لە ڕاگەیاندراوەکەی
هەپەگەهەپەگەدا هاتووە:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا هێزەکانمان لە 17ی ئابی 2018دا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و وردەکاریی چالاکییەکان بەمشیوەیەی خوارەوەن.
چالاکی لە لێلیکان
کاتژمێر 08:40 دا هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە لێلیکانی
سیدەکانسیدەکان لە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن تێکشکێنران. ژمارەی سەربازانی کوژراو و برینداری دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
لە بارزان ئۆتۆمبلێکی ڕیۆی سەربازی تەقێنرایەوە و 4 سەرباز کوژران
هێزەکانی یەژەئاستا لە کاتژمێر 09:30 دا لە دژیی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی تەپەی خودێ لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری ڕیۆ تەقێنرایەوە و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە لەو چالاکییەدا 4 سەربازی کوژراون. دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن شوێنی چالاکییەکەیان بۆردومان کرد.
لە چەلێ 4 سەرباز کوژران
کاتژمێر 19:00 هێزەکانمان لە شاخی کۆردینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان لە 7 شوێنەوە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمنیان دا و چەندین سەنگەر و پەناگەیان تێکشکێنرا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 4 سەرباز کوژراون. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەکەی بۆردومان کرد.
چالاکییەکانی ئەیالەتی سەرحەد
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرفرازیی شۆڕشگێڕیدا لە ئەیالەتی سەرحەد لە دژی سوپای تورکیی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. وردەکاریی چالاکییەکانی ئەیالەتی سەرحەد:
5 ئەندامی هەواڵگریی تورکیا کوژران
هێزەکانمان لە 28ی تەمووزی 2018دا لەسەر ڕێگای بازید – ئیدر کاروانێکی سەربازییان خستەژێر چاودێری، کە ئەندامانی هەواڵگریی تورکیای تیادا بوو. هێزەکانمان لە کاتژمێر 10:30دا لە دژی ئۆتۆمبێلکی جۆری ئامارۆک چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە ئەندامانی هەواڵگریی تیدا بوو. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تەقێنرایەوە و 5 ئەندامی هەواڵگریی تیادا کوژرا. هاوکات هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی تری کاروانە سەربازی و هەواڵگرییەکەیان کردە ئامانج و لەو ئۆتۆمبێلەی تریشدا 2 سەربازی تر کوژران و سەربازێکی تریش برینداربوو. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری جۆری کۆبرا کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.
لە تەندورەک سەربازێک کوژرا و 3 سەربازی تریش برینداربوون
هێزەکانمان لە ئەیالەتی سەرحەد لە بەردەوامیی چالاکییەکانیدا ڕۆژی 15ی تەباخ لە کاتژمێر 19:00 دا لە دژی گردێک کە پاسەوانیی بنکەی سەربازیی کەڤرێ شامێ لە تەندورەک دەکرد، چالاکیەکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و 3 سەربازی تریش برینداربوون.
لە کۆمورای سەمسور زرێپۆشێکی جۆری کۆبرا تەقێنرایەوە
هێزەکانمان لە 14ی ئابی 2018دا لە شارۆچکەی کۆمورا لە پارێزگای سەمسوور (ئادیامان) لە دژی کانێکی مەڕمەڕ کە بۆ دوژمن کاری دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان هەموو کرێکارانی کانە مەڕمەڕەکەیان ئاگادار کردەوە و دواتر 13 ئۆتۆمبێلی کانەکەیان سوتاند.
لە دوای چالاکییەکە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە زرێپۆشێکی جۆری کۆبرا لە کانەکە نزیک بوونەوە و هەوڵیاندابوو دەستوەردان ئەنجام بدەن، بەڵام هێزەکانمان چالاکییان لە دژی ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تەقێنرایەوە. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ناو زرێپۆشەکە ڕوون نەبووەتەوە. سوپای تورکی داگیرکەر لە دوای ئەو چالاکییانە لە ناوچەکە دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان کرد.
هێزەکانمان ڕۆژی 16ی ئابی 2018 لە دژی یەکەیەکی ئۆپراسیۆنەکەی دوژمن چالاکیی دووەمیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەندین سەربازی دوژمن کوژران و برینداربوون. ئۆپرسیۆنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
[1]
18-08-201818-08-2018