ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان بکوژی ژنێک دەستگیر دەکەن کە خەڵکی
سلێمانیسلێمانیەو تەرمەکەی لەسەر ڕێگای
دەربەندیخاندەربەندیخان دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: پاش ئەوەی ڕۆژی 25/7/2020 هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان لە بوونی تەرمی ژنێک لە سەر ڕێگای(دەربەندیخان/شێخ تەویل)ئاگادارکرانەوە,دەست بە جێ هێزەکانمان گەیشتنە سنووری ڕووداوەکە, سەرەتا لە بەر نەبوونی بەڵگەو ناسنامە تەرمەکە نەناسرایەوە , ڕاستەوخۆ دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە تاوانلێکراو ناوی(خ ح ڕ)لە دایک بووی(1996)و دانیشتووی گەڕەکی(کەنە سوورە)ی شاری سلێمانیە,
دادوەری لیکۆڵینەوەی دەربەندیخان بڕیاری دا کە بەدواداچوونی وورد بکرێت لە سەر کەیسی کوشتنەکە , مەفرەزەیەکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان ڕۆشتنە شوێنی نیشتەجێبوونی تاوانلێکراو لە پاریزگای سلێمانی و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و سەرەداوەکان لە ڕێگای کامێرای چاودێری و هاوکارەکانی ئاسایشەوە , مەفرەزەکانمان گەڕاونەتەوە بۆ سنووری گەرمیان و لە ژیر چاودیری ڕاستەوخۆی بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی
کفریکفری لە 28/7/2020توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت بەناوی(ه ق ڕ)لە دایک بووی(1995)و دانیشتووی گەڕەکی(باوە شاسوار)ی شارۆچکەی کفری و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانی کوشتنی(خ ح ڕ)دا.
تۆمەتباری ناوبراو لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی(406) ی (ی س) ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تۆمەتبارەکە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لە 27/7/2020لە لایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ناو شاری
کەلارکەلاردا دەستی بە سەردا گیراوە.
[1]