🔓 Oturum Aç
➕ Gönderme
⌨ Klavye
📁 Daha ...
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅 18-01
🏠 Başlangıç|📧 Temas|💡 Hakkında!
|
📅 Tarihte Bugün 18-01
📅Kronoloji
📅 Günler
📆18-01-2020
📆17-01-2020
📆16-01-2020
📆15-01-2020
📆14-01-2020
📆13-01-2020
📆12-01-2020
📂 Daha ...
📅18 January
📝 Belgeler
📊 Anket ve istatistik
✌️ Şehitler
💚 Enfal kurbanları
☪ Isis kurbanı
😞 İçsavaş kurbanı
👩 Şiddet kurbanı
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 BağışlarBize daha iyi bir Kurdipedia gelişimine yardım edin. Hatta küçük bağışlar bir fark yaratabilir.
Biz için bağış gerekir:
* Hizmetlerimiz için daha iyi ve daha hızlı teknoloji sağlanması.
* Kurdipedia organizasyon ve daha fazla iş ve içerik geliştirilmesi için özel personel işe kurmak.
|📕 KütüphaneKürtçenin en büyük dijital kütüphanesi , Toplam 10,632 Kitap||
📅 Kronoloji | RSS
📅 17-01-2020
باشووری کوردستان
- ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی کە پاش سێ رۆژ لە دەستگیرکردنی بە مردوویی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە بەخاکسپێدرا و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت: گومانیان هەیە و جەستەی جێگەی ئەشکەنجەی زۆر پێوە دیارە.[2]
- تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی لەئاسایشی هەولێر لەرووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا گەڕێنرایەوە زێدی خۆی و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بەگریانەوە پێشوازی لێکرا. دواتر لەمەراسیمێکی شایستەدا لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.[5]
- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان سیمینارێکی بۆ لایەنگرانی ئەنجامدا و لەس
📅 17-01-2020
🏷️ Kategori: Tarih ve olay
هاوڵاتیانی سلێمانی دژی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال گردبوونەوە
Daha fazla bilgi ve daha büyük resim için tıklayınız!
📅 16-01-2020
باکووری کوردستان
- 8 ساڵ و 3 مانگ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایا سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری واندا سەپێنرا.[1]
- دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دژی بێسەروشوێن کردنی گوڵستان دۆکو کە خوێنداکاری زانکۆیە و رووداوەکانی لاقەکردن، بە قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی وڵامی دایەوە. پارێزگاری دەرسیم پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایا لە ئەنجامی چالاکیی ناڕەزایەتیدا خەڵک هان دەدرێت بۆ تووڕەیی و دوژمنکاری زیاد دەبێت و بەم بیانووەوە 15 رۆژ ئەنجامدانی چالاکی و خۆپیشاندانی قەدەغە کرد.[1]
باشووری کوردستا
📅 16-01-2020
🏷️ Kategori: Tarih ve olay
زیاتر لە 8 ساڵ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایادا سەپێنرا
Daha fazla bilgi ve daha büyük resim için tıklayınız!
📅 15-01-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی موسلێم سلێمانی، زانیار ئەحمەدپوور و ئەرشەد ئەتابەک، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران.[6]
- رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی (داریوش دەروێشی) 35 ساڵ و (دانش دەروێشی) 27 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێکرا. ئەو دوو هاو
📅 15-01-2020
🏷️ Kategori: Tarih ve olay
لەسەر گۆڕەکەی یادی دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە
Daha fazla bilgi ve daha büyük resim için tıklayınız!
📅 14-01-2020
باکووری کوردستان
- باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند: ماوەی مانگێکە تەندروستی دەمیرتاش باش نییە. ئەو هەوڵدەدات بەباشی خۆی پیشان بدات، بەڵام ئەوەی من دەیبیبم و هەستی پێدەکەم باش نییە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پشتیوان ئەفسەر، خەڵکی گوندی نێی مەریوان، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی سنە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکووم
📅 14-01-2020
🏷️ Kategori: Tarih ve olay
هەڵەبجە، پشکنین بۆ ماڵێک کرا کە گومان دەکرێت پاشماوەی کیمیایی تێدامابێت
Daha fazla bilgi ve daha büyük resim için tıklayınız!
--
📂 06 December
📝 Belgeler
📊 Anket ve istatistik
✌️ Şehitler
💚 Enfal kurbanları
☪ Isis kurbanı
😞 İçsavaş kurbanı
👩 Şiddet kurbanı
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 06-12-2019

