی داگیرکەرە جیاوازەکانەوە، لەوانە ئەرمەنییەکان، ڕۆمانەکان، بیزەنتییەکان، عەرەبەکان، تورکە عوسمانییەکان و فارسەکان بەڵام ڕێژەییانە بەناتێکەڵی ماونەتەوە سەرەڕای لێشاوی داگیرکەران ئەمەش بەهۆی نادۆستی وسەختی نیشتمانە شاخاویەکەیان.
تێستگەلێکی جێنەتیکی (بۆماوەیی) ئەنجامدراو لەنێوان گرووپێک کوردی ڕەمەکیانە هەڵبژێردرا و تیشکیان خسووەتە سەر بنەچە جۆراوجۆرەکانی کوردەکان. ئەنجامەکان خزمایەتی فرەچەشنی کوردەکان ئاشکرا دەکەن کاتێک لەرەچەڵەکی باوکانەو ڕەچەڵەکی دایکانە دەکۆڵرێتەوە.
بەگشتی کوردەکان کەمێک ڕایەڵەی جێنەتیکیان هەیە لەگەڵ ئاخێوەرانی زمانە ئێرانییەکان هەروەها لەگەڵ گەلانی جۆراوجۆری قەفقاس وەک ئەرمەنییەکان کە ئاماژەیان پێ دەکرێت کە خزمایەتییەکی دێرینی نەژادییان هەبێت لەگەڵ کوردەکاندا کە هەردووکیان دەبەستێتەوە هەم بەدانیشتووانی کۆنی وڵاتی کوردستان وەک هورییەکان هەم بە هۆزە ئارییە جۆراوجۆرە هاتووەکانەوە. هاوشێوەیی لەگەڵ ئەوروپییەکان وگەلانی قەفقاس.
توێژینەوەیەک لەلایەن ڕیچارد و هاوکارانی بۆ مایتۆکۆندریالی (DNA) لەرۆژهەڵاتی نزیکدا نیشانی داوە کە کوردەکان، ئازەریەکان، ئۆسیتییەکان و ئەرمەنییەکان ڕاددەیەکی بەرزیان هەیە لە ڕەچەڵەکی مایتۆکۆندریال MtDNA U5، ئەمەش کە زۆر باوە لەنێو ئەوروپییەکان و دەگمەنە لە شوێنەکانی تری ڕۆژهەڵاتی نزیک.
نموونەی ئەو کوردانەی نێو ئەم دیراسەیە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران وباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراقەوە هێنرابوون، شوێنگەلێک کە ئاساییانە زۆرینەی کوردن، دیراسەیەک لەرووبەرێکی بەرفراوانی جوگرافی باشووری ڕۆژاواو ڕاڕەوی ئاسیای ناوەڕاستی سەلماندوویەتی کەوا خەڵکانی نیشتەجێی ڕۆژاوای دۆڵی سیند بەگشتی هەڵگری بنەچەی MtDNA
ڕۆژاوای ئۆراسیان.
کاتێک ئیڤان ناسیدزەو هاوڕێکانی هەم مایتۆکۆندریاو هەم -Y کرۆمۆسۆمی DNA یان دەئازموو، بینیان کە گرووپە کوردییەکان لە ڕووی جێنەتیکی (بۆماوەیی)ەوە زۆر لەگرووپەکانی ڕۆژاوای ئاسیاوە نزیکن و زۆر دوورتریشن لە خەڵکانی ئاسیای ناوەڕاست لە هەردوو ڕووی mtDNA و -Yکرۆمۆسۆمەوە.
