Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 17-09-2020
باکووری کوردستان
- لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین کە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە دەستی پێکردبوو، لە شاری جۆلەمێگ چالاکیەک بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ناوەندی هەدەپەی شارەکە دەستی پێکرد، پانکارتی خۆمان دەپارێزین بەرز کرایەوە. لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری جۆلەمێرگ بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا.[1]
- داواکاری گشتیی ئامەد داوای هێنانەوە بۆ تورکیا و دە
📅 16-09-2020
باکووری کوردستان
- لە شاری موش 4 کەس بە بیانووی ئەوەی کە لەساڵی 2016دا بەشداریان لە مەراسیمی تەرمی گەریلایەکی هەپەگەدا کردووە، دەستگیرکران.[1]
- لە شاری موش بووومەلەرزەیەک بە گوڕی 4، 7 بە پێوەری رێختەر روویدا.[1]
باشووری کوردستان
- لە بەردەم گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، ژمارەیەک له و کەسانەی پشکی بازرگانیان لە پڕۆژەی چاڤی لاند کڕیوە، گردبوونەوە و داوایان کرد، خاوەنی پڕۆژەکە مافیان بۆ بگێڕێتەوە. گردبوونەوەکە توندوتیژیی لێکەوتەوە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لە شەهبا
📅 15-09-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بنەماڵەی هوشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی زیندانی سنە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسیان لە هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانی کوڕەکەیان لە دیوانی باڵای وڵاتدا کرد.[7]
- تەحسین دادڕەس زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان، لە زیندانی سنە بۆ زیندانی مەریوان راگوێزرا.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوو 597 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 27 کەسیش دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەس
📅 14-09-2020
باکووری کوردستان
- دارستانەکان لە لوتکەی چیای گابار کە دەکەوێتە بەرانبەر شاروچکەی دەرگولی سەر بە شڕنەخ دەسووتێن. ئاگرەکە کە نازانرێت بۆچی بەربووتە دارستانەکان، زۆر بڵاوبووەتەوە. بەپێی زانیاریەکان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هیچ هەوڵێکیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەداوە.[1]
باشووری کوردستان
- تەندروستی هەرێم رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 754 تووشبووی نوێی کۆرۆناو 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 646 چاکبوونە تۆمارکراوەو کۆی گشتی توشبوانیش بەکۆرۆنا گەیشتوەتە 37 هەزارو 310 کەس.[3]
- قوباد تاڵەبانی، ج
--
📂 09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 09-08-2020

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 09-08-2020

باکووری کوردستان
- ئاگرەکەی چیای گابار، کە دەوڵەتی تورک بە ناوچەی ئەمنیی تایبەتی راگەیاندووە، ماوەی 4 رۆژە بەردەوامە. هاوکات ئاگریش بەردرایە سنووری دارستانی دێرولزەعفەران لە ئارتوکلوی مێردین.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوانمەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. لقی 101ی دادگای ئینقلابی کەیفەریی 2ی شاری مەریوان، ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەی بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە 4 مانگ زیندان و لێدانی 24 زەربە قامچی مەحکووم کردووە.[5]