هێزی زیاتری پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ گه‌رمیان

باکووری کوردستان
- یلماز شاڵان هاوسەرۆکی شارەوانی بێگر و یاکوب ئالماچ هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی و ئەرکان ئاجار هاوسەرۆکی ناوچەی ئەلباک لە شاری وانوان، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناو ماڵەکانیان دەستگیر کران و گواستیانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.[1]
- دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، تاهیر دەمیرتاش و سەعدیە دەمیرتاش لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ لای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی (هەدەپە) تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوەش برینداربوون.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد، خەڵکی سەقزسەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، لە گەڕەکی تازاوای سەقز دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەسنە راگوێزراون.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، فەوجەکانی لیوای (16)ی پێشمەرگەی بەره و سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە سنووری گەرمیانگەرمیان جوڵاند.[3]

کاروان یاسین عوسمان


- تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوککەرکوک لە نزیک هێزێکی پۆلیسی شارەکە روویدا.[4] تەقینەوەکە بوەتەهۆی برینداربوونی پۆلیسێکی کورد بەناوی (کاروان یاسین عوسمانکاروان یاسین عوسمان) و پاشان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[6]
- لە سنووری جەلەولاجەلەولا چەکدارانی داعشداعش هێرشیان کردەسەر پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەکە و لە ئاکامدا شەش پۆلیس کوژران و برینداربوون.[4]
- کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانیسلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی تۆمەتباربوون ‏بە دەرمانخوارکردن و سووتاندنی خێزانێکی هەڵەبجەهەڵەبجەیی لە ورمێورمێ ‏دەستگیرکراون.‏[2]
رۆژئاوای کوردستان
- کەناڵی RTی رووسیا بڵاویکردەوە، کاروانێکی گەورەی پۆلیسی سەربازی رووسیا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی قامشلۆ. بە گوێرەی زانیاری کەناڵەکە، کاروانە رووسییەکە بە یاوەری هێزە کوردییەکان لە شارۆچکەی عەین عیساەوە چووەتە قامشلۆ.[3]
- دانیشتوانی شاری حەسەکەحەسەکە لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر رژانە ناو شەقامەکان و بە یەک دەنگ وتیان، تا دوا هەناسە لە دژی ئەوانەی منداڵەکانمان دەکۆژن، تێدەکۆشین.[1]
- لە شارۆچکەی عەلی بابجەلی کە دەکەوێتە باکوری ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
دەرەوەی کوردستان
- جارێکی دیکە (زەیتی عەفرینعەفرین) دەبێتە رۆژەڤی پەرلەمانی تورکیا. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێن کە بازرگانیی نایاسایی بە زەیتی عەفرینەوە کراوە. پەرلەمانتارانی جەهەپە و هەدەپەهەدەپە دەڵێن: داهاتی بە قاچاخبردنی زەیت دیار نییە و بە لۆژیکی (غەنیمەت) بازرگانی بە زەیتەوە دەکرێت.[2]
- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە عێراق چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی رایدەگەیەنن: واشنتن سزا بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی عێراقیدا دەسەپێنێت.[4]
- تەقە لە خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێت و زۆرتر لە 10 کەس دەکوژرێن.[6]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای بەسەر 4 بەرپرسی عێراقیدا سەپاند، کە 3 لەوانە بەرپرسی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبین و لە ئێران نزیکن. بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هەریەک لە قەیس خزعەلی سەرۆکی میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەق لەیس خزعەلی برای، خەمیس خەنجەر و حوسێن فالح عەزیز لامی لە لیستی سزا داراییەکانی ئەمەریکان.[3]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 9
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 6
📝 Belgeler
1.👁️ئەنجومەنی خانمان: فەتواکەی یەکێتی زانایان پێشێلکردنی کەرامەتی ژن و پیاوە
2.👁️تاڵان کردنی سەرێکانی لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆسزێۆنی سووریاوە
3.👁️سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات
4.👁️مەسعود بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە
5.👁️کۆدار سەرەخۆشی لە ئێڵی کەڵهور دەکات
✌️ Şehitler
1.👁️کاروان یاسین عوسمان
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
1 Ses 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2018

