پەراسووی هەیە گۆشتی نییە
هەناسەی هەیە ڕۆحی نییە
مەمکی هەیە شیری نییە
مەبەست لە کوورەی ئاگردانی ئاسنگەرە کە ئاسنی تێدا سوور دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کاڵای هەمەجۆری لێدرووستبکرێت، پەراسووی هەیە گۆشتی نییە، مەبەست لە تاقی کورەیە کە بە پەراسووی مرۆڤ چووێنراوە، هەناسەی هەیە ڕۆحی نییە، کوورە جێگەی هەواکیشی هەیە کە بە هەناسە چووێنراوە، بۆ ئەوەی کوورەکە گەرم بێت و نەکوژێتەوە، مەمەکی هەیە شیری نییە، مەبەست لە دەزگای کوورەیە کە ئاسنی لەسەر دەکوتنەوە. وەڵام (کوورەی ئاگر) . [1]