🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
📜 چەنێ دووربم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
چەنێ دووربم

چەنێ دووربم بێ خەم بە لێم لەهەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لەتۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەرلێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵمکرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم

هە
📜 چەنێ دووربم
📜 ساقیا
هۆنراوە و ئاواز و موزیک : بەهجەت یەحیا
ساقیا

ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەک
📜 ساقیا
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
👫 کەسایەتییەکان
قانع
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
✌️ شەهیدان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شە...
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📝 پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 24 ساڵەی تیرۆری رێبەری شەهید د. عەبدوڵڕەحمان قاسملووەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 24 ساڵەی تیرۆری رێبەری شەهید د. عەبدوڵڕەحمان قاسملووەوە
📝 بەڵگەنامەکان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات!
هۆگرانی رێگا و بیر و ئامانجەکانی د. قاسملوو لە کوردستان، ئێران و جیهان!
22ی پووشپەڕی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی زامێکی قووڵە کە بە دەستی رێبەران و دەسەڵاتبەدەستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە جەستەی گەلی کورد درا. 24 ساڵ لە مەوبەر لە22ی پووشپەڕی سالی 1368ی هەتاوی(13ی ژوئیەی 1989ی زایینی)دا، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵلا قادریئازهر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی حیزب و د. فازڵ رەسووڵ له وییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش شەهید کران.
دوکتور قاسملوو بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی ئاشتیانە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوو. رێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئاشتیخوازی و نیەتپاکیی د. قاسملوو کەلکیان وەرگرت و وتووێژو دانوستانیان کردە وەسیلەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکەیان کە تیرۆری ئەو رێبەرە مەزنە بوو. ئەوان لە نەخش و دەوری کاریگەری د. قاسملوو لە بزووتنەوەی کورد و تێکۆشانی دیپلۆماسیی ئەو بۆ ناساندنی جووڵانەوەی کورد نیگەران و هەراسان بوون. هەر بۆیە دوکتور قاسملوویان کرد بە ئامانجی لە نێوبردن و بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان چەند تیرۆریستێکیان بە ناوی دیپلۆمات بۆ شەهیدکردنی سیاسەتمەداری بە توانای نێو گۆڕەپانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد، و سیمای هەرە دیاری خەباتی دژی دیکتاتۆری لە ئێران، راسپارد. ئەوان به و خەیاڵه بوون کە بە شەهید کردنی د. قاسملوو، خەباتی نەتەوایەتی و حەقخوازانەی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی دێ. بەڵام لە گەڵ ئەوەی پیلانە تیرۆریستیەکەیان سەرکەوتوو بوو، خەیاڵ و خەونەکەیان نەهاتە دی. بە شەهید کردنی د. قاسملوو، خەباتی گەلی کوردو حیزبی دیموکرات کۆتایی نەهات، بەڵکوو رێبواران و خەباتکارانی رێگای ئەو رێبەرە لێهاتووە، شیلگیرانەتر لە جاران درێژەیان بە ریگاکەی دا.
ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە زیاتر لە 34 ساڵ بە سەر تەمەنی ئەو رێژیمە دا رابردوە و 24 ساڵیش لە شەهیدکرانی د. قاسملووی رێبەرمان رادەبرێ. بە داخەوە ئەو رێژیمە، هەر وا درێژەدەر و هەڵگری بیرکردنەوە و روانین و سیاسەتێکە کە لە سەردەمی تیرۆرکردنی د. قاسملوو دا هەیبوو، کە ئەویش بریتیە لە ئینکاری مەسەلەیەک بە ناوی مەسەلەی کورد و سەرکوتکردنی خەباتی تێکۆشەرانی ئەو نەتەوەیە لە پێناوی بە دەستهێنانی مافە رەواکانیاندا.
