بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ئامادەکردنی:
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد
ڕەوانبێژی
ئەو هونەرەیە کە قسەڕەوان و جوان و کاریگەر بێت و لەگەڵ بارودۆخی گوێگر و هەڵوێستی قسەکردنەکە بگونجێت. بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی لە خوێنەر بگەیەنێت،چێژی پێ ببەخشێت.
* ڕەوانبێژی سێ بەشە:-
1- ڕوونبێژی:- ئەم زانستە لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەتوانین (دەشێت) بە ڕێگای جیاجیا یەک واتا دەر ببڕێن. وەک لە هونەرەکانی ( لێکچواندن و خواستن)دا بەرجەستە دەبێت.
2-جوانکاری:- ئەم زانستە لە چۆنییەتی جوانکردن و ڕازاندنەوەی (وشەیی و واتایی) قسە یا نووسین دەکۆڵێتەوە..(لە جوانی وشە و جوانی واتا دەکۆڵێتەوە). وەک لە هونەرەکانی (ڕەگەز دۆزی،تێکهەڵکێش،دژیەک، جوانی بایس)دا بەرجەستە دەبن.
3-واتاناسی:- ئەم زانستە لەوە دەکۆڵێتەوە کە قسە تا چ ڕادەیەک لەگەڵ بار و دۆخی قسەکەر و هەڵوێستی بۆ کراو دەگونجێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,135 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!