08-09-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکانی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرت و مانگرتنیان راگەیاند.
- بۆ یەکلایی کردنەوەی هەڵوێستی کورد بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق و ئەو پشکانەی بەر لایەنی کوردی کەوتووە، ئەمڕۆ پێنج لایەنەکەی هەرێم (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆ دەبنەوە.
- ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی عەبادی متمانەیان پێدرا و سەرانی کوردیش لە باشوور بڕیاریاندا بەشداریی ئەم حکومەتە بکەن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان