سروودی نەی
ئەحمەد تاقانە
تایپ: زریان سەرچناری
بژنەڤە ل شمشاڵ کە باست بۆ دەکا
داد لە دەس دووری دەکات و گۆدەکا
لەو دەمەی ڕا، من لە نایستان بڕام
مێرد و ژن هەر وا دەگریێَنێ هەرام
پێم دەوێ سینەی بە دووری چاک کراو
چاک بڵێم لێکدانەوەی تاسەی هەناو
هەر کەسێ کو دور بمێنێ ل بنەوان
وێڵ دەبێ دیسان لە بۆ ڕۆژی ژوان
من لە هەچ کۆڕێ دەکەم ناڵین و داد
دەبمە دۆست و هاوەڵی ناشاد و شاد
هەرکەسە و وا تێدەگا یاری منە
گشت نیهانێکی دەروونمیش لێ ی ونە
من نهێنیم دوور لە ناڵینم نی یە
لێ چەم و گوێ بێبەشن لەم ڕوونی یە
لەش لە گیان و گیان لە لەش پەنهان نی یە
کەس بەڵام بۆ دینی گیان شایان نی یە
ئاگرە ئەم بانگی شمشاڵە... نە (با)
هەر کێ نەیبێ ئاگری وا... هەر نەبا
ئاگری (ڤین) ە لە نەی وا دێتە دەر
جۆششی ڤینە لە مەی وا دێتە دەر
نەی هەڤاڵێتی کەسێ یار لێ ی بڕا
پەردەکانی پەردەکانمان...پێ ی دڕا
وەک نەیێ کێ ژەهرو تلیاکاوی دی؟!
وەک نەیی کێ یار و دڵ تاساوی دی؟!
نەی خەمی ڕێگەی تەژی خوون باس دەکا
سەر گوزشتەی ڤینی مەجنوون باس دەکا
هەروەکو نەی، گوایە هەسمانە دو دەو
یەک لەوان بزرەن، لە ناو لێوانی ئەو
ئە و (دەم) ەی دیکەش بە ڕووتان زارەزار
دەردەدا، کاتی سەما، هات و هەوار
لێ دەزانێ هەرکە سێکی بینەرە
کەم گرینەی ئەم سەرەش هی ئە و سەرە
نوزەیی ئەم نایە هی زاری ئەوە
های و هوویی گیان لە ئازاری ئەوە
ڕاز گری ئەم ڕازە هەر بێهۆشە بەس
زار لە گوێ زیاتر نی یە کڕیاری... کەس
ناڵە ناڵی نەی ئەگەر نەیبوایە بەر
خاکی پڕ شەکرێ نەکردبا نەی مەگەر
ئای کە چەندین ڕۆژ بەسەرچوو هەر بە ژان
سۆژەکانیش بوونە هاوڕێ ی ڕۆژەکان
ڕۆژ کە چوون، بێژە: بڕۆن باکم چی یە؟
تۆ مەچۆ ئەی- پاکی وەک تۆ هەر نی یە-
گشت کەسێ ب ئاو تێر دەبێ ماسی نەبێ
ڕۆژی بێ ڕۆژی بەسەر چوو، لادەچێ
قەت بەچاکی پەی بە حاڵ نابا نەفام
سا دەبا بەس بێ وتار و (ۆالسَّڵامْ) .
مەی لە جۆشیدا گەدای جۆشی مەیە
چەرخ، لە خولدا گیرەوەی هۆشی مەیە
مەی بە ئێمە مەستە نەک ئێمە بە ئەو
تەن بە ئێمە درووستە نەک ئێمە بە ئەو
گشت (تەن) ێ توانای سەمای چاکی نی یە
گشت (مەل) ێ هەنجیر بە خۆراکی نی یە
لاوە، بەند بشکێنەو ئازادبە... دەی
دەبیە دیلی زییو و زێڕێ تابەکەی؟!
گەر تۆ زەریا ڕۆکەیە ناو گۆزەیەک
گۆزە چەند دەگرێ؟! بەشی یەک ڕۆژە.. یەک
گوزەیی چاوانی ڕژدان نابێ پڕ
تا سەدەف قانع نەبێ پڕنابێ دوڕ
هەر کەسێ بەرگی لە ڤیندا، دادڕا
ئەو، ئەوا ڕژدی و هەموو خەوشی ی سڕا
خۆش بە خۆش!! ئەی ڤینی خۆش سەودای مە
وەی پزیشکی دەردو گشت خولیای مە
چارە تۆی بۆ پیاوەتی و ناموسی مە
ئەی تۆی ئەفلاتوون و گالینووسی مە
ڤین لەشی خاکی بەرەو گەردوون فڕاند
کەوتە یاری کێو و چالاکیی نوواند
ڤین کە هاتە گیانی توور ئەی دڵبراو
مەستە توورو، نووچی مووسا تریشقەتاو
ڕازەکی ون وا لە ناخی زیر و بەم
گەر دەریخەم، سەرزەوی پێکدا دەدەم
ئا ئەمەی بەم دوو دەرەی، نەی گۆی دەکا
گەر ئەمن بیڵێم، جیهانێ تێکدەدا
گەر بە لێوی هاودەمی خۆمدا کەوم
هەر وەکوو نەی دێینەگۆ خۆم و دەوم
هەر کەسێ کو ل هاوزمانی بوو جودا
بێ نەوایە، گەر هەشیبێ سەد نەوا
چونکە گوڵ ڕۆی ی و بەسەرچوو لالەزار
ناژنەوی چی ی دی بەسەرهاتی هەزار
چونکە گوڵ چوو باخ هەموو پرشە و بڵاو
بۆنی گوڵ لای کێ وە دەستخەین بۆ گوڵاو؟!
خۆشەویست گشتە و ئەڤیندار پەردەیە
خۆشەویست زیندە و ئەڤیندار مردەیە
ئەو، کە بێت و ڤین نیگاداری نەبێ
وەک مەلی بێ پەڕ دەبێ و... چاری نەبێ
پەڕو باڵمان بۆ ڤیانی ئە و کەمەن
تاکوو لای یار چنگ بەموو کێشی دەکەن
من چ جۆرێ پێش و پاش هەست پێ بکەم
پێش و پاش دووربن لە تیشکی یارەکەم؟!
تیشکی وی ل ڕاست و چەپ و ژێر و سەرم
کۆت و تاجن بۆ مل و بۆ سەر سەرم
ڤین دڤێ ئەم باسە بکرێ و دەرکەوێ
وێنە نە نوێنێ کە نەینک، کوو دەبێ؟!
تۆ دەزانی نەینکت بۆ ڕون نییە؟!
چونکە ژەنگ، لێ نوشتووی ڕوخسارییە
جام کە ژەنگی هەرزەی ی لێ بوو جودا
پڕدەبێ ل تیشکی گەشی خۆری خودا
تۆ بڕۆ ژەنگاری ڕووی لێ لابەرە
دوای ئەوە، بۆ دەرکی ڕستەی وا وەرە
تۆ دەبێ ڕاستی بە گوێ ی دڵ بژنەوی
تا لە ئاو و گڵ بەجارێ دەرکەوی..
تێ دەگەیت و گەر لە ڕێیدا بی بە گیان
پاش ئەوی سۆژ، پێ دەنێیتە سەر ڕێیان
گوێ بدەن، دۆستینە لەم داستانەمان
ڕەخنەیە ل ئەم حاڵەمان، ڕاست و ڕەوان