بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: جاشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
📝 زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت


کوردستان دایکی هەموو شارستانیەتەکانی جیهانە، بەڵام دیکتاتۆرە دەسەڵاتخوازەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم شارستانیەتە زێڕینەیان داوە، دەزانین و دەبینین کە بە ساڵانە گەلی کورد بووەتە ئامانجی هێرشی ئەم عەقڵیەتە زۆرداریە، کە ئاکامەکەی جگە لە مەرگی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شتێکی دیکە نەبووە، دەوڵەتی تورک لە زۆڵم و ستەمی لە دژی کوردەکان سنور ناناسێت، چارەسەریی لە هێرشە فاشیستیەکان دەبینێت، هێرشێک کە تەنیا بە ستەم لەدژی کوردەکان سنوردار نابێت، ئەمە ستەمێکی دوو لایەنەیە، چونکە قەیرانە ئابورییەکانی تورکیا دۆخی نالەباری گەلی تورکیشی دووقات کردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژانە لەگەڵ هەژاریی و برسیەتی ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرانە بوونەتە هۆی مردن و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ناوچەکە و بەردەوامیشە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردەکان هەمیشە دەستی ئاشتییان بەرەو دەوڵەتەکانی ناوچەکە درێژ کردووە و بە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکەیە، هەوڵیان داوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بێگومان ئەم مۆدیلە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە هەڕەشەیەکی جددییە، چونکە بەرژەوەندی گەلان لەم سیستمە بنیات دەنرێت، هەروەها گومانێک لەوەدا نییە کە بەهۆی ئەوەی گەلی کورد پێشەنگایەتی ئەم مۆدێلە خۆبەڕێوەبەریەی لە ئەستۆ گرتووە، هێرشێکی زیاتر دەکرێتە سەریان، بەڵام هەموو دەزانین کە گەلی کورد بە پێشینەیەکی مێژوویی لە بەرخۆدان، ڕێبەرێک وەکوو عەبدوڵا ئۆجالان و نوێنەرانێک وەکوو لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن و هەزاران تێکۆشەری ڕێگەی ئازادیی لە زیندانەکان، هەوڵی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان دەدەن.
لەیلا گیان من دەزانم بێخەبەری لە گۆڕانکارییەکان، خراپتر لە ئەشکەنجە، زۆڵم و ستەم و مانگرتن لەخواردنە، بە هەموو هەبوونی خۆم لە تۆ تێدەگەم، لەیلا گیان، بێخەبەری لە زیندان شتێک وەکوو 'مردنێکی لەسەرخۆ'یە، بەڵام من دەزانم کە گڵی تۆ لە ئازادیی و لە پۆڵا پێکهاتووە، چونکە دیکتاتۆرەکان هەر دەستێک کە لە جەستەی ناسکی تۆ دەوەشێنن، وەک پۆڵا، پێداگرتر دەبی.
لەیلای ئازیزم، من زەینەبم، زەینب جەلالیان، لە پشت شیشەکانی زینداندا، ئەو کاتەی دەنگی سازگاری ئازادیخوازیی تۆ دەبیستم، بۆ تێکۆشان لە دژی ستەمکاران پێداگرتر و بەرخۆدێرتر دەبم، دەبێ ئۆمێدم هەبێت، کە لەو 72 ڕۆژەی کە تۆ نانت نەخواردووە، جەستەی ناسکت ئازاری زۆری پێنەگەیشتبێت، تەندروستیت بۆ من زۆر گرنگە، بە هەموو هەبوونمەوە هەرچی هێزمە پێشکەشت دەکەم، هیوادارم ئەم دیاریە لە منی بە دیلگیراو قبوڵ بکەی، لەیلا گیان هیچ هەوڵێک بێ ئاکام نامێنێت، باوەڕم وایە تۆ بە پێداگری و بەرخۆدانت دەگەیتە ئامانج، لەیلای هێژا، ئەوین دەنگی مەوداکانە، بە هەموو هەبوونمەوە لە ئامێزت دەگرم، هیوادارم بە سەربەرزیی لەم ئەزمونە مێژووییە دەرباز بیت، چونکە تۆ و کەسانێک وەک تۆ پێشەنگی تەڤگەرێکی جیهانین، کە شایستەی باشترینەکانن.
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان
20-01-201920-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-01-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 20 2019 8:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 20 2019 9:08PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 20 2019 9:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 876 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-01-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەینەب جەلالیان
2.👁️لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574