زۆر بەداخەوە کە #زمانی کوردی# نەخۆی و نە ڕێنووسەکەی ستاندارد نییە و هەریەک بە ئارەزووی خۆی و لەلای خۆیەوە زمان و ڕێنووسێکی داڕشتووە و بەڕادەیەک ڕاستکردنەوەیان ئاسان نییە.
#کوردیپێدیا# لە کاتی داڕشتنەوەی بابەتەکاندا ڕەچاوی ئەم خاڵانە دەکات و هیواداریشە ئەو بابەتانەی کە پێی دەگات بەو شێوەیە بن:
$ستانداردەکان$
- کوردیپێدیا فۆنتی یونیکۆد بەکاردێنێت، ئەگەر بەڕێزتان بەو تیپە نانووسن، ئەوا دەتوانن بابەتەکانتان پێش ناردنی بۆ کوردیپێدیا هەر لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیاوە بکەنە تیپی یونیکۆد، بۆ ئەو مەبەستە کلیک لە لینکی =KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/fontconvert.aspx?convert=1&lng=1=KTML_Link_External_Between=وەرگێڕی فۆنتەکان=KTML_Link_External_End= بۆ یونیکۆد بکەن.
- کوردیپێدیا هەوڵدەدات بەدوور بێت له بەکارهێنانی شێوەزمانەکانی هەولێر و سلێمانی و ئەو زمانە نووسینەی کە ساڵانێکە وێژەی کوردیی لە باشووردا پێدەنووسرێت، پەیڕەوی دەکات. بۆ نموونە هاو و ئەبێتن! بەکارنایەن. بەڵکو هات و دەبێت دەنووسرێت.
- پیتی (وو) ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (و) دەنووسرێت.
-هەموو دەنگێکی (ڕ) لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێت بە (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نەک بە (ر)ی سادە، واتە “ڕ” هەم لە سەرەتا و هەمیش لە ناوەڕاست و هەمیش لە کۆتاییی وشەدا دەنووسرێت.
- وشەکانی (ئەبێت، ئەکرێت و ئەچێت و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- وشەکانی (دەبێ، دەکرێ و دەچێ و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- هێماکانی (.، :!؟) لە کوردیپێدیادا دەنووسێنرێت بە وشەکەی پێشییەوە و پاشان هێمای بۆشایی - Space دەنووسرێت، ئنجا وشەیەکی تری بەدوادا دێت. ئەمە ستانداردێکی جیهانییە و بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆر گوێی پێنادرێت.
- پیتی (و)ی پەیوەندی لە کوردیپێدیادا بە وشە دەژمێردرێت و نانووسێت بە هیچ وشەیەکی ترەوە، بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت (من و تۆ).
- پیتی درێژکەرەوەی وشە (_) بەکارنایەت. لە هەندێک باری نائاساییدا بۆ ئەوەی وشە کوردییەکە نەبێتە الله ی عەرەبی ئەوا ئەو پیتە درێژکەرەوەیە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە وشەی کوللە!ی کوردی دەبێتە کوللە.
- کەوانە لە کوردیپێدیادا تەنها لە جۆری () دەبێت و هەموو ئەوانەی تر کەوانەی ماتماتیکین و لە کوردیپێدیادا بەکارناهێنرێن.
- هەر بابەتێکی کوردپێدیا دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو دێڕ یان 256 پیت بێت، ئەگەر نا ئەوا ناتەواوە و هەوڵی باشترکردنی دەدرێت.
- بیۆگرافیای هەر کەسێک دەبێت شوێن و ڕێکەوتی لەدایکبوون و کارەکانی ئەو کەسەی تێدابێت، ئەگەر لە ژیاندا نەبوو، دەبێت شوێن و ڕێکەوتی کۆچی دوایی تۆمار بکرێت.
- هیچ بابەتێک بڵاوناکرێتەوە کە پەیوەندیی بە کوردستان و کورد و کوردەوارییەوە نەبێت.