عەلی ساکنی


- عەلی ساکنی پارێزەری خەڵکی سەقزسەقز کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی 8 رۆژ دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی ”سیخوڕی“ خراوەتەپاڵ و سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.[6]
- بوومەلەرزەیەک بە هێزی 5.1 پلە بەپێی پێوەری رێختەر لە پارێزگای کرماشانکرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.[1]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوور پۆلێک کۆڵبەرکۆڵبەریان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە رایگەیاند کە، کۆڵبەرێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی سیرووس و خەڵکی گوندی “دووریسان” لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە قونداغی چەک لە سەر و چاوی دراوە و بریندار کراوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گەڕەکی کەریم ئاوای سەقز یەکێکی دیکە لە بەندکراوە هەڵاتووەکانی بەندیخانەی ئەو شارەیان بە ناوی ”محەمەد کەریمی“ سەر لەنوێ دەستبەسەر کردووەتەوە.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی پیربولا-یان لە حەفتانین بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربوویە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان 542 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە 10 کەسیان لە هەولێرهەولێر بوون.[2]
- 8 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و زیاتر لە چوار فەرمانبەر تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش ئاستەنگی بۆ کاروباری رۆژانەی ئەنجومەن دروستکردووە.[3]
- ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وا بڵاوکراوەتەوە کە کەسێک بەناوی دانا مەنمی ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات لەنێو شاری سلێمانی لێیانداوە. ئێمە ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین و دوور و نزیک پەیوەندی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە.[2]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.1 پلە رێختەر ناوچەکانی گەرمیانگەرمیان و خانەقینخانەقین دەهەژێنێت. چەقی بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و 50 کیلۆمەتر لە کەلارکەلار دووربووە.[3]
- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، هەڵوێستێکی توندی نیشاندا و وتی، ئەمجارە پارتی بۆی ناچێتەسەر و هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجام دەدەین.[1]
- دوای سێ ساڵ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دیارنەمانی 3 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانیسلێمانی، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەر و کارمەندێکی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەدا سەپاند و چوار بەرپرس و کارمەندێکی دیکەشی ئازادکرد.[2]
- بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە شەوی رابردوەوە تیمێکی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ و لەگەڵ گەیشتنی تیمەکە، ئەو قاچاخچێتییەی لە خەتی ئاسایش لە باشماخەوە دەکرا وەستا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەر لە دوو رۆژ لە گوندی ریزی سەر بە ناوچەی گرێ سپیگرێ سپی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدوڵڵا شەهادە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە رفێندرابوو، ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە رفاندنی، تەرمەکەی لە سەر رێگای گوندی ریز دۆزرایەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری عێراق و تورکیا کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.[3]
- وەزیری بەرگری تورکیا، خلووسی ئاکار، سەردانی ناوچەکانی هاوسنووری عێراقی کرد و ئه و هێزانەی بەسەرکردەوە، کە لە ناوچە سنوورییەکان بڵاوەیان پێکراوە.[3]
- فاشیستەکانی تورک هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپەهەدەپە) لە ناوچەی باقر کۆی ئیستەنبول و بەهۆی هێڕشەکەوە دەرگا و پەنجەرە و شوشەکانی بارەگاکە شکێنران و هەروەها پیساییان لە بەردەم دەرگای بارەگاکەدا کردبوو. لەسەر هێرشەکە تەنها یەک کەس لە هێرشبەرەکان بە ناوی س. ئە دەستگیرکراوە.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە بارەی زنجیرە چالاکیەکیانەوە راگەیێراوێکی بڵاو کردەوە
2.👁️روونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە 09-08-2020
3.👁️سوپای تورک تارومارکرا: 34 داگیرکەر سزادران
4.👁️ڕاگەیەندراوی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ
5.👁️کەجەکە: ئازاری گەلی لوبنان بە ئازاری خۆمان دەزانین
6.👁️یەپەسە ژن لە دژی 4 ئۆتۆمبێل و ناوچەیەکی سەربازی و کارگەیەک چالاکییان ئەنجامدا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2019

