دز پەردەی شا و خونکار ئەبڕێ.
شا: پاشا یان کەسی ساماندار، خونکار: مەبەست لە کەسی هەژا و بێدەسەڵاتە. کەسێ بۆ دەستکەوتنی سامان و ماڵی دنیا کە بڕیاری دزی کردنیدا، گوێبەوەنادا ئەو ماڵەی دەیبڕێت هەژارە یان دەوڵەمەندە. دز کاری خۆی دەکات، پەندەکە واتە: دزێک دز بێت هەموو شتێک دەدزێت، گوێ بە خاوەنەکەی نادات لە چ پێگە و پلەیەکی کۆمەڵایەتیدایە.
[1]