ژنێکی بەکار
بەرهەمی: #حەسەن قزڵجی#
هەندێ چیرۆکی خەڵکی لادێکان
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری (شۆڕشی کشتوکاڵی) ژ 5، #بەغدا#، ساڵی 1979دا بڵاوکراوەتەوە.
پیاوێک لە قۆپییەک پاوەنی هەبوو. یەکێک فێر بووبوو دزیی لێ دەکرد. خاوەن پاوەنەکە تەماشای کرد ڕۆژبەڕۆژ گیایەکەی کەم دەبێتەوە. تێگەیشت کەسێک دەیڕنێ. بەڵام نەیدەتوانی دزەکە بدۆزێتەوە.
بەیانییەک دیتی دراوسێکەی وا لەوێیە. سەری سووڕما! پیاوەکە دڵی لە دراوسێکەی پیس کرد کە ئەو گیایەکەی دزیبێ. بەڵام نەیدەزانی بەڕاستی ئەو دزیویەتی یا کەسێکی دیکە.
بە یەکەوە باسی دزرانی گیایەکەیان دەکرد تا بزانن کێ دەیدزێ. خاوەنی گیایەکە وتی:
- ئێستا دزەکە دەدۆزمەوە. ئەو کەسەیە کە وا مێش بە کڵاوەکەیەوەیە.
دزەکە بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە وا خۆی ئاشکرا دەکا، دەستبەجێ دەستی برد بۆ کڵاوەکەی کە مێشەکە دەر بکا.
خاوەن گیایەکە وتی:
- ئەوەتا! ئەوە دزەکە دەدۆزمەوە. یەخەی کابرای دزی گرت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=