شێخیکی بە ناوبانگی شاری #سلێمانی# یە و لە ساڵانی 80 کانەوە کاری دۆزینەوەی دزی دەکات لە شاری سلێمانی لە ڕیگای خەواندنی موگناتیسی و نوشتە و جادوو و کتێبی تایبەت بەو بوارەوە شێخ لوقمان بە قسەی نزیکەکانی خۆی ئەم بەهرەیەی لە خواییەوە وەرگرتووە - وە لە ناو خۆیاندا بە جۆرە زمانیکی تایبەت قسە دەکەن کە کەس لێیان تیناگات بەڵام بە هەمان شیوە کەسە نزیکەکانی ئەمە بە بەهرەی خوایی لێک دەدەنەوە شيخ لوقمان بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی نزیکەی 8 گەنجی خزمی خۆی لایە کە کاریان نوسینەوەی دوعاکان و وەرگیرانی قسەکانی شیخ لوقمان و بەرێ کردنی میوانەکان و وەرگرتنی پارەیە کە بە قسەی شێخ لوقمان لە دوای ساڵی 2003 وە پارە وەردەگریت و پێشتر وەری نەگرتووە هەرچەندە شێخ لوقمان خۆی توشی نەخۆشییەک بووە کە قاچەکانی کارناکەن و توانای ڕۆیشتنی نیە و نزیکەکانی خۆی هاوکاری دەکەن وە شێخ لوقمان بە قسەی خۆی لە ئیستادا کاری باشە نەبیت هیچ جۆرە سحر و جادووییەکی خراپ بۆ هیچ کەسیک ناکات و کاری دۆزینەوەی دزیش بۆ کەسیکی ناسراو نەبیت ئەنجام نادات ئەمەش لە پیناو پاراستنی نەهینی و کێشە دروست نەبوون وە زۆر جار پێش بینی زۆر ڕووداوی کردووە وەکو سەرهەلدانی #داعش# و چەندین تاوان لە شاری سلێمانی دا.