یوونس پیرۆتی

باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەرماڵی خەباتکاری پێشووی بڵاوکردنەوەی فوراتدا و ماڵەکەیان پشکنی.پۆلیس کاتێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەدا، درگای ماڵەکەیان شکاند و بەزۆر دەربازی ماڵەکەبوون. لەکاتی گەڕانی پۆلیسدا هەموو کەلوپەلی ماڵەکەیان تێکدا. دوای پشکنینی ماڵەکە پۆلیس محەمەد ئەمین ئاکگوون و هاوسەرەکەی بێریڤان بوڵتانیان دەستگیرکرد و گوازرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوەنی ئامەدئامەد.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی، 18ی گەلاوێژ، کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یوونس پیرۆتی، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی بێورانی خوارێی شاری سەردەشتسەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی قوتووری خۆی، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لەو تەقەکردندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ناجی ئەبووبەکری، کوڕی سەبری، بەسەختی بریندار کرا.[2]
باشووری کوردستان
- بەهۆی سووتانەوە ژنێک تەمەن 43 ساڵ لە گۆندی خێڵی حەمەخێڵی حەمەی سەر بەشارەدێی خورماڵخورماڵ گیانی لەدەستدا و پۆلیسی هەڵەبجەهەڵەبجەش ڕایدەگەیەنن بەدواداچوون دەکەن.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەیسی ڕێست کافی لە شارۆچکەی کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان، بە ئامادەبوونی بەشێک لە هونەرمەندان و ژمارەیەک لە گەنجانی شارۆچکەکە، لە ژێر ناونیشانی (تابلۆکان دەدوێن) پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ هەوراز نەجمەدین کرایەوە کە گەنجێکی شێوەکاری دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە. لە پێشانگاکەدا 17 تابلۆی جیاواز نمایشکران لە جۆری زەیتی، کە پێکهاتبوون لە تابلۆی سروشت و خەیاڵی و جۆراو جۆر.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراوە، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شخوونەکێ، مەیاسێ و زرنەتەی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرینعەفرین تۆپباران دەکات.[3]
- دژی هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران چوونە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان، دەڵێن رێگە نادەن سوپای تورکیا سنوور ببەزێنێت و پێبنێتە نێو رۆژئاوای کوردستانەوە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی شاندی حاجییانی کوردستان رایدەگەیەنێت: دوای هەوڵدانێکی زۆر کەناڵێکی تایبەت بە حاجییانی کوردستانمان لە مەککە دامەزراندووە، پەخشی کەناڵەکەش تەنیا لە هۆتێلەکانی شاری مەککە و شوێنی مانەوەی حاجییان دەبێت.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️لەهەرێم زیاتر لە 14 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری هەڵوەشێندراوەتەوە
2.👁️هەولێر، لە 6 مانگدا 6 کەس بە نەخۆشیی تالاسیمیا گیانیان لەدەستداوە
3.👁️کەمپەینی کەمئەندامان زیاتر لە 38 ملیۆن دیناری کۆکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بۆردی گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2.👁️پەیامی هەڤاڵ حاکم قادر بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
3.👁️یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند
🏰 شوێنەکان
1.👁️خێڵی حەمە
✌️ شەهیدان
1.👁️حەسەن ئیسۆ (حەقی قارەر)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2018