لە بوارەکانی دیکەش دا ئاڵوگۆڕێکی باش لەم رێژیمە دا پێک نەهاتوە. وەزعی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و زۆر بواری دیکەی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ساڵ بە ساڵ قەیرانیتر بووە و زیاتر بەره و شپرزەیی رۆیشتوە. پێوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەو رێژیمە لەگەڵ دنیای دەرەوه، بە پێی ویستی تاقمێکی کۆنەپارێز بەڕێوە چووە که تەنیا بەرژەوەندەکانی نیزامەکەیان، نەک بەرژەوەندی گشتیی خەڵکی ئێرانیان، بەلاوە گرنگە. هەر بۆیەش وڵاتی ئێران لە سۆنگەی سیاسەتەکانی ئەو تاقمە، بەرەوڕووی گەمارۆ و گوشاری جۆراوجۆری نێودەوڵەتی بۆتەوە و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ دنیای دەرەوە، گەیشتوونە نزمترین ئاست. ئابووریی وڵات بە تەواوی پووکاوەتەوه، گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا کە بەرهەمی سوور بوونی ئەو رێژیمە لە سەر درێژەدانی بەرنامه ناوکییەکانیەتی، رۆژ بە رۆژ ئاسەواری خراپتر لە دوای خۆیان بە جێ دێڵن. دابەزینی بێوێنەی بایی تمەن لە بەرامبەر دراوه بیانیەکان دا بۆتە هۆی گرانیی سەر سوڕهێنەر. بێکاری، گرانی، نەبوون و نایاببوونی سەرەتاییترین کەلوپەل و پێویستییەکانی ژیان و بەڕێچوون، دەستیان وەدەستی کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئیعتیاد، ناهومێدی لە ژیان، لێکترازانی شیرازەی بنەماڵە و دەیان کێشە و گرفتی دیکە داوه.
دەسەڵاتدارانی ئێران، وێڕای ئەم هەلومەرجە ئابووری و کۆمەڵایەتییه، لە چەند ساڵی رابردوو دا له باری سیاسییشەوە کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقانیان بە سەر وڵات دا زاڵ کردوە و بە توندی بەرهەڵستی هەر چەشنە دەنگێکی نارازی بوونەتەوە. گرتن و زیندان و ئەشکەنجەی ئازادیخوازان و داواکارانی گۆڕان بە توندی درێژەی هەیە. لە کوردستان کەشوهەوایەکی بە تەواوی ئەمنییەتییان زاڵ کردوە و لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گوشارو توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵک له و پەڕی خۆی دایه. رۆژ نەبووە خەڵک نەگیرێ و ئەشکەنجه نەدرێ، کاسبکاران و کۆڵبەران کە بەدوای بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵیانەوەن، نەدرێنە بەردەسڕێژ و گیانیان لێ نەستێندرێ و ماڵیان بە تاڵان نەبرێ.
کێشە و ململانێی نێوان باڵەکانی رێژێم لە سەر پێگە و مەوقعییەتی ویلایەتی فەقیە و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵات و چۆنیەتیی پێوەندییەکانیان لەگەڵ قەیرانە نێوخۆییەکان و دنیای دەرەوە، بەردەوام بووە. به و جیاوازییە کە تا هاتوە دەستی سوپای پاسداران لە بەڕێوەبردن و دەستبەسەرداگرتنی بوارە جۆراوجۆرەکانی کاروباری وڵاتدا، ئاوەڵاتر کراوە. ئەمەش وای کردوە کە نارەزایەتی و بێزاریی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە هەموو چین و تۆێژەکانیەوە قووڵتر بێتەوە. لە گەڵ ئەوەی دەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژێم بۆ بێدەنگ کردنی خەڵک و پێشگیری لە تەقینەوەی هەرجۆرە نارەزایەتییەک پێش بەهەر جموجۆڵ و خۆپێشاندانێک دەگرن و بەربەستی زۆریان لەسەر چالاکی و تێکۆشانی خەڵک و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داناوە، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش خەڵک لەسەر ویست و داخوازە رەواکانی خۆیان سوورن و لە هەر دەرفەتێک کە بۆیان هاتووەتە پێش، لە دژایەتیی سەرەڕۆیی و زۆرداری درێغیان نەکردوه و ئەوەندەی مومکین بووه، لە بەرامبەر دەسەڵاتداران و بڕیاربەدەستانی سەرەکیی ئەو نیزامە کە وەلیی فەقیه و سوپای پاسداران و دامەزراوە ناخەڵکیەکانن، راوەستاون.
