دەڵێی دەڵەمەیە.
دەڵەمە، دەرەمە: لە شیری ئاژەڵ دروستدەکرێت، قامیشەکیان هێناوە نزیکەی بیست سانتیمەترێک بووە، قامیشەکی تریان لەسەر داناوە، چەند قەترەیەک شیری هەنجیریان تێکردووە، دوایی ئه و شیر هەنجیرەیان لە شیری ئاژەڵ کردووە، شیرەکە توند بووە، پێی وتراوە(دەرەمە) (دەڵەمە).
دەڵەمە، چۆتە ناو بەکارهێنانی ئیدیۆمەوە، ئەگەر کوڕێک یان کچێک، توانای کارکردنی نەبێت و دەست و پێ سپی بێت، دەگوترێت: (دەڵێی دەڵەمەیە).
[1]