ناو: بەڵێن
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە
ڕێکەوتی کۆچی دوایی:
30-03-202530-03-2025
شوێنی کۆچی دوایی: واشنتۆن-ئەمریکا
برای سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵحە.
ساڵی
1961 لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەی کوردستانی ئێراق لەدایک بووم، ئەو کاتە باوکم لەو شارەدا فەرمانبەر بوو.
هەر بەهۆی کارکردنی باوکمەوە پۆلی یەکەمی سەرەتاییم لە شاری
شەقڵاوەشەقڵاوە ی پارێزگای
هەولێرهەولێر تەواوکردووە، پۆلی دووش لە هەڵەبجە و دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری
سلێمانیسلێمانی قۆناغی سەرەتاییم تەواوکرد.
قۆناغی ئامادەییم لە هەردوو ئامادیی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی و دواناوەندی ڕانیە لە شاری ڕانیەی بناری کێوەڕەش خوێندووه.
دوا قۆنا غی خوێندنیشم لە بەغدا، لە پەیمانگەی بەڕێوەبردنی ڕەسافە تەواوکرد.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، سەر و سەودام لەگەڵ نووسیندا پەیداکرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەڵبەست بەشێکی دانەبڕاوە لێم.
خوێندنەوەی هەڵبەستەکانی
مەحویمەحوی لای من تام و چێژێکی سۆفیانەم دەداتێ، کە ڕێک و ڕەوان دەمکاتە دەروێشێکی حاڵگرتوی ناو ئەم خانەقا پاکیزەییەی هەڵبەست.
لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەتەکانەوە دەستم کردووە بە کاری ڕۆژنامە گەری و لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا کارم کردووە.
لە ساڵی
1996 دا هەوارم گواستەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لێرەش لە مانگی 12ی ساڵی
1999 و کارمەندم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا.
[1]
لە ڕێکەوتی 30-03-2025 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.