📊 بابەت 374,159 | وێنە 58,975 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,493 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,597
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 123 چالاکوان و رۆشنبیری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
123 چالاکوان و رۆشنبیری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد
📝 بەڵگەنامەکان


دەقی راگەیاندراوی رۆشنبیران و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژی سێشەممە 15ی خەزەڵوەر / 6ی نۆڤەمبەری 2018 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە دەرکردنی راگەیاندراوێک، رایگەیاند، بۆ بە دەستهێنانی زانیاری بۆ دەستگیرکردنی 3 کەس لە رێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە) جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان خەڵاتێکی چەندین ملیۆن دۆلاریی تەرخان کردووە.
کارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا و دانانی پارە بۆ دۆزینەوەی شوێن و چاودێریی رێبەرەکانی پەکەکە و دەستگیرکردنیان کارتێکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کەمکردنەوەی کێشمەکێشەکانی ئێستای خۆی لەگەڵ رژێمی تورکیادا لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەروەها پاداشتێکە بۆ بێدەنگکردنی رژێمی ئەنقەرە لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سعودیە، کە (سعودیە) یەکێکە هاوپەیمانێکی تری ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. ئەوەش بۆ پەردەپۆشکردنی کردەوە و کارە تاوانکاری و تیرۆریستییەکانی ئەو لایەنانەیە.
لە راستیدا بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، کە سەرکردەکان و بەڕێوەبەرانی سیستمی نیولیبراڵیزمی سەرمایە سالار و دیکتاتۆرە فاشیستەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زڕباوکەکانی داعشداعش، تێچووی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان لەسەر ململانێکردن بۆ تاڵانکاری بە قوربانیکردنی پەکەکە دابین بکەن.
ئەو کردەوەیە تەنها ئیمیتازێک نییە لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە بۆ ئەردۆغان، بەڵکو هێرشێکی هەماهەنگی بەڕێوەبەرانی سیستمی سەرمایەدارییە لە دژی بزووتنەوەیەکی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە پەکەکە نوێنەرایەتیی دەکات و پێشتریش چەندین کاری لەو جۆرەیان لە دژی بزووتنەوە دیموکراتیکەکان ئەنجامداوە. تیرۆرکردنی زەکی شەنگالی یەکێک لە رێبەرانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئابی رابردوو و لە ساڵیادی کوشتاری ئێزدییە زوڵملێکراوەکانی گوندی کۆچۆی شەنگال – زێدی نادیە موراد – و لە قوڵای 100 کلیۆمەتریی خاکی عێراق دا ئەگەر لە رێگەی هاوکاریی هەواڵگریی هێزەکانی ئەمریکاوە نەبوایە ئەنجام نەدەدرا و بە دڵنیاییەوە ئەو تیرۆرە بە ئاگاداری و رەزامەندیی ئەوان ئەنجامدراوە.
هەروەها داگیرکردنی کانتۆنی عەفرینعەفرین وەک تاکە ناوچەی ئارام لە جەنگە کارەساتبارەکەی سوریادا، کە لە کوشتار و تاڵانکاری و دەستدرێژی پارێزرابوو، رادەستکردنی بە تیرۆریستیەکانی سەر بە قاعیدە و فاشیزمی نیوعوسمانییەکان و هەروەها دەستکرانەوە هێشتنی تورکیا بۆ تۆپبارانکردنی ناوچەکانی تری رۆژئاوا و بۆردومانی بەرفراوانی ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق، لەم رۆژانەی دوایدا دەریدەخەن، کە پشتیوانیانی داعش و فاشیزمی قەومی – مەزهەبی سەرقاڵی تۆڵەکردنەوەن لە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی دیموکراسیخوازانە و دژە داگیرکەریی گەلانی چەوساوەی ناوچەکە و پێشەنگەکانیان.
ئەو پێشەنگانە بە ورە و پێداگرییەکی پۆڵاین و گیانفیدایی مێژووییەوە پێشیان لە کوشتاری دەیان هەزار ژن و منداڵ و هاووڵاتیی بە تەمەنی ئێزدی لە چیای شەنگال دا گرت. بەرگرییان لە کەم ئاینییەکان لە عێراق دا کرد و لە بەرخودانی کۆبانێ دا ئەفسانەی داعشی ئەهریمەنیان تێکشکاند و حسابات و پلانی سەرەتایی هێزە دەستێوەردەرە داگیرکەرەکانیان تێکشکاند و لە دۆزەخی سوریای جەنگ لێدراودا مۆدێلێکی پێشکەوتوخوازانە و گەشاوەیان لە دیموکراسیی کۆمەڵایەتی بونیاتنا، کە دەتوانێت ببێتە ئیلهامبەخشی گەشەدان بە ئاشتی و برەودان بە دیموکراسی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئامانجی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و رێککەوتنی پشت پەردە و سەودای قێزەونیان لەگەڵ تورکیادا هەر چییەک بێت، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بە ئاشکرا تیرۆریزمی دەوڵەتی و کارێکی ملهوڕانەیە کە لە ژێر چەتری 'تێکۆشان لە دژی تیرۆریزم' ئەنجامی دەدەن. مامەڵە و سەودای دەوڵەتی ئەمریکا وەک بەڕێوەبەری سەرمایەداریی جیهانی لەگەڵ دیکتاتۆریەتی فاشیستیی دەسەڵاتدار لە تورکیا، کە بە یەکێک لە دەوڵەتە پشتیوانییەکانی تیرۆریزم و زڕباوکی داعش دەناسرێت و دانانی خەڵات بۆ دەستگیرکردنی رێبەرانی پەکەکە، ئەوە دەهێنێت کە لەلایەن مرۆڤە بەرپرس و رێکخراوەکان و رەوتە ئازادیخوازەکان و کەسانی خاوەن ئیرادەوە ئیدانە بکرێت.
