ناو: جومعە
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: جومعە کانی لەلەیی
ناوی تەواوم (جومعە محەمەد نەجم) ە، لەپایزی ساڵی
1970 لە گوندی
کانی لەلەکانی لەلە ی سەربە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق لەدایک بووم ، لە تەمەنی حەوت ساڵی خراومەتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتاییم لەکانی لەلە تەواوکردووە ، هەروەها قۆناغی ناوەندی و ئامادەییشم لە شارەدێی تەقتەق تەواوکردووە و بڕوانامەی دبلۆمم لەکارگێڕی یاسا لە پەیمانگەی تەکنیکی
کۆیەکۆیە بەپلەی چوارەم بەدەستهێناوە.
لەزستانی ساڵی
1987 وە پەرتووک دەخوێنمەوەو لەخوێندنەوەی ڕۆمانی حەمەدۆکی یەشار کەمال و ڕۆمانی هەرەسی محەمەد موکرییەوە دەستم پێ کرد، ئەوانەی خولیای خوێندنەوەی پەرتووکیان پێدام کاک ئارازی ئەمین مستەفا خەیات و مامۆستا مستەفا چاوشین بوو .
لە ساڵی
1993 یەکەم وتارم لە ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بڵاو کردەوە بە ناونیشانی ( بەرەی کوردستانی زەروورەتی ئەم قۆناغەیە )
یەکەم پەرتووکم لە ساڵی
2001 بەچاپ گەیاند بە ناونیشانی (کەرکووک لە بەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردندا)
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستانم ، لە ساڵی
2000 بۆ
2023 گۆشەم هەبوە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەناوی شەن و کەو هەروەها پێنج مانگە جارێکی تر نووسینی گۆشەیەکی مانگانەم پێ سپێردراوە بەناوی وشەدان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ، هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تەقتەق بووم و بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری نووسین بووم لە
ڕۆژنامەی تاک، پەلکەزێڕینەی کەنار زێی بچووکڕۆژنامەی تاک، پەلکەزێڕینەی کەنار زێی بچووک .
تا ئێستا چوار پەرتووکم بەچاپ گەیاندوە بەم ناونیشانانە:
1-
کەرکووک لە بەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردنداکەرکووک لە بەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردندا
2-ڕۆمانی
مەملەکەتی دڕکاویمەملەکەتی دڕکاوی .
3-
ڕۆمانی ڕەش و سپیڕۆمانی ڕەش و سپی .
4-
کوورەی شۆڕش کێی سووتاند؟کوورەی شۆڕش کێی سووتاند؟
5-
گرێکوێرەگرێکوێرە .
دوو پەرتووکم ئامادەن بۆ بەچاپ گەیاندن:
1- ڕۆمانی دزەکانی شار
2- ڕۆمانی کورە پاکەت فرۆشەکە
تا ئێستا زیاتر لە 638 وتارم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە و دوو توێژینەوەم ئەنجام داوە بە ناونیشانی:
-هۆکارە ئابوورییەکانی بەعەرەب کردنی کوردستان.
-ڕۆڵی دەمامک لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا.
[1]