پێشانگای کاری دەستی لە شەقامی سالمی سلێمانی، فۆتۆ دواڕۆژ

رۆژهەڵاتی کوردستان
- چالاکێکی مەدنیی کورد بە ناوی سەحەر کازمیسەحەر کازمی خەڵکی شاری سنەسنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشانکرماشان، وەرزشکارێکی کورد بە ناوی عادڵ کەرەمیعادڵ کەرەمی، تەمەن 25، لە لایەن کەسێکی نەناسراوە هێرش کرایەوە سەری و لە ئاکامدا بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.[6]
باشووری کوردستان
- کۆمسیۆن ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاقی راگەیاند، شایانی باسە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەگەڵ ئەنجامەکانی پێشوودا رووینەدا.[4]
- بەرپرسێکی دەستەی دەسپاکی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای وردبینیکردن لەناوی کاندیدانی لایەن و قەوارە سیاسییەکانی هەرێم، هیچ کاندیدێک کێشەی نەبووە و ناوەکانیش ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ کران.[1]
- بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەر لە جەژنی قوربان بەغدا 317 ملیار دینارەکە بۆ مووچە دەنێرێت بەپێی سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمیش پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.[1]
- دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش لە رێگەی هەولێرهەولێر - کەرکوککەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێش جەژن رێگەکە بکرێتەوە.[2]
- لە روونکردنەوەکەیدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتیکردووەتەوە، هیچ رێگرییەکی لە پێدانی مۆڵەت بە کەناڵی ئازادی کردبێت.[1]
- چوارەمین پێشبڕکێی وێنەکێشان، چیرۆک و هەڵبەستی شەهید دەنیزی فورات بە پێشەنگیی یەکێتی خوێندکارانی ئازاد (یەخەئا - YXA) لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموورمەخموور، لە هۆڵی کۆنفرانس بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە نوێنەری ڕێکخراو و دەزگاکان و میوانانی دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەچوو.[3]
- لە سنوری شارۆچکەی رواندزرواندز، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کادیرێکی یەکێتی کوژرا و برایەکیشی بریندار کرا. ئه و کەسەی کوژراوە ناوی (نەوزاد شێخە برایم)ه و کادیری یەکێتییە، برایەکیشی کە بریندار بووە ناوی (شێرزاد)ە. ئەم شەڕە پاشتر سەریهەڵدایەوە و ژمارەی کوژراو و بریندار گەییشتە 5 کەس[1]
- بەهۆی کەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە، ئاگر لە بەشێکی پارکی مەلیک مەحمود لە سلێمانیسلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دار سووتان.[4]
- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو هەفتەی سەخت لەبەردەم کارەبای هەرێمی کوردستاندا ماوە. گوتیشی بەپێی ئەو پلانەی هەیە لە زستاندا نزیکەی 900 مێگاوات کارەبا زیاددەبێت، بەوەش دۆخی کارەبا دەگەیەنێتە قۆناخێکی زۆر باش.[2]
- 14 حیزبی تورکمانی و عەرەب ئامادەکاریی دەکەن بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە کەرکوک و رازی نین لە دەرئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست. ئەوان داوا دەکەن، ئیدارەی کەرکووک مۆڵەتیان پێ بدات بۆ ئەو مەبەستە.[2]
- لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و تۆڕی پێکهاتەکانی کوردستان لەژێر دروشمی (پێکەوە ژیان و ئاشتی) چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.[1]
- مەعسومە ئەحمەدی، هاوژینی هەژار موکریانیهەژار موکریانی، لە هەولێر کۆچی دواییکرد.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی لیوای هەمزەی سەر بە تورکیا ئەمڕۆ بە نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بورج حەیدەر-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرینعەفرین و نیوەی دانیشتوانی گوندەکەیان ڕفاندووە. ئاژەڵدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە چەتەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی هەموو دانیشتوانی گوندەکەدا گرتووە و هاتووچۆی گوندەکەشیان قەدەغە کردووە. بەشێک له و کەسانەی کە ڕفێندراون و ناسنامەیان ئاشکرا بووە، بریتین لە: سەیدۆ عەلی سلێمان، گولێ خەیری (30 ساڵان)، عەبدالحی زەکەریا حەسەن (25 ساڵان)، عەگید ڕەشید حەسەن (26 ساڵان)، ئەحمەد ڕەشید حەسەن (22 ساڵان)، محەمەد حەسەن ناسرۆ (53 ساڵان)، باسل عەدنان محەمەد (22 ساڵان).[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە دەریای ئیجەی تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەهۆی وەرگەڕانی یەختەکەیانەوە، دایکێک و سێ کچی کوردی دانیشتووی خورماتووخورماتوو خنکاون و باوک و کوڕێکی خێزانەکەش ڕزگاریان بووە.[1][4]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 21
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم روو لەدابەزینە
2.👁️پارێزگاری هەولێر: ئەو بڕە نەوتەی بەغدادەینێرێت لە 5%ی پێداویستی کوردستانە
3.👁️تەنها 78 هەزار کەس سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدانیان کردوە
4.👁️دهۆک: ژبەر داخوەیانیێن سەرۆکێ حکومەتێ ئەرد گرانبوو
5.👁️دەستەی دەستپاکی: 1557 کەس بە نایاسایی پلەی باڵایان پێدراوە
6.👁️زیانی جەنگی سوریا 400 ملیار دۆلارە
7.👁️قەیرانی ئابوری تورکیا ناچار بە فرۆشتنی خزمەتی سەربازی دەکات
8.👁️لە دهۆک نرخی مەڕوماڵات هەرزان بووە
9.👁️لە دەریای ئیجەی تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەهۆی وەرگەڕانی یەختەکەیانەوە، دایکێک و سێ کچی کوردی دانیشتووی خورماتوو خنکاون و باوک و کوڕێکی خێزانەکەش ڕزگاریان بووە.
10.👁️هاوردەکردنی مریشکی بەستوو خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی نیگەرانکردووە
11.👁️کۆمسیۆن ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەکانی راگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️رونکردنەوەیەک لە لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە
2.👁️لێدوان و بانگەوازی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر بەدیلگیرانی دوو پێشمەرگەی پاک
3.👁️لە روونکردنەوەکەدا ئەنجوومەنی ئاسايشی هەرێمی کوردستان رەتيکردووەتەوە، هيچ رێگرييەکی لە پێدانی مۆڵەت بە کەناڵی ئازادی کردبێت
4.👁️وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی ناوی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، رەگەزنامە و تابلۆی ئۆتۆمبێل
5.👁️یەپەگە: لەعەفرین 6 سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران 09-08-2018
✌️ شەهیدان
1.👁️دەلال هونەر
2.👁️شەیما عەزیز
3.👁️فەرەح هونەر
4.👁️نەغمە هونەر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەحەر کازمی
2.👁️عادڵ کەرەمی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2017

