باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری
ئامەدئامەد تووشبووییەکی دیکەی
کۆرۆناکۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ
زەهاوزەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “
پەروین ئەدواییپەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری
مەریوانمەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
- نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی ئیسمائیل حەمیدیان خەڵکی سراولەی کارزانی شاری
ئیلامئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەست دا.[6]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.[3]
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ پیاو و ئافرەتێکن لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.[3]
- بەڕێوەبەری تەندروستی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند: بۆ دڵنیابونەوە لەدۆخی تەندروستی چەمچەماڵ تیمەکانیان هەزار پشکینی کۆڕۆنا دەکەن و دواتر ئەنجامەکان بڕیار دەدەن لەبارەی شارەکەوە، دەشڵێت:
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەقەدەغەی هاتووچۆ دەدات، بەڵام پێمانباش نیە لەمکاتەدا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ هەڵبگیرێت.[4]
- پشکنینی سەرجەم کەسوکاری تووشبوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەدێی
حاجیاواحاجیاوا نێگەتیڤ دەرچوون.[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبووەتەوە و کۆی گشتیی ئەوانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 95 کەس.[2]
- بەپێی ئەو ئامارانەی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆی 33 شارۆچکە و سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 14 شارۆچکە و ناوەندی شارەکاندا بڵاوبووەتەوە.[2]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەواڵی خۆش لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە بەوەی رێژەیەکی یەکجار کەم لە تووشبووانی نوێ دەدۆزنەوە و ئەوانەیشی دەدۆزرێنەوە سەرچاوەی تووشبوونەکەیان دیارە، ئەوەش نیشاندەرێکی باشە.[2]
- کەشناسی هەرێم رایگەیاند لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ سێ بومەلەرزە بەگوڕی جیاواز رویانداوە و هاووڵاتیان لە
کەرکوککەرکوک و قەرەهەنجیریش هەستیان پێکردوە.[4]
- لە سنوری شارەدێی گوڵاڵە، بۆمبێکی چێنراوی چەتەکانی
داعشداعش تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.[5]
- لە بازگەی زینەتیری سەر بە شارۆچکەی
شەقڵاوەشەقڵاوە کە بەدەست پارتی'ەوەیە، رێگری لە بەڕێوەبەری شارەدێی
بالیسانبالیسان کرا، بەڕێوەبەرەکەش کە سەر بەدەسەڵاتی یەکێتییە، رێگای سەرەکی بالیسان – شەقڵاوەی داخست.[5]
- لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە
خورماتووخورماتوو، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی باب-ی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی چەتەیەکدا بە ناوی 'ئەبو فەیسەڵ' لە گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد لە سنووری فاتSیمەی زەهرادا تەقییەوە و لەو تەقینەوەیەدا ئەبو فەیسەڵی چەتە بە قورسی بریندار بووە.[1]
- د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستیی باکوور ور ۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک توشبوانی کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەی
سەرێکانیسەرێکانی لە رۆژئاوا و بەو شێوەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانە.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 17:30 گوندی شێخ هالیل و کەفەر نایای سەر بە ناوچەی شەهبایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لە گوندی کەفەر نایا هاوڵاتیەک بە ناوی خالد ئۆسۆی 42 ساڵان بریندار بوو. هاوکات زیانێکی زۆری مادی بەر خانووەکانی گوندەکە کەوتووە.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی کۆرحەسەن و سیفیانی سەر بە ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی و تۆپبارانی دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
-
سیراجەدین کایرانسیراجەدین کایران کە ماوەیەکی زۆر لەناو تەڤگەری سیاسی کورددا کاری کرد لە شاری بیلبۆرنی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێڕاق، مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێڕاق راسپارد.[3]
- کامەرانی سەید مەجید برای دلێری سەید مەجید لە تەمەنی 61 ساڵیدا بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیەکی لەندەن کۆچی دوایی کرد.[3]
- ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند: دوو فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکی لە دوو شوێنی جیاواز خستووەتە خوارەوە.[5]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 66 هەزار و 220 کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و چوار هەزار و 110 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[5]
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە هۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەک زیندانی لە بەندیخانەکانی ئێران بۆ داوا رەواکانیان چالاکی ئیدانەکردنیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 35 زیندانی لە لایەن پاسەوان و هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران.[1]