هەولێر، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دووبارە گردبوونەوە

باکووری کوردستان
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشی عەلی ئەرسڵانتاش، پارێزگاری ئەرزینجان و بولەند شەنسۆی، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەمان پارێزگا، عەلی ئەرسڵانتاش رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر هەزار و 271 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆییندا گرتووە.[2]

لە ئەرزینجان دەستبەسەر زیاتر لە تۆنێک هیرۆییندا گیرا


- سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی ئەنقەرەی هەدەپەهەدەپە و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئیمرالی، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تورکەوە سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ ڕەوانەی زیندانی کاندرە کرا.[3]
- بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە کە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە، ماوەی 3 ڕۆژ بوو مانگرتن لە خواردن لە بینای هەدەپەی ‌شاری ڕوحا بەڕێودەچوو، ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنەکە پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بیناکە و 40 کەسی دەستگیر کرد.[4]
- بەدیشەن کارابوولاکبەدیشەن کارابوولاک هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری وان بە هۆی لایک کردنی بابەتێک لە فەیسبووک، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ کرابوویەوە. لە دانیشتنی دووەمین دادگەی سزا قورسەکانی شاری وان دەربارەی ئه و دۆسیەیە، دادگە سزای ساڵێک و 3 مانگ زیندانی کردنی بۆ ئه و ناوبراو‌ بڕیەوە.[4]
- ئەندامی ئەنجومەنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) و ئەندامی کۆمسیۆنی ئاشتی نوورەدین تورگوت لە شاری ئێلح دەستگیر کرا. تورگوت گوازرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا لە شاری ئامەدئامەد.[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلارکەلار پشووی رەسمی بۆ دەوامی دووەمی سەرجەم خوێندنگاکان راگەیاند.[1]
- بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک سوپای تورک تۆپبارانی گوندی کەندەگە‌لی لە سنووری شارەدێی سیدەکانسیدەکانی دەڤەری برادۆست-ی تۆباران کرد. سەرچاوەی تۆپبارانەکەی سوپای تورک لە دیوی باشوری کوردستان و لە چیای کەتکین-ی نزیک گوندی بەرمیزەبەرمیزە بووە. تۆپبارانەکەی سوپای تورک، زیانی بە ڕێگای نێوان گوندەکانی کەندەگەلی-خەلیفانخەلیفان-ئالەکان گەیاند و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەنیوان ئەو گوندانەدا ڕاگیراوە.[3]
- پسپۆڕێکی تەندروستی گشتی و نەخۆشییە درمییەکان لە باشووری کوردستان هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر بەتایبەت جۆری بی.[1]
- قایمقامیەتی کەلار ئاشکرای دەکات مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە و بۆ ئه و مەبەستەش تەواوی تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بە پێویستیشی دەزانین هۆشداری بدەین بە هاووڵاتیان و ئاگاداربن.[1]

لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 06-12-2018


- بڕیاری کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی (VIP) لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرهەولێر، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بە شێکی زۆر لە چالاکڤانان و تەنانەت پەرلەمانتارانیش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی خۆیان لەو بڕیارە دەربڕی. هاتووچۆی هەولێریش روونکردنەوە لەسەر بڕیارەکە دەدات و بە بڕیارێکی باشی دەزانێت بۆ خزمەتکردن و راییکردنی مامەڵەی خەڵک.[2]
- لە یادی پێنج ساڵەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیکاوە گەرمیانی، ڕۆژنامەنووسانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوای ئاشکراکردنی دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان کرا.[3]
- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بەشی خزمەتگوزاری خێرا کە بە VIP ناسراوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگیرا.[2] پاشتر وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: کردنەوەی بەشی vip بۆ راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەردەوامدەبێت و داناخرێت.[1]
- شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کۆبووەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەر نایاساییە و فشار دەخەنە سەر حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی بارەگاکان.[3]
- نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کێشەکانیان و پێنەدانی دەرماڵە، گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامدا، لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داواکارییەکانیان ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.[3]
- لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر پێنجەمین ساڵی خەڵاتەکانی روانگە 2018 بەڕێوەچوو و براوەکانی یەکەم و دووم و سێیەم لە بەشەکانی کورتە فیلم، کورتەچیرۆک، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، فۆتۆگرافیی، دەستپێشخەری کار، پرۆگرامسازی و، هۆنراوە خەڵاتکران.[2]
- بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراویەوە 12 کەس لە شارەدێی بێتواتەی سەربە شارۆچکەی ڕانیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە نزیک نانەواخانەی جوبەیر لە شارۆچکەی جندرێس-ی سەربە عەفرینعەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار لەناو چەتەکان هەیە.[3]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 13
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 10
📊 Anket ve istatistik
1.👁️بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کۆی بارانبارینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمساڵ و ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە بڵاوکردەوە
2.👁️پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی کێشەی لەنێوچوونی خاک بوونەتەوە
3.👁️سلێمانی: لەماوەی یەک مانگدا زیاتر لە 8 ملیۆن دینار غەرامەی کاسبکاران کراوە
4.👁️لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە شارۆچکەی رانیە تۆمارکراوە
5.👁️هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە مەرزی پەروێزخانەوە 20% زیادی کردووە
6.👁️کەمخۆراکی کاریگەری لەسەر منداڵانی پارێزگای سنە داناوە
📝 Belgeler
1.👁️لە چالاکیی شەڕڤاناندا لە عەفرین سەرەک چەتەیەک لەگەڵ 3 چەتەدا کوژران
2.👁️هەپەگە: جە لێلیکان 4 سەربازێ تورکیای کوشیێ 06-12-2018
3.👁️هەپەگە: لە لێلیکان 4 سەربازی دوژمن کوژران 06-12-2018
👫 Kişiler
1.👁️بەدیشەن کارابوولاک
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2017

چوار شەهیدەکەی ئەمڕۆی کامپی مەخموور

باکووری کوردستان
- سێیەمین دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بینای زیندانی سینجانی ئەنقەرە دەستیپێکرد.[1]
- دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016دا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.[5]
- هەدەپەهەدەپە رایدەگەیەنێت، 1250 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە کە لە دادگا داکۆکی لە دەمیرتاش بکەن، بەڵام هۆڵی دادگاییکردنەکە تەنیا 20 کەس دەگرێت.[2]
- هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئەیلەم، شەهید ماهیرو شەهید ئارگەشدا، دوێنێ کاتژمێر 11:40 خولەکی نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگریئاگری، چالاکییەکیان دژی زرێپۆشێکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکەی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندرا، سەربازەکانی ناو زرێپۆشەکەش کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزنراوە.[7]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمورمەخمور تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا 4 شەهید و 5 بریندار هەن. لەنێو کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کەسە.[1][5]
- لە گوندی هۆپەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای مێرگەسۆرمێرگەسۆر، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی دوو هاونیشتمانیدا دەتەقێتە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.[5]
- بومەلەرزەبومەلەرزەیەک شاری سلێمانیسلێمانی و دەوروبەری هەژاند، کە سەرنتەری بومەلەرزەکە شارۆچکەی دەربەندیخاندەربەندیخان بووە و پلەکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.[1]
- دیاردەی هەوری ئەندولاتۆس ئەسپیراتۆس لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەرکەوت، کە بە دیاردەیەکی ناوازە ناسێنراوە.[2]
- بەهۆی ئه و بومەلەرزەیەی کە ئەم بەیانیە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ڕویدا، ژمارەیەک خوێندنگەی هەڵەبجەهەڵەبجە خوێندکارەکانیان ناردە ماڵەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکانیش ڕایدەگەیەنن، لەپێناو سەلامەتی خوێندکاراندا ئه و کارەیانکردوە.[6]
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی پەرلەمانی بەغدا ئاشکرایدەکات، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق کردووە کە گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی بودجەبودجەی 2018 بکات و پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکاتەوە. [2]
- بەهۆی قیرتاونەکردنی رێگای گوندەکەیان، دانیشتوانی گوندی قوڵقوڵەقوڵقوڵە لە سنووری شارەدێی ئاشتی لە شارۆچکەی کۆیەکۆیە، ڕێگای سەرەکی کێڵگەی نەوتنەوتی شیوەشانیان داخست. [3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانگەرمیان ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کفریکفرییەوە دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا دەگیرێت کە چەندین گوللە هاوەن و تەقەمەنی تێدابووە.[4]
- بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆنفرانسی زانستیی دەرمانسازی لە هەولێرهەولێر بەڕێوەدەچێت.[5]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت کاری ئەمریکا نییە فشار بکات تاوەکو ئه و دانسوتانانە بکرێن.[2]
- وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندکاری کەرکووککەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.[5]
- لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ئێستاشی لەسەر بێت، بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە. لیژنەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕێکی باشی نەوت دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسی و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەردەوام، بێ ئەوەی بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانی بێت.[2]
- چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی کازم، کە ناسراوە بە تاکور زەردەشتیتاکور زەردەشتی، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[7]
- وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاشکرایدەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە، خاڵە گومرگییەکان رادەستی بەغدا بکات، بەڵام لە رێگەی لیژنەیەکی تەکنیکی و بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا.[2]
- لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە (رائید سامر عەبدولنەبی جەسام) کراوە کە ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوککەرکوک و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- لە شاری سلێمانی بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی و پۆلیس هێرشیان کردە سەر بەشێک لە عارەبانەچییەکانی سلێمانی و دوو عارەبانەیان وەرگەڕاند و شتەکانیان ڕشت.[7]
- وەزیری وزەی روسیا ئاشکرايدەکات هیچ کۆسپ و رێگرییەک لە بەردەم کارکردنی هەردوو کۆمپانیای گازپرۆم و لۆک ئۆیل لە هەرێمی کوردستان نیە، و عێراق لاری نیە لەکارکردنیان.[2]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 17
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 13
📊 Anket ve istatistik
1.👁️دەست بە دابەشکردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیاران دەکرێت
📝 Belgeler
1.👁️ئاکپارتی و هەدەپە راگەیێندراوی هاوبەش لەبارەی قودس-ئۆرشەلیم بڵاودەکەنەوە
2.👁️اعفاء السيد نورالدين مدير اقدم من ادارة قسم الامور الادارية والمالية والقانونية
3.👁️اعفاء السيد هيمن فتق مدير قسم العمليات وطب الطواري من ادارة قسم المذكور
4.👁️بەرنامەی کاری پەڕڵەمان 06-12-2017
5.👁️یەکێتی لەسەر راگەیاندنی رەوتێکی نوێ هاتەدەنگ
👫 Kişiler
1.👁️تاکور زەردەشتی
📷 Resim ve tanım
1.👁️هەڵپەڕکێ و سەرچۆپیی سەربازێکی ئەمریکی لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە لە مەنبەج
✌️ Şehitler
1.👁️باز دژوار
2.👁️باگەر بۆران
3.👁️بۆتان ئامەد
4.👁️جيكر سيدو (زردشت زغروس)
5.👁️چەکدار ماوا
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2016
06-12-2016
📅 Tarih ve olay