هەڵبژاردنی یازدەیەمین دەورەی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی شووڕاکانی شارو دێ کە لە 24ی جۆزەردانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوون، مەیدان و دەرفەتێکی دیکە بوون بۆ ململانێ و رووبەڕووبوونەوەی خەڵک و دەسەڵاتبەدەستانی ئەو رێژیمە. ئەگەر چی هەر لەئەساس دا هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا، ئازاد و دیموکراتیک نیە و سەرەڕای ئەوەی رێبەری و دام و دەزگاکانی سەر بە بەیتی رێبەری و شوورای نیگابان بەربەستی زۆریان لەبەردەم بەربژێرەکانی سەرکۆماری دانا و سەلاحییەتی زۆربەی هەره زۆری ئەوانیان رەت کردەوە، به و حاڵەش خەڵکی ئێران بە دەنگدانی واتاداری خۆیان، جارێکی دیکە پەیامی خۆیان بە گوێی دنیا گەیاند. ئەوان دەنگیان بە کاندیدایەک دا کە ئەگەرچی هەر لە هەناوی ئەو نیزامە هاتووەتەدەر، بەڵام بە پێچەوانەی خامەنەیی و توندڕەوان و کۆنەپارێزانی ئەو نیزامە، لە بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دا، باسی لە ئیعتیدال و میانەڕەوی دەکرد و لە پێویستیی چاوخشاندنەوە بە سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی دەدوا. دەنگدانی خەڵک بە حەسەن رۆحانی بۆ پۆستی سەرکۆماری هەوڵێکی مومکین لە چوارچێوەی دەرفەتێکی بەرتەسک دابوو بۆ دەرباز بوون لەهەلومەرجێکی سیاسی و ئابووریی دژوار و قەیراناوی. بەرهەمی ئیرادەی گۆڕانخوازانەی خەڵکی ئێران و نیشانەی رەتکردنەوەی دووبارەی ئەو سیاسەتە نیوخۆیی و دەرەکیانەی کۆماری ئیسلامی بوو کە خامنەیی بە راشکاوی پشتیوان و لایەنگریی لێ کردوون.
بەڵام ئێستا و لە بەرەبەری دەستپیکردنی دەورەی سەرکۆماریی حەسەن رۆحانی دا پرسیار ئەوەیە کە ئایاسەرکۆماری هەڵبژێردراو، پەیامی راشکاوانەی خەڵکی ئێرانی به و جۆرە کە هەیە، وەرگرتوە و خۆی لە بەرامبەریان دا بە بەرپرس و بەرعۆدە دەزانێ؟ ئایا بە وادە و بەڵێنەکانی خۆی کە بەشێکی زۆر کەم لە داخوازەکانی گەلانی ئێرانیان گرتبووە خۆ، وەفادار دەبێ؟
ئاغای رۆحانی و خەڵکی ئێران پێویستە ئەزموونی سەردەمی سەرکۆماریی ئاغای خاتەمی و وانەکانی ئەو سەردەم وەبیر خۆیان بێننەوە. بۆ وێنە سەرکۆماری تازە، دەبێ له بیری بێت کە هەر کات کەسانێک، لایەنی خەڵکیان گرتوه و بایەخیان بە ویست و داخوازەکانی کۆمەڵگە داوە، خەلک بە دەنگی خۆیان سەریان خستوون و گەیاندوویاننە پارلمان و سەرکۆماری. هەر کاتێکیش ئەو کەسانە، ویستی خەڵک و کۆمەڵگەیان لە پێناوی بەرژەوەندەکانی نیزام یا هەر هۆکارێکی دیکە دا، پشتگوێ خستوە و پاشەکشەیان لە وادە و بەڵێن و بەرپرسیارەتییەکانیان کردوە، بە تەنیا ماونەوە و مایەپووچ دەرچوون. خەڵکیش دەبێ لە بیریان بێت، ئەوە لەمەیداندابوون و پێداگریی ئەوان لە سەر ویست و داخوازەکانیانه کەدەکرێ هیوای پێ ببەستن نەک چاوەڕوانیی لوتف و کەرەم لە دەسەڵات و نیزامێک که هیچ کات نەیویستوە پەیامی خەڵک ببیسێ و رێزی لێ بگرێ، یا هەر کات ئیرادەی خەڵک سەرکەوتوە، بە کەلکوەرگرتن لەدەسەڵاتی رێبەری و نیهادە داسەپاوەکان،سەرکەوتنەکانی خەڵکیان بێ ئاکام کردوەتەوە.
