$ژیاننامە$
من لە #جەلەولا# لەدایک بووم و گەورەش بووم لەخێزانێکی #گەرمیان#ی. باوکم کەسایەتیەک بووە لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی هۆزی #زەنگنە# لە ناوچەکە. دایکم لەدایکبووی #خانەقین#ە، کچی مەلاسەعد حەکیمی خانەقینییە کەیەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی #پارتی هیوا#ی ئەوکات. باوکم، (#ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە#) #شیوعی# بووە و لەسەر سیاسەت 5 ساڵ زیندانی بووە. ئیدی بیری نەتەوەیی و چەپ لەگەڵ پەروەردەکردماندا هەمیشە بوونی هەبووە. بۆ نموونە، ئێمە کە لە ناوچەی #تەعریب# بووین، دوو جار ڕاگوێزراوین بۆ ناوچە عەرەبییەکان، سەرباری ئەوەش 11 خوشک و براین هەر هەموومان ناومان کوردییە و بەدەست عەرەبەوە کە گاڵتەیان پێ دەکردین ناڵە ناڵمان بوو، کەچی شانازیمان دەکرد بەوەی ناومان کوردییە. واتا، ڕەگی هزری چەپ و ناسیوناڵیزم لە دایک و باوکمەوە بۆهاتووە.
لە 1986-1987 ناوم لە#هەولێر# دەرچوو لە #زانکۆی سەڵاحەدین# کولیژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی. نەمزانیبوو، ئەو ساڵە سەرەتای وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت لەژیاندا و تاکو ئیمڕۆ شوێنم دەبێت بە هەولێر و گەرمیانی ئازیز بەجێ دێڵم. لە سەرەتای ساڵی 1986 باوکم گیانی لەدەستدا و ئیدی گەورەترین پشتیوان و نزیکترین کەسم لەدەستدا. ئەم ڕووداوە کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر دوارۆژ و کەسایەتیی من. چونکە ئەو پشتیوانییەی باوکم دەیکردم چیتر نەما و وەک هەر کچێکی ئەم کۆمەڵگەیە، زۆر دەرفەت و دەرگام لێداخرا، بۆ نموونە، دووجار دەرفەتی خوێندنم لە ئەورپا بۆ ڕێککەوت نەیانهێشت بچم و گوتیان عەیبە و حەیامان دەچێت.=KTML_Shape_Begin=shape_201821422483661=KTML_Shape_Style=color:@@ff0000;background-color:@@9dceff;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:auto;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:right;width:30%;height:30%;=KTML_Shape_Text=لە جەلەولا، لەبەرئەوەی ناوەکانمان کوردی بوو، عەرەبەکان گاڵتەیان پێدەکردین!=KTML_Shape_End=
لە ساڵی 1993 ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا لەگەڵ کوڕێکی هەولێری خەڵکی گوندێکی لای #قوشتەپە# بەناوی (#خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل#). ئەو کۆلیژی زانستی هەمان زانکۆی خوێندبوو، هەر لەزانکۆش یەکترمان ناسی و یەکترمان خۆشویست.
سەرەتای 1994 کوردییەکەم زۆر خراپ بوو بەهۆی تەعریبەوە بەڵام کە هاتمە هەولێر، وردە وردە تێکەڵاوی سیاسەت و چالاکی کۆمەڵایەتی دەبووم و کوردییەکەشم باشتر بوو. هاوسەرم زۆر هانی دەدام و لەباوکم زیاتر پشتیوانی دەکردم. ئەو کات #پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان# لە #حیزبی شیوعی کوردستان# جودابوونەوە. خالید لەگەڵ ئەوان بوو منیشی هاندەدا تا بچمە ڕیزەکانیانەوە و هەر لەوێوە بزاوتێکی ژنانیشمان دەمەزراند.
$خوێندن و کار$
1994 وەک مامۆستای زیندەوەرزانی لە دارەتوو دامەزرام و ماوەی 5 ساڵ مامۆستا بووم. بەڵام لە1998 ئیدی نەمدەتوانی وەک مامۆستا بەردەوام بم و هەستم دەکرد شوێنی من لەو سیستمەدا نییە بۆیە وازم هێنا و دوو ساڵ لەماڵەوە دانیشتم، خزمەتی کوڕەکەم هاوسەر و خۆمم دەکرد و ڕۆژانە 5-7 کاتژمێرم بۆ خوێندنەوە هەبوو. لەو ساڵانە هاوسەرەکەم کۆلیژی یاسای ئێوارانی تەواو کرد و منیش جگە لەوەی لەمنداڵیەوە حەزم بەخوێندنەوە بوو، باگراوندی مەعریفیم خراپ نەبوو، بەڵام لەو دووساڵەدا، بنەماکانی #کۆمەڵناسی# و مێژووی ئیسلام و فکر و فەلسەفە و ئیسلامی سیاسیم خوێندەوە. هەر لەوکاتەوە دەستم بە نووسینی وتار کرد. وردە وردە لە نووسیدا سەرکەوتوو بووم، و شوێنی خۆمم (وەک ناو نەک پلەو پایە) لەراگەیاندنی کوردی بەتایبەت لە هەولێر کردەوە. دوای 2000 ئیتر وازم لەکاری سیاسی و حیزبی هێنا و پتر تێگەیشتم کەمن ناتوانم لەسنووری حیزبێکدا قەتیس بم. ئەوکات زانیم من کەسێکی ئازادیخوازی لیبراڵم و کارم بەحیزب نیە، بەڵام تادەهات ژیان سەختتر دەبوو.
ژیانی تەعریب و توانا و سەلیقەی خۆم وایکرد عەرەبییەکی باش بزانم، سەرەتای نووسینم بە عەرەبی بوو و بۆیان دەکردم بە کوردی، پاشان ماوەی چەند مانگێک لە ڕۆژنامەی #خەبات# (ئەوکات عەرەبی بوو) ستوونێکم دەنووسی.
هەر لە 2002دا کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین / ئێواران، بەشی کۆمەڵناسیی کردەوە.
لە ساڵی 2010 بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەشی کۆمەڵناسی وەرگرت.
ئێستا لە زانکۆی سەلاحەدین بەناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر کار دەکەم و لە ڕۆژنامەی باس هەفتانە ستونێک دەنووسم.
$کاری ڕاگەیاندن$
لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە تا ئێستا کاری ڕاگەیاندن وەکو پیشەی دوەم دەکەم. لە ڕۆژنامەکانی خەبات (کوردی و عەرەبی)، کوردستانی نوێ، هەواڵ، چاودێر، باس، ستونم نووسیوە. هەروەها لە تیڤی و ڕادیۆش بەرنامەم ئامادەو پێشکەش کردوە.
$پسپۆڕییەکان$
- جێندەر و #فێمینیزم#
- بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان
- سۆسیۆلۆژیای ئاین.
- ئەندامی کارای #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#م.
- ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەم: بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان. دیراسەیەکی نەقدی بۆ ڕێکخراوەکانی ژنانی سەربە حیزبە ئیسلامیەکان.