- دەزگای کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرماوسۆلە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەزۆربەی ناوچەکان بەستن روودەدات بەتایبەت له ناوچە شاخاویيەکان.
- کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی کشانەوەی خۆی لە نیوەی بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات، رێگابدات بە گەڕانەوەی 24 هەزار کەسی ناوچەیەکی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بگەڕێنەوەسەر ماڵەکانیان کە لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیاو پەکەکە ئاوارە بوبون.
- ئەمڕۆ لەگەڕەکی عروبە، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلا رەنگی سپی نزیکبووەتەوە لەئۆتۆمبێلی محەمەد سابت و تەقەی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان وتی محەمەد سابت پێشتر رۆژنامەنوسی کەناڵی عێراقییە بووە و ئێستا بێژەرو بەڕێوبەری کەناڵی بابا گوڕگوڕە، لەهەمانکاتدا فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک.
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی هەدەپەو دەبەپەیان لەچەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستگیرکرد.
- لە خاڵی پشکنینی کەمەرە بەل لە ناوەندی شاری دێرسیم تەقینەوەیەک روویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئه و دەنگۆیانەی کە دەڵێن، ئاڵای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ئەنەکەسە لەسەر بینای ئه و حزبانە لادراوە کە سەر بە ئەنەکەسەن و سوتێنراوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستیەوە.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 1
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 7
📊 Anket ve istatistik
1.👁️1300 ئافرەت و منداڵی ئێزدی گەیەندراونەتە ئەڵمانیا
2.👁️نیو ملیۆن کورد لەتورکیا ئاوارەبوون
📝 Belgeler
1.👁️Amnesty Almost half a million people forcibly displaced in Turkey
2.👁️روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عیراقی فیدرالی ساڵی 2017دا
✌️ Şehitler
1.👁️(Ehmed El-Ehmed (Egîd Qamişlo
2.👁️أحمد الأحمد (عكيد قامشلو)
3.👁️ئەحمەد ئەلحمەد (عەگید قامیشلۆ)
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2015
06-12-2015
📅 Tarih ve olay

