ناو: ئاسۆ
ناوی باوک: حەمەد عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ناوی تەواوی(ئاسۆ حەمەد عەبدوڵلا)یە، ساڵی(1973) لە گەڕەکی بایزاغای شاری
کۆیەکۆیە لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی) لە کۆیە خوێندووە، ساڵی(1994) لەسەر میلاکی وەزارەتی پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆیە دامەزراوە، لە(
01-03-199701-03-1997) دا بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی هەولێر لە کۆیە دامەزرا، یەکەم بەڕێوەبەری(خالید جوتیار) بوو، ئاسۆ حەمەد و چەند فەرمانبەرێکیتر بوونە کاراکتەری خستنەسەرکاری ئه و بەڕێوەبەرایەتییە و کارەکانی هاوڵاتیان ڕایی بکەن، بەدەستگرۆیی خوالێخۆشبوو خالید جۆتیار زۆر سەرکەوتووانە شارەزای کارەکە دەبێت و لەشاری
سلێمانیسلێمانی بەشداری چەندین خولی پێگەیاندن و شیاندنی لە بوارەکەی خۆیدا کردووە، به و هۆیەوە ساڵی(2003) دەبێتە جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی کۆیە.
ئاسۆ حەمەد عەبدوڵلا
ساڵی(2004)درێژە بەخوێندن دەدات لە کۆلێژی یاسای ئێوارانی زانکۆی کۆیە و لە ساڵی خوێندنی(2007-2008) بە پلەی باشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی(2009)ەوە دەبێتە بەڕێوەبەری گەنجینەی کۆیه، لەگەڵ تێکەڵبوونەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر، ئه و بەڕێوەبەرایەتیە دەچێتەوە سەر میلاکی هەولێر، لە ساڵی(2013) لە شاری کۆیە کۆمەڵگای دارایی بۆ(5)فەرمانگە بەهاوکاری قائیمقامی پێشوو چاپوک سەید عومەر و خوالێخۆشبوو وەزیری دارایی پێشوو شێخ بایز تاڵەبانی دروستکرا، ئەوەش بووە بە مایەی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و فەرمانگەکانی ئه و شارە.
بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی کۆیە کارەکانی بریتیە لە: خەرجی و داهاتی کۆیە، ڕێگری لە خەرجی هەڵە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، جێ بەجێکردنی ڕێسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات، کارئاسانی بۆ فەرمانگەکانی شار و کاروبارەکانیان.
بەهۆی ئەم فەرمانگەوە لەماوەی ساڵانی پێشوو چەندین هاوڵاتی و فەرمانبەرانی سنوری کۆیە و دەوروبەری سوود مەندبوون لە وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری.
ئاسۆ حەمەد بەهۆی دڵسۆزی لەکارەکانی تاوەکو ئەمڕۆ(24) ڕێزوسوپاسی فەڕمی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێبەخشراوە.
[1]