- هەر بابەتێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لایەنگیریی تێدابێت بۆ لایەنێکی ڕامیاری لە کوردیپێدیادا تۆمار ناکرێت. یان دەبێت ئەو لایەنگیرییەی لێ لاببرێت.
- ڕێکەوتی ڕۆژ و مانگ و ساڵی کوردیپێدیا بەپێی کەلێندەری گریگۆر دەبێت، واتە ئەوەی کە تێکڕای هەموو جیهان بەکاریدێنن و تێیدەگەن، لەو ڕووەوە کەلێندەری کوردی، هیجریی عەرەبی، هەتاویی ئێرانی و هیی تر بەکار نایەت، ئەو ساڵە هەتاویی و هیجرییانەشی لە کوردیپێدیادا هەن، هەوڵدەدرێت وەربگێڕدرێن. ڕێکەوتەکانیش بەشێوەی ڕۆژ-مانگ-ساڵ تۆماردەکرێن و بەهەموویەوە دەبێت 10 پیت بکات، بۆ نموونە: 01-10-2000. واتە مانگی ڕۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000. بۆ وەرگێڕانی ڕێکەوتە کۆچی، هەتاوی و کوردییەکان دەتوانن لینکی =KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/dateconvert.aspx?lng=1=KTML_Link_External_Between=گۆڕینی ڕێکەوتەکان=KTML_Link_External_End= بەکاربهێنن.
- ناوی مانگەکانی ساڵ بەشێوەی زایینی بەکاردەهێنرێت، لە جیاتیی ئازار، مارت دەنووسرێت و هتد..
- هەوڵدەدرێت بۆ هەر بابەتێک بەلایەنی کەمەوە وێنەیەک ئامادەبکرێت. هەموو وێنەکانی کوردیپێدیا ئەو وێنە ئازادانەن کە لە ئنتەرنێتەوە وەرگیراون یان ئەوانەی کە هاوکارانمان بە سوپاسەوە بۆیان ناردووین و مافی بڵاوکردنەوەی بە کوردیپێدیا بەخشراوە.
- قەبارەی هەر وێنەیەکی کوردیپێدیا نابێت لە 150 کیلۆ بایت زۆرتر بێت.
- ڕێنووسی ناوەکان بەپێی ڕێنووسی کوردی دەبێت، لەو ڕووەوە ناوی (محمد)ی عەرەبی بە (محەمەد) دەنووسرێت. ئەمانە هەندێک ناوی عەرەبیی زۆر دووبارە بووەوەن و لە کوردیپێدیادا بەمجۆرە دەنووسرێن: محمود - مەحمود، حسین - حسێن، مولود - مەولود، عبدالرحمن - عەبدولڕەحمان - ابراهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، ڕؤوف- ڕەئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عەبدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سەڵاح، صلاح الدین - سەڵاحەدین، صدیق - سدیق، خضر - خدر.
- ژمارەکانی ناو کوردیپێدیا بەڕێنووسی عەرەبییە، واتە 0123456789. ڕێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژمارەکان بەکارنایەن. هەڵبەت هێشتا ڕێنووسی هەموو بابەتەکان بەو جۆرە نییە و لە پاشەڕۆژدا هەموویان بەو شێوەیە دەگۆڕدرێن.
لەگەڵ ڕێزی:
Kurdipedi arşivcileri:
Aras Elincaği |
Aras Hiso |
Asaad Hawrami |
Banaz Jola |
Emir Siracedin |
Hawreh Bakhawan |
Hejar Kamala |
Humam Tahir |
Kako Piran |
Milano Muhammed |
Rapar Osman Ozery |
Rebwar Jamal |
Roj Hejar |
Rojgar Kerkuki |
Sara Kamele |
Sara Sardar |
Şena Ahmed |
Seryas Ahmed |
Shadi Hêssên Ibrahim |
Siruşt Bekir |
Ziryan Ali |
Ziryan Serçînari |
ئەڤین تەیفوور |
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە |
ڤەژەن کشتۆ |
کاروان م. ئاکرەیی |
کشمیر کەریم ...
Kurdipedia Ekibi
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2021