بەم جۆرە ئەرکی خەڵک و بە تایبەتی کەسایەتی و هێز و لایەنەکانی رێنوێن و پێشڕەوی خەباتی خەڵک لە نیوخۆی وڵات لە دوای ئەم هەڵبژاردنە، دەچێتە نیو قۆناغێکی نوێوە کە ئەویش پاشەکشەکردنی زیاتر بە کۆماری ئیسلامی و خستنەڕووی ویست و داخوازەکانیان و ئەرکدارکردنی سەرکۆمار و دەوڵەت و مەجلیس و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان بە گوێ لێگرتن و جێبەجیکردنیانە.
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
هۆگران و ئەویندارانی رێگا و بیر و ئامانجەکانی د. قاسملوو!
ئێمه لە هەلومەرجێکدایادی ئەو رێبەرە گەورەیە دەکەینەوە که ئامانجەکانی ئازادی و دیموکراسی و رزگاریی گەلان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە د. قاسملوو، تەمەنێک خەباتی لە پێناویان دا کرد، ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان راپەراندوە. رووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە شیمالی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی نیوەراست ئەوەیان سەلماندەوە کە گەلان بە بندەستی و دەسەڵاتی زۆرەملێ و دیکتاتۆری قایل نابن و لەهەر جێگایەک چەوساندنەوە و ستەم هەبێ، خەبات و بەربەرەکانی و شۆرش لە دژیان سەرهەڵدەدا. راپەڕینی خەڵک و رووخانی یەک لە دوا یەکی دیکتاتۆرەکان لە وڵاتانی میسر، تونس و لیبی، راستیی ئەم قسەیە دەسەلمێنن. با ئەو راستییەش ببینین و پێی خۆشحاڵ بین کە گەلانی راپەڕیوی ناوچە، تەنیا بە جێگۆڕکێی رێژیمەکان ناوەستن بەڵکوو لە گەڵ گۆڕینی رێژیم و دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکاندا، مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤی ئەم سەدە و هەزارەیان دەوێ. ئەمەش جێگای شانازی و خۆشحاڵییە کە نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی نیشتمانە دابەشکراوەکەی، خاوەنی بزووتنەوەیەکی لەمێژینەی دژبە دیکتاتۆری و بندەستییه. هەر وەها لە هەرکام لە وڵاتانەش کە کوردستانیان بە سەر خۆیان دا دابەش کردوه، گەلی کورد لە خەباتی گشتی و سەرانسەری لە پێناوی گۆڕان و بە دەستهێنانی ئازادی، دیموکراسی و هێنانە سەرکاری سیستەمێکی سیاسیی وڵامدەری سەردەمی ئێستا، لە ریزی پێشەوە دایه.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گەلی کورد و هێزە سیاسی و خەباتکارەکانی، ئەزموونی زیاتر لە 34 سال خەبات و تیکۆشان دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی و قوربانیدان لە پێناوی ئازادییان هەیە و بە چۆک دا نەهاتوون. ئەگەر حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، لە هەلومەرجێکی نەخوازراوو لە دوورەوڵاتی دا درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدەن، لە نێوخۆی وڵاتیش، خەڵکی وشیار و زیندووی کوردستان، لە هەر رێگاو دەرفەتێکی تەنانەت بەرتەسکی وەک هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامییش، بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان و بۆ خستنەڕووی داخوازەکانیان و بۆ دەنگ هەڵبڕین دژی ستەم و هەڵاواردن و چەوسانەوە، کەلک وەردەگرن. ئەم راستییە دەبێ هاندەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان بێ بۆ تێگەیشتن لەواقیعی نێوخۆ، بۆ یەکیەتی و یەکگرتوویی و هاوکاری و هاوخەباتی لە گەڵ یەکترو بۆ رووبەڕووبوونەوەی کارتێکەرانه لە گەڵدەرفەتەکان و شانسەکان. ئێمە بە نۆرەی خۆمان، هاتنە مەیدانی خەڵک و تێکۆشانی دڵسۆزانی گەلەکەمان لە نێوخۆی وڵات لە چوارچێوەی شانس و دەرفەتە بەرتەسکەکان دا، بە نیشانەیی وریایی سیاسی و نەتەوەیی ئەوان دادەنێین، نەک بە دژایەتیکردنی ئەوان لە گەڵ حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان. بە باوەڕی ئێمه هەوڵەکانی دڵسۆزانی نێوخۆ و خەبات و تێکۆشانی هێزە سیاسییەکان، دەبێ وەک دوو رووی جیاوازی خەباتی تێکۆشەرانی نەتەوەیەک و وەک تەواوکەری یەکتر سەیر بکرێن. پێشمان وایە لە هەر جێگایەک، یەکیان پێویستی بە پشتیوانیی ئەوی دیکە هەبوو، دەبێ درێغی لێ نەکرێ.
