📊 بابەت 374,075 | وێنە 58,946 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,367 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,575
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 ڕێگە بە پارێزەرانی بێسنوور نەدرا ئامادەی دادگاییەکەی دەمیرتاش بن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ڕێگە بە پارێزەرانی بێسنوور نەدرا ئامادەی دادگاییەکەی دەمیرتاش بن


رۆژی 07-01-2020 دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دۆسییەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەهەدەپە، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەند کراوە، بەڕێوەچوو، هەریەک لە پێر ستادیگ و ستێندی گییەر ئەندامانی رێکخراوی پارێزەرانی بێسنوور کە بە تایبەت لەبەر ئەو دانیشتنەی دادگا لە وڵاتی سویدەوە چووبوونە تورکیا، ڕێگەیان پێ نەدرا بەشداری لە دانیشتنەکەی دادگادا بکەن.
ئەو پارێزەرانی ڕێکخراوی پارێزەرانی بێسنوور بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێیان کرد بەڵام بە هۆی ئەوەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێ نەدرا ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بن ناچار بوون بڕۆنەوە، بەڵام دوای نزیکەی 4 کاتژمێر و نیو دادگا بڕیارێکی دەرکرد بۆ کردنە ژوورەوەی ئەو پارێزەرانە بۆ دانیشتنەکەی دادگا.
ئەو دوو پارێزەرە دواتر چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەنجامدا و سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەو بارەیەوە خستەڕوو. پێر ستادیگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشتر چەندین جاری دیکە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی دادگا سەردانی تورکیای کردووە بەڵام پێشتر هیچ ڕووبەڕووی ڕێکاری لەو شێوەیە نەبووەتەوە، و وتی ''من لە ساڵی 1988 وە تا ئێستا چاودێری پرۆسەی دادوەری لە تورکیا دەکەم، پێشتر دەیان جار هاتووم بۆ تورکیا بەڵام هیچ ڕووبەڕوو ڕێکاری لەو شێوەیە نەبوومەتەوە، یەکەم جارە وەک پارێزەرانی بێسنوور دێم، کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1988 هاتمە تورکیا ئەوکات تەنانەت لە دادگا سەربازییەکانیش دەکراینە ژوورەوە، هیچ کات ڕووبەڕووی کێشەی لەم شێوەیە نەبووینەتەوە''.
پێر ستادیگ لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە دۆسییەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش وتی ''من لە نزیکەوە چاودێری دانیشتنەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە دۆسییەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەرواری 18-09-2019 م کردووە و زانیاریم سەبارەت بە دۆسییەکانی دادگاکانی ئێرەش لەسەر دەمیرتاش هەیە. لەو دۆسییەیانەدا لە بری ئەوەی دۆسییەی تاوان بن زیاتر دۆسییەیەکی سیاسیین. تەنها بۆ ئەوە ئامادەکراوە کە سیاستمەدارانی هەدەپەی پێ بخرێنە زیندانەکانەوە. دەوڵەت بە ئەنقەست ئەو دۆسییەیانە دەکاتەوە بۆ ئەوەی سیاسییەکان لە زیندانەکاندا بەند بکات''.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 08-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-01-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jan 8 2020 2:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 139 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ڕێگە بە پارێزەرانی بێسنوور نەدرا ئامادەی دادگاییەکەی دەمیرتاش بن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-01-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەڵاحەدین دەمیرتاش
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,344 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574