- بەهۆی‌ تێپەڕبوونی‌ مووشەکی‌ روسی‌ بە ئاسمانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا و لەپێناو سەلامەتی‌ گیانی‌ گەشتیاران، بەبڕیاری‌ دەسەڵاتی‌ فڕۆکەوانی‌ مەدەنی‌ عیراق، سەرجەم گەشتەکانی‌ فڕۆکەخانەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ ماوەی 48 کاژێر راگیرا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 1
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📝 Belgeler
1.👁️باڵێکی ناو یەکگرتووی ئیسلامیی بەیاننامەی ژمارە یەکی بڵاوکردەوە
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2014

هاوڵاتیانی گەڕەکی شۆرجەی شاری‌ کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا

- لە بۆردوومانی‌ فڕۆکەجەنگیەکانی‌ هاوپەیمانان دوێنێ هەینی‌ بۆ سەر مۆڵگەکانی‌ داعش لە ناحیەی‌ باشیک، بەپێی‌ دواین زانیاری‌ 100 داعش کوژران ئەمڕۆ شەممە تەرمی‌ 58 داعش بەرەرو موسڵ نێردران و 42 تەرمیش لە تەلەعفەر نێژران.
- فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ رایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ ناسراو بە داعش لە رۆژئاوای کۆبانێ هێرشێان کردۆتە سەر هێزە کوردییەکان و دوای شەڕێکی چەند سەعاتی هێرشی چەکدارانیان تێکشکاندووە.
- هاوڵاتیانی گەڕەکی شۆرجەی شاری‌ کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد ئاوارە عەرەبەکان لە شاری کەرکوک بگوازرێنەوە بۆ ناو کەمپەکان لە دەرەوەی شار، چونکە بوونەتە مایەی مەترسی و تێکدانی رەوشی ئەمنی شارەکە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارە سەرەکییەکانی تەقینەوەکانی هەولێر و کەرکوکی راگەیاند.
- لە گوندێکی سەر بە ناحیەی‌ پردێی‌ شاری‌ کەرکوک، ژنێک خۆی خنکاند و کۆتای بە ژیانی هێنا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایدەگەیەنێت کە بە وتەی خانەوادەکەی، ئەو ژنە نەخۆشی دەروونی بووە.
- لەناوچەی گەڤەر گەنجێکی کورد لەلایەن پۆلیسی تورکەوە تیرۆرکرا. و 17 کەسیش لە شاری ئامەد دەستگیرکراون.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📊 Anket ve istatistik
1.👁️پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2015ـی عێراق
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2013

تەرمی کاوە گەرمیانی

- تەرمی کاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە بە خۆپیشاندان بەرەو گۆڕستانی کەلاری کۆن بەڕێکرا.
- ئاگر لە بینای پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر دەکەوێتەوە.
- لەبەردەم پارکی شانەدەری ناوشاری هەولێر ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران و چالاکوانانی شارەکە دژ بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
- رووبەڕووبوونەوە لە نێوان دانیشتوانی شارۆچکەی یوکسیکۆفا لە هەرێمی هەکاری لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس روویدا بەهۆی هەواڵی تێکدانی گۆڕستانی ئەندامانی پەکەکە، هیچزەکانی پۆلیسیش بەبەکارهێنانی بۆمبی فرمێسکڕێژ و ئاو هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا و بە گولەی هێزە ئەمنییەکان دوو خۆپیشاندەری کورد کوژران.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 8
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 5
📝 Belgeler
1.👁️رۆژنامەنوسانی چەمچەمماڵ داوای ئاشکراکردنی بکوژەکانی کاوە گەرمیانی دەکەن
2.👁️رۆشنبیر و رۆژنامەنوسانی هەڵەبجە: ئیدانەی ئه و دەستەڕەشانە دەکەین کە هەوڵی تیرۆرکردنی دەنگە دلێرەکانی رۆژنامەگەری ئازاد دەدەن
3.👁️فیدراسیۆنو ئۆڕتە: تیرۆرکردنی کاوەگەرمیانی بڕوانەبوونی دەسەڵاتدارانە بە پرەنسیپە دیموکراتیەکان
👫 Kişiler
1.👁️کاوە گەرمیانی
✌️ Şehitler
1.👁️عبدالله حسن (عكيد)
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2012