هەرچۆنێک بێت، خەڵکانی کورد خزمایەتییەکی نزیکتریان هەیە لەگەڵ خەڵکانی ئەوروپی تاوەکوو لەگەڵ خەڵکانی قەفقاس بەپشتبەستن بەmtDNA بەڵام پێچەوانە دەبێتەوە کەپشت دەبەسترێت بە -Yکرۆمۆسۆم، کەئەمەش ئاماژەیە بەبوونی هەندێک جیاوازی سەبارەت بەمێژووی دایکانەو باوکانەیان. هاوشێوەیی لەگەڵ گەلی جۆرجیا
دێڤید کۆماس و هاوڕێکانی دۆزیانەوە کە حەوزی ڕیزبەندی مایتۆکۆندریالی جۆرجییەکان و کوردەکان زۆر هاوشێوەن، سەرەڕای جیاوازی زمانەوانی و پێشینەی مێژوویی. ئەم دوو گەلە هەڵگری ئەم ڕەچەڵەکانەی mtDNAن کە بەڕوونی دەچنەوە سەر حەوزی جینی ڕۆژاوای ئۆراسیاوە، هاوشێوەیی لەگەڵ جوویەکان هەروها دەردەکەوێت کە (کوردەکان) هەندێک ڕایەڵەیان هەیە بە گەلانی سامی باکووری وەک ئاسوورییەکان و لەوانەشە لەگەڵ عیبرییەدێرینەکان، بەڵام کەمترین ڕایەڵەیان هەیە لەگەڵ سامییە باشوورییەکان (عەرەبەکان) لە نیمچە دوورگەی عەرەب ئەگەرچی ناوچەکەشیان (کوردستان) زۆر زوو لەلایەن موسوڵمانە عەرەبەکانەوە داگیر کرابوو.
لە ساڵی 2001 نێبێل ئێت ئال بەراووردێکی کرد لەنێوان سێ گرووپی جوولەکە و سێ گرووپی غەیری جوولەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە: ئەشکەنازی، سفاردیم، جوولەکەی کورد لەئیسرائیلەوە، عەرەبی موسوڵمان لەئیسرائیلەوەو لە هەرێمی دەسەڵاتی فەلەستینەوە، بەدو لەنەقەبەوەو کوردی موسوڵمان.
ئەوان بەم دەرەنجامەگەیشتن کە کوردەکان و سفاردیمەکان لەیەکتر جیاناکرێنەوە. لە کاتێکدا جیاوازی ئەم دووانە زۆر کەم بوو بەڵام لەگەڵ جوولەکە ئەشکەنازییەکان زەق بوو.
نێبێل ئێت ئال پێشتر (2000) پەیوەندییەکی جێنەتیکی گەورەی دۆزیبووەوە لەنێوان جوویەکان و
فەلەستینییەکان، بەڵام لەو دیراسەیەدا تەنانەت پەیوەندییەکی بەرزتری دۆزیبووەوە لەنێوان جوولەکەو کوردەکانی ئێراق.
ئەوان بەدەرەنجامی بنەچەیەکی جێنەتیکی باو گەیشتن کە جوولەکەو گرووپەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوبەشبوون تیایدا پێش ئەوەی کە دابەشبن بۆ گرووپگەلێکی نەژادی جیاواز.
بەخۆشییەوە، نێبێل ئێت ئێل (2001) هەروەها هاپلۆتایپی مۆدال کۆهێن (CMH) ی دۆزییەوە کە دادەندرێت بە ناسراوترین هاپلۆتایپی جوولەکە وهاوبەشە لەنێوان 10.1 % ی کوردەجوویەکان، 7.6% ی ئەشکەنازییەکان، 6.4% سفاردیمەکان، 2.1% عەرەبەفەلەستینییەکان و 1.1% کوردەکان.
(CMH) و باوترین هاپلۆتایپی کوردی (MKH) لە پێنج هێمابەند (لەکۆی شەش هێمابەند) هەمان شتن و لەئەمەی دواییشیان زۆر نزیکن.
(MKH) هاوبەشە لەنێوان 9.5% ی کوردەکان، 2.6% ی سفاردیمەکان، 2.0% ی جوولەکە کوردەکان، 1.4% ی عەرەبە فەلەستینییەکان و 1.3% ی ئەشکەنازییەکان.
دەرەنجامی گشتی ئەمەیە کە سەرچاوەی ئەم هاوشێوەییانە بەزۆری لە هاوبەشبوونیان لەقاڵبێکی (داڕێژێکی) جێنەتیکی دێرینەوە هاتووە نەک بەهۆی تێکەڵاوی بەم دواییانەی نێوان گرووپەکانەوە.[1]
سەرچاوە
http://www.wikibin.org/articles-origins-of-the-kurds.html