کێلی گۆڕی رۆژنامەنووسی تیرۆر کراو سەردەشت عوسمان شکێندرا

- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەهەدەپە، لە شاری وانوان ئەمڕۆ پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە.
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا گوندی عەین دەقنەی سەربە کانتۆنی شەهباشەهبا تۆپباران دەکەن.
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندێکی سەر بە شارەدێی گوڵاڵەگوڵاڵە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر سێ کەس، لە ئەنجامدا شوانێک بریندار کرا و کەسێکی دیکەش کە ئامۆزای شوانەکەیە رفێندرا و ئەوەی دیکەش لەدەست چەکدارەکان هەڵهات.
- ڕژێمی ئێران، ناوچە شاخاویەکانی گوندی دەرەتوێدەرەتوێی سەر بەپارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە و هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ی تۆپباران کرد و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
- هەردوو ڕێکخراوی ئینستیتوتی وۆرک و ڕێکخراوی فیوچەر کەمپەینی (لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و کوردستان بەڵێ بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم)یان ڕاگەیاند.[1]
- سەرکەوت حەسەنسەرکەوت حەسەن کاندیدە نوێیەکەی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانیپارێزگاری سلێمانی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی بەدەستنەهێنا. هۆکاری وەزارەت بۆ رەتکردنەوەکە یاسایینەبوونی لە جێدانانی کاندیدەکەی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەو هۆیەی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نەبووە.
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پلانەکانی کۆمیسیۆن بۆ گشتپرسی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت: لە موسڵموسڵ و کەرکووککەرکووک و کەلارکەلار نووسینگەمان کردووەتەوە و 12 هەزار سندووقی دەنگدان دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگی هاونیشتمانیان.
- بوومەلەرزەیەک بە هێزی 3.7 پلەی رێختەر لە ناوچەی خوویخووی-ی رۆژهەڵاتی کوردستانی دا.[2]
- تورکمانەکانی خورماتووخورماتوو دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی ریفراندۆمریفراندۆم راگەیاند.[3]
- ئیدارەی شاری کەرکوک رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە پارێزگاکە، سبەی پشووی فەرمی دەبێت کە تەواوی دەمودەزگاکانی دەوڵەت.
- ئەمڕۆ گۆڤاری ئابووری فۆربسی ئەمریکی، باسی لە باشتربوونی ئابووری هەرێمی کوردستان پاش سێ ساڵ لە داکشان دەکات و دەنووسێت سەرمایەی بیانی زیادیکردووە و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆتێلێکی بەناوبانگی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە هەولێرهەولێر بکرێتەوە.[4]
- بەرپرسی سەنتەری ئەنفالسەنتەری ئەنفال لە پارێزگای دهۆکدهۆک راگەیاند، روفاتی 500 ئەنفالی بادینان لە ناوچەی سەلامیە سەر بە مووسڵمووسڵ دۆزرانەوە.[5]
- لە گۆڕستانی گوندی گردعازەبانگردعازەبانی سەر بە هەولێر، کێلی گۆڕی رۆژنامەنووسی تیرۆر کراو سەردەشت عوسمانسەردەشت عوسمان شکێندرا.
- فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕوون کردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە قسەکانی ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف گوزارشت لە رای فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان ناکات و ڕای خۆیەتی.[6]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️40%ی کارگەکانی کوردستان بەگەڕدەخرێنەوە