هەندێک لە قوربانییانی کارەساتەکەی شیناوێ

رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە خوێندنگایەکی بنەڕەتیی کچاندا لە گوندی شیناوێ لە پیرانشارپیرانشار، بە هۆی گڕگرتنی زۆپاوە 29 خوێندکاری کچ کە هەموویان تەمەنیان لە نێوان 9-11ساڵدابو سوتان، کە برینی 12 خوێندکاریان سەخت بوو.[1]
باشووری کوردستان
- سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن، بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی نێوان هەولێر و حکومەتی ناوەندی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا.[1]
- بە مۆبایل هەڕەشەی سوتان لە بەهار مونزربەهار مونزر کرا.[1]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📝 Belgeler
1.👁️بەیاننامەی هاوبەش بە بۆنەی رووداوی قوتابخانەی شیناوێ
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2006
06-12-2006
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📝 Belgeler
1.👁️سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕەوتی یەکگرتنەوە بڵاو دەکاتەوە
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2005
06-12-2005
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📝 Belgeler
1.👁️باڵێکی ناو یەکگرتووی ئیسلامیی بەیاننامەی ژمارە یەکی بڵاوکردەوە
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2004
06-12-2004
📅 Tarih ve olay

- لە هۆڵی میدیای هەولێر کۆڕێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەند باکووری سازکرا. هونەرمەند لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی هەولێرەوە خەڵات کرا.
- ئەمڕۆ و دوێنێ: چەند هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر بارەگاکانی یەکێتی و پارتی لە موسڵ، بەڵام هیچ زیانێکی ماڵیی لێنەکەوتەوە.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە زۆرینەی 22 دەنگ لە 32 دەنگ بڕیاری دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە کەرکوکدادا تاوەکو مادەی 58 دەستووری ئێڕاق دەچەسپێت و ئاوارە کوردەکان دەگەڕێنەوە و عەرەبەکانیش دەکرێنە دەرەوە. شایانی باسە لەم کۆبوونەوەیەدا تورکمانەکان و نوێنەری عەرەبە تەعریبەکان چوونە دەرەوە و بەشدارییان لەم دەنگدانەدا نەکرد.
- کوردی فەیلی و شەبەک لە لیستی عەرەبە شیعەکاندا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.
- سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا سەردانی دیاربەکری کرد و لەگەڵ والیی دیاربەکردا کۆبووەوە و رایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵ بووە توانیویەتی شوورەی دیاربەکر ببینێت و هیوای ئەوەی خواستووە کە ئەم شوورەیە ببێتە شوێنێکی گەشتوگوزاریی گرنگ بۆ ئەوروپییەکان. پاشان سەرۆکی پەڕڵەمان بەزمانی کوردی سوپاسی والیی دیاربەکری کرد.
- خاتەمی وتارێکی بۆ خوێندکارانی زانکۆی تاران دا و خوێندکارانیش دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە و بووە خۆپیشاندان. شایانی باسە خوێندکاران هەر سووربوون لەسەر داواکاریی خۆیان و خاتەمیش بەبێ ئەوەی هیچ خۆی تێک بدات وتارەکەی خۆیی خوێندەوە.
- هێزەکانی ئاساییشی داگیرکەری ئێرانی لاوێکیان بەناوی خالید سۆفی عەبدولی لە ناوچەی دار پیرخانمی شاری بانەدا تیرۆرکرد.
- پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان بە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێڕاقی راگەیاند کە ناوەکەیان ناگۆڕن و پارتەکەشیان لە ساڵی 1993وە بەپێی یاسای پارتەکان لەلایەن حکوومەتی کوردستانەوە مۆڵەتی یاسایی پێدراوە.
- نیوەشەو: بارەگای سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک هێرشی کرایەسەر و لەچەندین لاوە ئاگربارانکرا، بەڵام ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
☂️ Parti ve Organizasyonlar
1.👁️بەرەی تورکمانی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2003
06-12-2003
📅 Tarih ve olay

