ناو: شادان
ناوی باوک: شوکر سابیر
ژیاننانە
ناوی تەواوی (شادان شوکر سابیر حەمەخان)ە، لە ساڵی (1984) دا لە شاری
کۆیەکۆیە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگای کۆسرەتی سەرەتایی لە شاری کۆیەدا تەواو کردووە، قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگای ناوەندی مهابادی کچان و قۆناغی ئامادەیی لە خوێندنگای ئامادەیی کچان تەواو کردووە، لە ساڵی (2003-2004) لە زانکۆی کۆیە بەشی زمانی کوردی وەرگیراوە، لە ساڵی (2007-2008)دا، لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیەدا بە (پلەی دووەم) دەرچووە، لە ڕێکەوتی (18-03-2009)دا، لە زانکۆی کۆیە دامەزراوە.
لە ساڵی (2011)دا لە خوێندنی ماستەر لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی سەلاحەدین وەرگیراوە و لە ساڵی (2013) دا بە سەرکەوتوویی خوێندنی ماستەری تەواوکردووه، ناونیشانی نامەی ماستەرەکەی بریتییە لە: (زمان تێکەڵکردن لە ئاخاوتندا شاری هەولێر بە نمونە)، ئێستاش
2022 خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی کۆیەدا.
نوسەر خاوەنی (9) توێژینەوەی زانستییە، کە چوار توێژینەوەیان بە تەنیا هی خۆیەتی و پێنج توێژینەوەشیان بە هاوبەشی لەگەڵ توێژەرانی تردا بە هاوبەشی ئەنجامی داوە، هەروەها خاوەنی پەرتوکێکە کە بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. هاوژین سلێوە عیسا) کردویەتی، بە ناونیشانی (ئاوێتە بوونی زمانی کوردی و زمانی سریانی لە شاری کۆیەدا).
توێژینەوەکانیشی بەم ناونیشانانەی خوارەوەن:
1- هونەری ڕەگەزدۆزی لە شیعرەکانی خادیمدا (حاجی میرزا عەبدوڵڵا) ی کۆیی.
2- ڕێگاکانی گواستنەوەی واتا.
3- مۆری دەنگیی (تایبەتمەندی دەنگی قسەکەر)
4- شیکردنەوەی زمانی مەنەلۆج بەپێی تیۆری کردە قسەییەکان (مەنەلۆجەکانی سابیر عەبدولرەحمان بە نمونە).
توێژینەوە هاوبەشەکان:
5- پێکهاتەی زاراوەی پیشە لە شێوەزاری کۆیەدا بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا)، ئەنجامی داوە.
6- فەرهەنگی بە ساڵاچووان لە شێوەزاری کۆیەدا بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا) ئەنجامی داوە.
7- ئاوێتەبوونی زمانی کوردی و زمانی سریانی لە شاری کۆیە شیعر بەنمونە. بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.هاوژین سلێوە)دا ئەنجامی داوە.
8- بەریەککەوتنی شێوەزارەکانی زاری کرمانجی ناوەڕاست لە شاری کۆیەدا. بە هاوبەشی لەگەڵ (م. دەریا سابیر) ئەنجامی داوە.
9- ڕۆڵ و کاریگەری ڕاگەیاندن لەسەر فەرهەنگی زمان. بە هاوبەشی لەگەڵ (م. تەلار سەباح عومەر) ئەنجامی داوە.
[1]