📊 بابەت 374,830 | وێنە 59,403 | پەڕتووک PDF 11,087 | فایلی پەیوەندیدار 43,845 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,875
لەم کاتەدا 9 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 10-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 09-07-2020
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە 200 دەروێشی شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ. دەروێشەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سنووریان بەزاندووە و هاتنی ئەو درەوێشانە بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرم
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
📅 07-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای ەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 8 ساڵ و 9 مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەی دووخرابووە و شارەوانییەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە دەشتی وەزنێی نزیک گوندی ئاڵواتانی سەردەشت، سوپای پاسداران تەقەیان لە شوانێک بەناوی یوسف ئەحمەدی کردووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
- لە 24 کاتژمێردا تەنیا لە سنە و ئیلام و کرماشان 42 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش لە رۆژه
👫 لەتیفی حەمەی مەلا سابیر
لەدایک بووی ساڵی 1957 ی شاری هەڵەبجەیە، ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بەهێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە، پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێری مەڵبەندی یەکی یەکێتی بووە و یەکێک بوە لە بریندارەکانی چەکی کیمیاوی و ساڵی 1988 بەناچاری رووی کردۆتە ئێران و دواتر لەساڵی 1991 وە لە وڵاتی ئەڵمانیا جێگیر بووە، لەژیانی تاراوگەش دا لە خەبات دوا نەکەوتوە و لە چوارچێوەی رێکخستنەکانی ئەڵمانیای یەکێتیدا جارێکی تر دەست بەکار. ساڵی 1984 ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆناخان پێکهێناوە و 3 کوڕو کچێکیان هەیە.
بەیانی رۆژی چوارشەمە 09-07-2008 دوای
📝 راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا


هاووڵاتیانی بەڕێز، گەلی خۆڕاگر لە کوردستان،
لە ئێستادا تەشەنەکردنی فایرۆسی کۆرۆنا، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و سنووری هەموو دەوڵەتەکانی بڕیوە. ئەم ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی نوێیە، ڤاکسینەکەی هێشتا نەدۆزراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە هۆی ئەم درمەوە ژیانیان لە دەستداوە. ئەم درمە، پەتایەکی ئاسایی نیە کە بتوانرێ بە ئاسانیی ڕێوشوێنی چارەسەرکردنی پەیڕه و بکرێ، بەڵکو دەکرێ لە ڕێگەی خۆپاراستنەوە پێش لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بگیرێت. خۆپاراستن و پەیوەستبوون بە رێنماییە تەندرووستییەکانەوە، ئەرکی سەرشانی هەر کەسێکە، تا بتوانرێ خۆمان و کۆمەڵگامان بپارێزین.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژئاوا، هەر زوو رێوشوێنی پێویستیان گرتە بەر و توانیان بە خێرایی بەر بە تووش بوون و پەرەسەندنی پەتاکە بگرن. لێرەوە پێویستە دەسخۆشیان لێ بکەین. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تووشبوون زیاتر هەیە، هۆکارەکەشی ناکارامەیی و نابەرپرسیارێتی رژیمی ئێران و تورکیایە. لەلایەک هەم ڕاستییەکان لە خەڵک دەشارنەوەو و لە لایەکی تریش بە دۆگما و خورافات و نازانستی بوونەتە هۆکاری پەرەسەندنی زیاتری پەتاکە. لە ئەنجامیشدا قوربانی زیاتری لێ بکەوێتەوە.
ئێمە وەک کومیسیونی ژینگە ی کۆنگرە ی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک ه داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە چاوەرێی داگیرکەران نەبن، وەکوو کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و زیندوو ببنە پشتیوان و یارمەتیدەری یەکتری. بە ڕەچاوکردنی رێنوێنیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی و بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان و کۆمەڵگا لە تووش بوون بپارێزن.
ئه و ڕێنماییانەی کە ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی و زۆربەی ناوەندەکانی تەندروستی، وەکو ڕێوشوێنی خۆپاراستن ئاماژەیان بۆ کردوون بریتین لە :
• ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و شوشتنی دەست پاش بەکارهێنانی بۆ هەر کارێک.
• دوور کەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و کۆبوونەوەکان.
• تەوقەنەکردن و خۆ دوورڕاگرتن لە کەسانی دەوروپشت.
• لەبەر ئەوەی ئەم درمە زیاتر لە ڕێگای پرژەوە بڵاودەبێتەوە، دەبێ لە کاتی کۆکین و پژمیندا زۆر ئاگادار بین و ڕەچاوی پاکوخاوێنی بکەین.
• نەچوونە دەرەوە باشترین ڕێگایه! تا کەمتر پەیوەندی لەگەڵ دەوروپشتدا هەبێت باشترە.
• لە کاتی هەستکردن بە هەر نیشانەیەکی سەرنجڕاکێش، پەیوەندی بە پزیشکەوە بکرێت.
لەکاتی گومانکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیەکە و مانەوە لە خانەی کارانتینە، بۆ پاراستنی دەوروپشت، دەبێ ماوەی ئاسایی له و خانەیە تەواو بکرێت.
تکایە ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن! تا ئەم قۆناغەش وەکوو دەیان قۆناغی مەترسیداری تر کە گەلەکەمان لە سایەی داگیرکەران دا بە خۆڕاگری و ئاگایی دەربازیان دەکات لە پشت سەر بنێین و ئەزموونێکی تری پێکەوە بوون تۆمار بکەین.
کۆمیسیۆنی ژینگە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان -ک ن ک
14-03-202014-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 15 2020 8:35AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2020 8:40AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2020 8:40AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 170 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیاندراوێک لە کۆمسێۆنی ژینگەی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574