ئەمڕۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی هێرشی دەوڵەتی تورکیایە بۆ سەر
عەفرینعەفرین. دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی ڕابردوودا، بە هەموو توانا خۆی و بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی لە سەلەفییە تێرۆریستەکانی ناوچەکە، هیرشێکی دڕندانەی کردە سەر هەرێمی عەفرین. ئامانجی تورکیا و هاوپەیمانەکانی لەو هێرشەدا تەنیا هیزە شەڕکەرەکان نەبوون، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک هەموو نۆرمە یاسایی و مرۆییەکانی خستە ژێر پێی خۆی و، ژن و مناڵ و پیر و تەواوی گەلی عەفرینی کردە ئامانج و پەلاماری دان. لە هێرشی عەفریندا جگە لە دۆستان و کەسانی خاوەن ویژدان، ئیدی هەموو هێزە دەسەلاتدارەکانی دنیا تەماشاوانێکی بێدەنگ بوون.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، هێزەکانی
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە و گەلی عەفرین، تا ماوەیەکی درێژ بەرخۆدانێکی قارەمانانەو بێوێنەیان کرد. لە دژی هێزێک کە دەیان جار لە خۆیان گەورەتر بوو، لەبەرامبەر چەکی پێشکەوتووی ناتۆ، لەبەرامبەر هەموو هیزی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە 58 ڕۆژی تەواو لە ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێزدا بوون. دوای وێرانکاریەکی زۆر و گیان لەدەستانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل. هێزەکانی بەرگریی ناچار بوون لە ناوەندی شار بکشینەوە. دواجار دەوڵەتی تورکیاو هاوکارەکانی شارەکەیان داگیرکرد.
عەفرین پێش ئەو هێرشانە هەرێمێکی ئارام و ئاوەدان بوو. وا دە مانگە عەفرین لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و هێزە سەلەفییە تێرۆریستەکانی تردایە. ئێستا عەفرین و وێرانەیەو تاڵانکراوە. گەلی عەفرین ئاوارەبووەو خەڵک ناوچەکانی تریان هێناوەو لەوێ جێگیریان کردوون و دیمۆگرافیای شارەکەیان گۆڕیوە. عەفرین شوێنێکی ئارام و خاوەن بەڕیوبەرێتییەکی دیموکرات بوو. ئێستا عەفرین بووە بە مۆڵگەی پەروەردەکردنی هێزە تێرۆریسەکان. وا ساڵێکە دەولەتی توکیا و هێزە هاوکارەکانی لەو شارەدا تاوانی شەڕ و تاوانی دژەمرۆڤایەتی پەیڕوە ئەکەن.
بۆ ئێمە گەلی ئێمە دۆزی ڕزگارکردنی عەفرین، ڕۆژەڤێکی سەرەکییە. شەڕی ئازادکردنی عەفرین بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژاوا، هێزەکانی پاراستنی ڕۆژاوا هێزە کوردستانییەکان سوورن لەسەر ڕزگارکردنی عەفرین. ئەو گوڕو بزووتنەوەیە تا ڕزگارکردنی عەفرین و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان هەر بەردەوام ئەبێت.
لە یەکەم ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی عەفریندا، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:
شەهیدانی عەفرین و هەموو شەهیدانی کوردستان بە ڕێز و شکۆوە بەبیر دێنینەوەو سەری ڕێز بۆ ئەوان دائەنەوێنین.
سڵاو لە بەرخۆدان و شەروانانی عەفرین ئەکەین. بە هەموو توانامانەوە خاوەندارێتی لە بەرخۆدان، هێزەکانی بەرگری و گەلی عەفرین ئەکەین.
بۆ خاوەندارێتی و ڕزگارکردنی عەفرین، داوا لە سەرجەم گەلی کوردستان ئەکەین بە هەموو شێوەیەک لە سەنگەری بەڕیوەبەرایەتی ڕۆژاواو هێزەکانی بەرگریدا سەنگەر بگرن. بە کۆمەڵ بکەونە شەقام و کۆڵانەکان و سەرنجی هەموو دنیا ڕابکێشن.
هەروەها داوا لە ڕای گشتیی جیهان ئەکەین و ئەڵێین: ئەمڕۆ ڕۆژی عەفرینە. عەفرین و گەلی کوردستان بە تەنیا جێ مەهێڵن و لە بەرامبەر داگیرکاریدا پشتگیریان بن.
[1]
20-01-201920-01-2019