- سەردانی وەزیری بەرگریی ئامریکی رامسفیڵد بۆ کەرکوک و لەگەڵ پارێزگاری کەرکوکدا کۆبووەوە.
- بەستنی 4هەمین کۆنگرەی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک لە سلێمانی.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-2002
06-12-2002
📅 Tarih ve olay

- سەردانی وەفدێکی باڵای ئەنجوومەنی پیرانی ئامریکا بۆ باشووری کوردستان. وەفدەکە خۆشحاڵیی خۆیی بۆ پێشکەوتن و سەقامگیربوونی ئاشتی لە کوردستاندا دەربڕی.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1999
06-12-1999
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
✌️ Şehitler
1.👁️یاڤوز گوزەل
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1994
06-12-1994
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
✌️ Şehitler
1.👁️مەلا عەبدولرەحمانی گەناوی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1988
06-12-1988
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 9
✌️ Şehitler
1.👁️باسۆ عەزیز باسۆ مستەفا شێروانی
2.👁️خەلیل عەزیز باسۆ مستەفا شێروانی
3.👁️ساڵح حەوێز حەمەد شێروانی
4.👁️سەعید عومەر عەلی عومەر شێروانی
5.👁️عەبدولقادر عەبدال عەبدولقادر حوسێن شێروانی
6.👁️عەبدولقادر عەبدوڵڵا عەبدولقادر
7.👁️میرخان سەعید عومەر عەلی عومەر شێروانی
8.👁️وەسمان سەعید عومەر عەلی عومەر شێروانی
9.👁️کەریم ئەحمەد داود ئەحمەد شێروانی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1981
06-12-1981
📅 Tarih ve olay

- بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی حدکا. لەم کۆنگرەیەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە حدکا ببێتە ئەندامی شورای میلـلیی بەرگری - شورا ملـلی مقاومت، کە موجاهیدنی خەلقیش ئەندامن تێیدا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 5
✌️ Şehitler
1.👁️جەعفەر عەبدوڵڵا ئەحمەد محەمەد عەلی
2.👁️حوسێن ئیسماعیل محەمەد سەلیم
3.👁️عوسمان حەسەن ئیسماعیل حەسەن
4.👁️مەسیح ئیسماعیل محەمەد سەلیم ئامێدی
5.👁️کاکەبرا محەمەد ڕەشید ئەحمەد قەڵاسێوکەیی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1976
06-12-1976
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📝 Belgeler
1.👁️بەیانی ناڕەزایی لیژنەی ئەوروپای (ی ن ک) دژی لە سێدارەدانی خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی 06-12-1976
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1970
06-12-1970
📅 Tarih ve olay

...،

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️ئامینە کاکەباوە
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1964
06-12-1964
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️مەلا مەعسومی هەورامی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1955
06-12-1955
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📷 Resim ve tanım
1.👁️گومرگی خانەقین ساڵی 1955
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1947
06-12-1947
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📖 Kısa tanım
1.👁️بیبلیۆگرافیایی ڕۆژنامەنووسیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1945
06-12-1945
📅 Tarih ve olay

- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری کوردستان، دەنگی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، مەهاباد.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
📖 Kısa tanım
1.👁️بیبلیۆگرافیایی ڕۆژنامەنووسیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
2.👁️ڕۆژنامە‌نووسیی کوردی سە‌ردە‌می کۆماری دیمۆکراتی کوردستان 1942-1947
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1943
06-12-1943
📅 Tarih ve olay

- دەرچوونی یەکەمین گۆڤاری ستێر لەلایەن دوکتۆر کامەران بەدرخانەوە بە تیپی لاتینی، ئەم گۆڤارە هەفتەنامەیەکی ئەدەبی بوو و تا ساڵی 945 بەردەوام بوو.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️کامەران بەدرخان
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1931
06-12-1931
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️حبيب محمد کريم
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1912
06-12-1912
📅 Tarih ve olay

- دۆزینەوەی پەیکەری شازادەی میتانی تادوهیبا - نێڤەرتیتیی ژنی فیرعەونی میسر ئەخناتۆن لە تل العمارنی وڵاتی میسر لەلایەن لۆدڤیگ بۆرخارتەوە.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 06-12-1907
06-12-1907
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
📷 Resim ve tanım
1.👁️Kurds of Caucasus
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

PDF formatında tüm olayları kronolojisi indir
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,717 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574