لیستی ئەو مەتەڵانەیە کە #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# بەدەستی هێناوە.
مەتەڵ، یەکێکە لە پایە گرنگەکانی کلتووری نەتەوەییمان و بۆ سەدان ساڵ لە باوانمانەوە بۆمان ماونەتەوە. ئەم بەرهەمەی بەردەستان تەواوی ئەو مەتەڵانەیە کە پێشتر بەشێوەی پەڕتووک و نامیلکە لە باشووری کوردستان چاپکراون. مەتەڵەکان بەشێوەیەکی هاوچەرخانە لەلایەن ئەرشیڤوانی کوردیپێدیا #ڕێبوار جەمال سەگرمە#وە لە داتا بانکی کوردیپێدیا تۆمار و ئەرشیڤکراون. بەری ڕەنج و شەونخونیی کۆکەرەوانی پێشتر و ئەو ئەرشیڤوانە بەڕێزەیە و لێرەوە ئەم وەشانی یەکەمەی بڵاودەکەینەوە.
لە داهاتوودا و بۆ وەشانی دووەم، ئەم بەرهەمە زۆرتر پوختە دەکرێت و هەروەها هەوڵیش دەدرێت ئەو مەتەڵانەی کە تا ئێستا چاپنەکراون و هێشتا بەسەر زمانی خەڵکەوەن ببێتە بەشێکی ئەم بەرهەمە ناوازەیە.
ئەم ئەرشیڤوانانەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا لەم بەرهەمەدا کاریان کردووە:
1. ڕێبوار جەمال سەگرمە
2. #زریان سەرچناری#
ئامادەکردنی: #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# - #هاوڕێ باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون: #25-01-2023#
[1]