24 ساڵەی تیرۆری د. قاسملووی رێبەر بە بۆنەیەکی گونجاو دەزانین بۆ ئەوەی لە ئاست خۆشەویستی و وەفاداریی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو رێبەرە مەزنە، سەری رێز دانەوێنین. بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین له و یادە دا پێداگری و بەردەوامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر خەبات تا رزگاریی نەتەوەی کورد لە ژێردەستی، دووپات بکەینەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە ئیلهاموەرگرتن لە ئامۆژگارییەکانی ئەو رێبەرە شەهیدە، و بە هەستکردن بە هەستیاربوونی قۆناغی ئێستای خەباتی سیاسی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و هەر وەها سەرجەم خەباتکاران لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ لێکنزیکبوونەوە و یەکگرتوویی بانگەواز دەکەین.

دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
لەمێژە یادی شەهید بوونی رێبەری لێوەشاوە د. قاسملووی نەمر، لە گەڵ بیرەوەریی کۆچی دوایی هاوڕێی بەوەج، سەید سەلامی عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکڕات ئاوێتە بووە. بەم بۆنەیەوە لە گەڵ شەهیدانی 22ی پووشپەڕ دا، بەڕێزەوە یادی کاک سەلامی نەمر دەکەینەوە کە 14 ساڵ لەمەوبەر ماڵاوایی یەکجاریی لێکردین.

بەرز و بەڕێز بێ یادی رێبەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو،
ڕسوایی هەمیشەیی بۆ خوڵقێنەرانی تاوانی 22ی پووشپەڕ،
سەرکەوتن بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد وبەرقەرای بۆ ئامانجه بەرزەکانی د.قاسملووی هەمیشە لە یاد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
22ی پووشپەڕی1392
13ی ژوئیەی 2013
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدولرەحمان قاسملوو
📷 وێنە و پێناس
1.👁️قاسملۆ و...
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
74%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 13 2013 10:54AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Dec 1 2013 11:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,302 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قانع
قانع یان قانیع، ناوی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشیە و لەنەوەی (کابل)ی مەریوانن.
لە 15ئەیلولی 1898 لەگوندی (ریشێن)ی بناری شارەزوور لەدایک بووە.
لەتەمەنی (40) رۆژیدا بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووەو لەتەمەنی دوو ساڵیشدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی قانع لەزەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێکرد.
بەهەتیوی لەلای خزمێکیان کەناوی (ئاغا سەید حوسێنی چۆڕ)ی بووە لەناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن.
پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ سلێمانی و
قانع
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شەهید ڕێباز)
ناوی تەواو : رەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود
ناسراو بە : رێباز
تەمەن : 1952
شوێنی لەدایک بوون : هەولێر
عەشیرەت : سیان
باری خێزان : خێزاندار
شەهید رێباز دوو کوری بۆ کوردستان جێ دەهێلێ بەناوەکانی (محمد و رێباز)
ساڵی پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 1965 نازناوی (رەنجاو)
ساڵی 1969 زیندانی کراوە بە هۆی کاری سیاسیەوە.
لە ساڵی 1970 لەدوای بەیانی 11ی ئازار چالاکانە بەشداری کاریگەری هەبوە لەکاری رێکخستن وخەباتی خوێندکاری و جەماوەری.
لە ساڵی 1972 ئامادەیی کشت وکاڵی هەولێری تەو
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شەهید ڕێباز)
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)