کەلانە خواردنێکی تایبەت بە کوردەوارییە. لەو ناوچانە کە
پیچکپیچک (
هەندرێشەهەندرێشە، گیایەکی کوێستانی یە) دەڕوێ، خواردنی تایبەتیی بەهارییان کەلانەیە. سەرەتا پیچکەکە دێنن و دەیشۆنەوە و ورد ورد دەیهەنجنن و پاشان هەویر دەشێلنن و گونک گونک دەیبڕن و دانە دانە بە نۆرە وەک نان پانیان دەکەنەوە، لایەکی بە پیچکە هەنجراوەکە دادەپۆشن و ئەو لاکەی دیکەی بەسەردا دەدەن، شێوازێکی نیو بازنەیی بە خۆیەوە دەگرێ. پاشان لەسەر ساج (
سێڵسێڵ) دەیبرژێن و دوای ئەوەی بە ڕۆنە کرێ چەوریان کرد، ئامادەی خواردن دەبێ. لەو شوێنانەدا کە پیچک دەست نادا، کەلانە بە پیوازی تەتڕ و تازە دروست دەکەن، بەڵام تام و جێژی پیچکی نییە.