ئەو هەنگاوە قێزەون و ترسناک و تیرۆریستییە سوکایەتیکردنێکی ئاشکرایە بە کەرامەتی مرۆیی و گاڵتەکردنە بە هەموو یاسا و رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە ئەخلاقییەکانی مرۆڤی هاوچەرخ. ئەوەش دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر هێزە سیاسییە سەربەخۆکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، کە وەک هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتە کۆنەپەرست و کۆنەخوازە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە لە تێکۆشاندان.
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی وکرێکاری و چالاکوانی سیاسی و رۆشنبیریی کوردستان و ئێران هەڕەشە و خستنەژێر چاودێریی رێبەرەکانی پەکەکە بە توندی ئیدانە دەکەن و ناڕەزایەتیی خۆمان لە دژی ئەو بڕیارە نالۆژیکی و دژە حقوقی و دژە مرۆییەی ئەمریکا دەخەینەڕوو و لەم رێگەیەوە داوا لە هەموو رەوتە سیاسی و رێکخراوە مەدەنی و هێزە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەرەنگاری ئەو سیاسەتە بنەوە کە پشتبەستوە بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی.
ناوەکان
◾️شمال میرزا استادیار دانشگاە کالج دوبلین-یو.سی.دی/ایرلند
◾️سید امین عباسی شاە ابراهیمی فعال مدنی/کرماشانکرماشان
◾️فریبرز رئیس دانا اقتصاددان/ تهران
◾️نگین شیخ الاسلامی دبیر انجمن زنان آذرمهر
◾️امیر رئیسیان فیروزآباد وکیل دادگستری/تهران
◾️وحید محمدی سردبیر دانشنامە پُل/ نروژ
◾️عباس عزیزی سردبیر سابق مجلە ئاوینە/تهران
◾️ساسان مهرابی عضو شورای مدیریت پلاتفورم یارسان
◾️رحیم لقمانی شاعر و نویسندە / سنه
◾️ عباس سماکار نویسنده /سوئد
◾️سعید ساعدی عضو کنگره ملی کردستان
◾️علا صلاحیان موزیسین، نقاش/کلن، آلمان
◾️آرش افضلی شاعر / کرماشان
◾️امیر سالار داوودی وکیل دادگستری / تهران
◾️نجم الدین غلامی هنرمند، فعال فرهنگی/ سوئد
◾️سیمین چایچی شاعر، فعال حوزە کودکان/ سنه
◾️عباس یگانه فعال سیاسی / سلێمانیسلێمانیه
◾️مانی رحیمی نویسنده / نروژ
◾️ناصح نقشبندی فعال فرهنگی / سنه
◾️پژمان ابراهیمی فعال مدنی و رسانەای/ نروژ
◾️محمد غزنویان نویسندە / سوئد
◾️الوار قلیوند نویسندە/ آذربایجان
◾️بهزاد بارخدایی فعال کارگری/ سوئد
◾️علی مینایی فعال کارگری
◾️احمد سعید شیخی وکیل دادگستری/ سنه
◾️سحر صبا فعال کارگری/ کانادا
◾️آرش ناظمی روزنامەنگار / سوئد
◾️آیهان احمدی فعال مدنی
◾️ژیلا حسن پور فعال حقوق زنان/ نروژ
◾️دانیال پیروز نویسنده، فعال مدنی
◾️ماموستا سیدعرفان احمدی پژوهشگر علوم دینی
◾️سهیلا محمدی فعال فرهنگی، شاعر
◾️کویستان داوودی فعال زنان، عضو ک.ن.ک
◾️عدنان رشیدی فعال حقوق بشر و روزنامەنگار
◾️سید قاسم ارژنگ شاعر / سحنە کرماشان
◾️سهیلا صمدی فعال زنان/ سنه
◾️رضا شاهمرادی فعال سیاسی یارسان/ بیجار
◾️دکتر روناک فرهنگ / استکهلم، سوئد
◾️ماموستا سعید علایی امام جماعت مسجدالنبی/سنه
◾️باباشیخ حسینی فعال فرهنگی، زبان شناس/مریوان
◾️سهراب جلالی فعال مدنی، اجتماعی/ سنه
◾️کاروان سعید فعال سیاسی، عضو ک.ن.ک/ سوئد
◾️حمید ملک الکلامی فعال زیست محیطی/سنه
◾️سعید سنندجی فعال حقوق بشر / سوئد
◾️کوسار فتاحی فعال سیاسی/اسلو، نروژ
◾️حسین کریمی فعال کارگری/سنه
◾️صباح نصری فعال سیاسی/ پاریس فرانسه
◾️آریز اندریاری روزنامەنگار/ استکهلم
◾️شیخ زانا صلاح فعال مدنی/ سنه
◾️جوامیر مارابی فعال سیاسی/ هلند
◾️دکتر محمد فرهمندی فعال مدنی/ سنه
