بەداخەوە و کەسەرەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە 19ی پووشپەڕ کاک عەلی قازی ناسراو بە
کوڕی ڕەشکوڕی ڕەش، تاقانە کوڕی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئاڵمان لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی قازی سەرەتای لاویەتی بۆ خوێندن چووتە شارەکانی تەورێز و تاران. و لە پاشان بۆ خوێندن ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردو لە وڵاتی ئاڵمان گیرسایەوە.
کوڕی ڕەش هێشتا تەمەنێکی وای نەبوو کە بەداخەوە کارەساتی هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان ولە سێدارەدانی
پێشەوا قازی محەمەدپێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی بەسەردا هات و ئەو کارەساتانە کاریگەریی وای لە سەر ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دانا کە ئاسەواری بەڕوونی بە ژیان و ڕەوانییەوە دیار بوو.
کوڕی ڕەش هەردەم خۆی بە وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی باوکی مەزنی، پێشەوا قازی محەممەد دەزانی و هەمیشە لە خەمی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بوو. بەردەوام داوای یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵک و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی دەکرد و لەو باوەڕەدا بوو کە کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ئاوات و ئامانجەکانی بگات.بەڵام بەداخەوە مەرگ دەرفەتی ئەوەی نەدا کە کاک عەلی ڕزگاری کوردستان و وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەی کە پێشەوای مەزن و هەزاران کادر و پێشمەرگە و ڕۆڵەی کورد سەری خۆیان لە پێناودا دانا، بە چاوی خۆی ببینێ و سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە 19ی پووشپەڕ بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە گەلەکەی و ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کرد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە گەلی کورد و بنەماڵەی گەورەی قازیەکان و هەموو ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەکا و لە خەم و پەژارەیاندا خۆی بە بەشدار دەزانێ.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
19ی پووشپەڕی 1401ی هەتاوی بەرانبەر بە
10-07-202210-07-2022
[1]