زۆر بەداخەوە کە
زمانی کوردیزمانی کوردی نەخۆی و نە ڕێنووسەکەی ستاندارد نییە و هەریەک بە ئارەزووی خۆی و لەلای خۆیەوە زمان و ڕێنووسێکی داڕشتووە و بەڕادەیەک ڕاستکردنەوەیان ئاسان نییە.
کوردیپێدیاکوردیپێدیا لە کاتی داڕشتنەوەی بابەتەکاندا ڕەچاوی ئەم خاڵانە دەکات و هیواداریشە ئەو بابەتانەی کە پێی دەگات بەو شێوەیە بن:
ستانداردەکان
- کوردیپێدیا فۆنتی یونیکۆد بەکاردێنێت، ئەگەر بەڕێزتان بەو تیپە نانووسن، ئەوا دەتوانن بابەتەکانتان پێش ناردنی بۆ کوردیپێدیا هەر لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیاوە بکەنە تیپی یونیکۆد، بۆ ئەو مەبەستە کلیک لە لینکی
وەرگێڕی فۆنتەکان بۆ یونیکۆد بکەن.
- کوردیپێدیا هەوڵدەدات بەدوور بێت له بەکارهێنانی شێوەزمانەکانی هەولێر و سلێمانی و ئەو زمانە نووسینەی کە ساڵانێکە وێژەی کوردیی لە باشووردا پێدەنووسرێت، پەیڕەوی دەکات. بۆ نموونە هاو و ئەبێتن! بەکارنایەن. بەڵکو هات و دەبێت دەنووسرێت.
- پیتی (وو) ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (و) دەنووسرێت.
-هەموو دەنگێکی (ڕ) لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێت بە (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نەک بە (ر)ی سادە، واتە “ڕ” هەم لە سەرەتا و هەمیش لە ناوەڕاست و هەمیش لە کۆتاییی وشەدا دەنووسرێت.
- وشەکانی (ئەبێت، ئەکرێت و ئەچێت و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- وشەکانی (دەبێ، دەکرێ و دەچێ و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- هێماکانی (.، :!؟) لە کوردیپێدیادا دەنووسێنرێت بە وشەکەی پێشییەوە و پاشان هێمای بۆشایی - Space دەنووسرێت، ئنجا وشەیەکی تری بەدوادا دێت. ئەمە ستانداردێکی جیهانییە و بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆر گوێی پێنادرێت.
- پیتی (و)ی پەیوەندی لە کوردیپێدیادا بە وشە دەژمێردرێت و نانووسێت بە هیچ وشەیەکی ترەوە، بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت (من و تۆ).
- پیتی درێژکەرەوەی وشە (_) بەکارنایەت. لە هەندێک باری نائاساییدا بۆ ئەوەی وشە کوردییەکە نەبێتە الله ی عەرەبی ئەوا ئەو پیتە درێژکەرەوەیە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە وشەی کوللە!ی کوردی دەبێتە کوللە.
- کەوانە لە کوردیپێدیادا تەنها لە جۆری () دەبێت و هەموو ئەوانەی تر کەوانەی ماتماتیکین و لە کوردیپێدیادا بەکارناهێنرێن.
- هەر بابەتێکی کوردپێدیا دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو دێڕ یان 256 پیت بێت، ئەگەر نا ئەوا ناتەواوە و هەوڵی باشترکردنی دەدرێت.
- بیۆگرافیای هەر کەسێک دەبێت شوێن و ڕێکەوتی لەدایکبوون و کارەکانی ئەو کەسەی تێدابێت، ئەگەر لە ژیاندا نەبوو، دەبێت شوێن و ڕێکەوتی کۆچی دوایی تۆمار بکرێت.
- هیچ بابەتێک بڵاوناکرێتەوە کە پەیوەندیی بە کوردستان و کورد و کوردەوارییەوە نەبێت.
- هەر بابەتێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لایەنگیریی تێدابێت بۆ لایەنێکی ڕامیاری لە کوردیپێدیادا تۆمار ناکرێت. یان دەبێت ئەو لایەنگیرییەی لێ لاببرێت.
- ڕێکەوتی ڕۆژ و مانگ و ساڵی کوردیپێدیا بەپێی کەلێندەری گریگۆر دەبێت، واتە ئەوەی کە تێکڕای هەموو جیهان بەکاریدێنن و تێیدەگەن، لەو ڕووەوە کەلێندەری کوردی، هیجریی عەرەبی، هەتاویی ئێرانی و هیی تر بەکار نایەت، ئەو ساڵە هەتاویی و هیجرییانەشی لە کوردیپێدیادا هەن، هەوڵدەدرێت وەربگێڕدرێن. ڕێکەوتەکانیش بەشێوەی ڕۆژ-مانگ-ساڵ تۆماردەکرێن و بەهەموویەوە دەبێت 10 پیت بکات، بۆ نموونە: 01-10-2000. واتە مانگی ڕۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000. بۆ وەرگێڕانی ڕێکەوتە کۆچی، هەتاوی و کوردییەکان دەتوانن لینکی
گۆڕینی ڕێکەوتەکان بەکاربهێنن.
- ناوی مانگەکانی ساڵ بەشێوەی زایینی بەکاردەهێنرێت، لە جیاتیی ئازار، مارت دەنووسرێت و هتد..
- هەوڵدەدرێت بۆ هەر بابەتێک بەلایەنی کەمەوە وێنەیەک ئامادەبکرێت. هەموو وێنەکانی کوردیپێدیا ئەو وێنە ئازادانەن کە لە ئنتەرنێتەوە وەرگیراون یان ئەوانەی کە هاوکارانمان بە سوپاسەوە بۆیان ناردووین و مافی بڵاوکردنەوەی بە کوردیپێدیا بەخشراوە.
- قەبارەی هەر وێنەیەکی کوردیپێدیا نابێت لە 150 کیلۆ بایت زۆرتر بێت.
- ڕێنووسی ناوەکان بەپێی ڕێنووسی کوردی دەبێت، لەو ڕووەوە ناوی (محمد)ی عەرەبی بە (محەمەد) دەنووسرێت. ئەمانە هەندێک ناوی عەرەبیی زۆر دووبارە بووەوەن و لە کوردیپێدیادا بەمجۆرە دەنووسرێن: محمود - مەحمود، حسین - حسێن، مولود - مەولود، عبدالرحمن - عەبدولڕەحمان - ابراهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، ڕؤوف- ڕەئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عەبدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سەڵاح، صلاح الدین - سەڵاحەدین، صدیق - سدیق، خضر - خدر.
- ژمارەکانی ناو کوردیپێدیا بەڕێنووسی عەرەبییە، واتە 0123456789. ڕێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژمارەکان بەکارنایەن. هەڵبەت هێشتا ڕێنووسی هەموو بابەتەکان بەو جۆرە نییە و لە پاشەڕۆژدا هەموویان بەو شێوەیە دەگۆڕدرێن.
لەگەڵ ڕێزی:
آرشیویست های کوردیپیدیا:
آراس ایلنجاغی |
آراس حسو |
ئەڤین تەیفوور |
اسعد رشید |
امیر سراج الدین |
بناز جولا |
روژ هژار |
روژگار کرکوکی |
زریان سرچناری |
زریان علی |
سارا سردار |
سارا کاملا |
سروشت بَکر |
سریاس احمد |
شادی آکوهی |
شنه احمد |
میلانو محمد صالح |
هاوری باخوان |
هژار کاملا |
هومام طاهر |
وژن کشتو |
کاروان م. ئاکرەیی |
کاکو پیران |
کشمیر کەریم ...
همکاران کوردیپیدیا
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2021