تیرەی زیلان: ناوی سەرۆک تیرەکە (زیل) بووە و بە ڕەعیەتەکانی گوتراوە تیرەی (زیلان).
زیل, کورێکی گەورەی بووە و کە ئه و کورەی دەمرێ (جەلال) ناوێکی لە پاش بە جێ دەمێنێ.
واتە (جەلال) نەوەی (زیل) بووە , هەروەها (زیل) دوو کوڕی دی هەبوون بە ناوی (حەیدەر) و (مەم).
پاش مردنی (زیل) کورەکانی لە یەکدی جودا بوونەتەوە و هەر یەکەیان بە نێوی خۆیەوە تایفەی : (جەلالی) , (حەیدەری) , (مەمان)یان دامەزراندووە.
تەنیا بە شێکیان بەناوی (زیلان) ماوەتەوە.
ئەم چوار تایفەش بە هەمان شێوە تایفەی دیکەیان لێ بووەتەوە.
لە کاتێکدا هەر هەموو ئەم تایفانە (زیلان)ن, ئه و بەشەی کە بە نێوی (زیلان) ماوەتەوە لە ڕووی ژمارەوە لە وانی دی کەمترن[1]
مەحموود ئاغا, کوری خان, کوری اسماعیل ئاغا, کوری مارف ئاغا بەگزادەی فراکیسۆنی مەمان لەگەل ڕسول ئاغا, کوری محمد صدیق , کوری اسماعیل ئاغا, کوری مارف ئاغا.
نزیکەی 6000 هەزار ماڵ. 4000 هەزار ئەسپ. 5000 هەزار سوارە.
شوێن:
باکور: زابی گەورە
باشور: زابی بچوک
رۆژ هەلات: ڕێگەی ئاڵتوون کۆپری- #هەولێر#
رۆژ ئاوا: زەوییە نزماییەکانی دەورووبەری دیجلە
دەولەمەندترین هۆزی کوردستانی جنوبین و لەسەر زەوی و زارەکانی خۆیاندا نیمچە کۆچەرن,
ئەم هۆزە لەوەتای ڕووداوەکانی سالی 1915 ی مەندەلی لە نێوانیان لەگەل تورکەکان خراپە
هۆزێکی شایستەن و تالان و برۆی ناکەن , ئەگەر کێشەی نێوان خێلەکان بێتە پێشەوە برێک جار یاریدەی هۆزە عەرەبەکانی شەمەری هاوسێیان دەدەن , هۆزەکە سەربە مەزهەبی شافیعییە و کەمێک دەمارگیرن,
بەلام ناو ناوبانگی میوان دۆستیان هەیە و خاوەنی وادەی خۆیانن, جاران دالدەی هەمەوەندییەکانیان داوە , دەوی و زارەکانی قەزایەکانی بەناوی شارۆچکەی دزەیی ناسراوە و بەرێوبەری قەزا هەمیشە لە نێو هۆزەکە هەلدەبژێردرێ.[2]