◾️عارف آریا فعال سیاسی/ ویرجینیا، آمریکا
◾️جمیل آرام فعال فرهنگی
◾️رئوف گُلبَدن نویسندە، شاعر/سنه
◾️سعدیه وکیلی فعال سیاسی / سوئد
◾️فرهاد رسولی فعال مدنی/ سنه
◾️مسعود حسن زاده - موزیسین / کابل
◾️سوران احمدی فعال مدنی/ سنه
◾️ افشین ندیمی - فعال حقوق کولبران / نروژ
◾️سعادت محمدزاده فعال مدنی
◾️ستار رحیمی فعال اجتماعی/ دهگلان
◾️ سینا کردنژاد - هنرمند و روزنامەنگار
◾️ امیرمحسن محمدی - روزنامه نگار / استرالیا
◾️سید کامیل شیخ احمدی فعال اجتماعی
◾️آریس زارعی فعال حقوق کولبران
◾️سید مسعود احمدی فعال اجتماعی/ سنه
◾️مریم فتحی - فعال مدنی/سوئد
◾️ امیر سراج الدین - فعال مدنی
◾️ فریده قاضی - فعال مدنی
◾️کاوه قادری فعال اجتماعی/ تهران
◾️ نیشتمان قادری - فعال مدنی
◾️ سعید سعیدزاده - فعال مدنی
◾️ بهداد بردبار - روزنامه نگار/ نروژ
◾️سیدامیر احمدی مقدم/ سنه
◾️ سولماز اسکندری - فعال مدنی و رسانەای/بلژیک
◾️ژاکا اسماعیل‌زاده فعال مدنی
◾️محمد کریم آسایش - فعال حقوق زنان /تهران
◾️ستار منصوری فعال اجتماعی/ سنه
◾️ الیاس قنواتی شاعر / بوشهر
◾️سمکو معروفی فعال مدنی
◾️ شروین رها - فعال کارگری / آلمان
◾️ هلاله شاهرخ - فعال زیست محیطی/ مهاباد
◾️هومان فیضی فعال مدنی
◾️آزاد سلیمی فعال مدنی/ سنه
◾️ کژال شاهرخ فعال حقوق زنان/ مهاباد
◾️شاهو خضری فعال مدنی
◾️فواد احمدی فعال اجتماعی/ سنه
◾️اسماعیل کریمی فعال اجتماعی/دهگلان
◾️ هیرو بری - فعال مدنی
◾️ژیان احمدی فعال زیست محیطی/ سنه
◾️ آیهان احمدی - فعال مدنی
◾️ سرگل قادری - فعال حقوق کولبران
◾️دنیا فیضی فعال مدنی
◾️پیمان جعفری فعال اجتماعی/ سنه
◾️ پاوان شاهرخ فعال مدنی/ مهاباد
◾️ شهناز جوانشیر فعال مدنی
◾️ سحر محمدی فعال کارگری
◾️مسعود محمدی قصریان شاعر، فعال مدنی/سنه
◾️امیر گویلی فعال مدنی/ تهران
◾️مختار زارعی فعال مدنی/ سنه
◾️کاوە حیدری فعال مدنی
◾️ مهدی رمضان زاده - روزنامه نگار / آلمان
◾️مهدی فیلی فعال مدنی
◾️سامان فیضی فعال اجتماعی/ سنه
◾️ زهره رجبی - فعال حقوق زنان / سوئد
◾️سوران گویلی فعال اجتماعی/تهران
◾️ فرشته قلیوند - فعال مدنی/ اردبیل
◾️نادر حسینپناهی فعال اجتماعی/ سنه
◾️ آزاد رضایی - فعال رسانەای / نروژ
◾️آزیتا رحیمی فعال سیاسی/ هولیر
◾️ محمد امیرانی فعال مدنی / دانمارک
◾️سامان آرام فعال مدنی
◾️جمیله ناصری فعال حقوق زنان
◾️غفورکیلگ فعال اجتماعی/ سنه
◾️ تارا قاسمی فعال مدنی
◾️ زینب بایزیدی فعال حقوق زنان / سوئد
◾️ رضا خلیلی فعال مدنی
◾️ نظام جلالی / فعال رسانەای
◾️ حمید شهریاری / سوئد
◾️ ابراهیم پویان فعال مدنی / سوئد
◾️حسام صلواتی فعال سیاسی/ سلێمانیه
◾️بهرام مازیار فعال اجتماعی / کرج
◾️کیوان قادری فعال مدنی / تهران
16-11-201816-11-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-11-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 16 2018 1:17PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 17 2018 7:56AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 17 2018 7:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 959 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
123 چالاکوان و رۆشنبیری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-11-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,374 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574