شوان و شووتی
بەرهەمی: #حەسەن قزڵجی#
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری (شۆڕشی کشتوکاڵی) ژ. 5، #بەغدا#، ساڵی 1979دا بڵاوکراوەتەوە.
شوانێک دەیدی هێندێ خەڵک نەرمەکەی ناوەوەی شووتی دەخۆن. وتی بۆچی منیش وەک ئەوان نەکەم. شووتییەکی کڕی. شکاندی وەکوو ئەوان نەرمەکەی ناوەوەی خوارد و دەوروبەرەکەی هێشتەوە. وتی ئێستا خەڵک دەڵێن ئەو شووتییە دەوڵەمەند خواردوویەتی.
شوانە پاش تاوێک بیری کردەوە: بۆچی دەوروبەرەکەشی نەخۆم؟ خەڵک دەڵێن دەوڵەمەندەکەی نۆکەریشی لەگەڵ بووە. ئەویشی خوارد. دوای تاوێک وتی: با توێکڵەکانیشی بخۆم. خەڵک کە دەنکەکانی دەبینن دەڵێن دەوڵەمەندەکە گوێدرێژیشی پێ بووە. توێکڵەکانیشی خوارد. ئاخرەکەی دەنکەکانیشی خوارد. وتی: خەڵک دەزانن دەوڵەمەندەکە مریشکیشی هەبووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=