2.👁️7 تەن دەرمانی ماوەبەسەرچوو هێنرابووە کوردستانەوه و لەناوبران
3.👁️ئەوقافی کەرکوک: 11 مەلا و پێشنوێژی حەویجە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە
4.👁️بەشداریی ژن لە کایەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا
5.👁️بەلێندەرێن دهۆک دێ پارەیێن پترۆدولار وەرگرن
6.👁️تانکەرەکانی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان مەترسین لەسەر ژینگەی رۆژهەڵات
7.👁️حکومەتی هەرێم 39 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیای DNOی نەرویجی
8.👁️حیجاب لە سلێمانی 27 ژنی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە
9.👁️شوتی و تەماتەی هەرێم هەناردەی باشور و ناوەڕاستی عیراق دەکرێت
10.👁️لە ساڵی 2017دا 18 کەس بە هۆی ئاگر کەوتنەوە مردوون
11.👁️مەسەلەی ریفراندۆم بازاڕی کوشت
12.👁️نزیکەی هەزار رۆژنامەنووسی یەکێتی مووچەی 14 مانگیان وەرنەگرتووە
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️مەحمود مەلا عززەت، کاروانێک هەرگیز کۆتایی نایەت
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سپای پاسداران بە بیانوی مانۆڕی نزامییەوە تا کاتژمێر 3ی ئێوارە هەڵمەتی ئاگرکوژانەوەی شاهۆی ڕاگرت
2.👁️فاروق مەلا مستەفا دەربارەی ریفراندۆم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
3.👁️گۆڕان لەسەر بەشداریکردنی رابون مەعروف لەجوڵانەوەی (نەخێر لەئێستادا) هاتەدەنگ
4.👁️کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە
5.👁️یەکێتی بڕیاری دوورخستنەوەی فەرهاد سەنگاوی دا
✌️ شەهیدان
1.👁️خلف عباس الفاضل (عزيز عرور)
2.👁️راغب أحمد عطية (علاء تل حميس)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رابوون مەعروف
2.👁️سەردەشت عوسمان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2016
09-08-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بەبڕیاری‌ پارێزگاری ئامەدئامەد قەدەغەی هاتوچۆ لە 13 گوندی سەر بە سێ ناوچەی ئامەد لە باکوری کوردستان راگەیەندرا و ئۆپەراسیونی سەربازی لەو گوندانە دەستیپێکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️هاوردەکردنی زێڕ ساڵانە بۆ نیوە دادەبەزێت
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️رەنجبەر؛ دووتوێیەکی تایبەتە بەیادی 36 ساڵەی شەهیدبوونی شاعیر و پێشمەرگە جەمیل رەنجبەر
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ عەبادی لەبارەی نەوتی کەرکوک
✌️ شەهیدان
1.👁️پێشکەفت زوهێر خالید
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2015
09-08-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق کۆمەڵێک بڕیاری‌ گرنگ و چاوەڕوان نەکراوی‌ دەرکرد، کە بەپێ بڕیارەکان، هەرسێ جێگرانی‌ سەرۆک کۆمار و هەروەها هەرسێ جێگرانی‌ سەرۆک وەزیران و بریکاری‌ وەزارەتەکانی‌ لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بارزانی‌: شێوازی کودەتا هیچ ئەنجامێکی نابێت و قابیلی قبوڵیش نییە
2.👁️جەعفەر ئیمنیکی بەیاننامەیەکی توندی لەدژی یوسف محەمەد بڵاوکردەوە
3.👁️کۆسرەت رەسوڵ‌ نامەیەک ئاڕاستەی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە دەکات
✌️ شەهیدان
1.👁️فرهاد حسكة (محمد جاسم)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2014

تەرمی دەنیز فرات

- تەرمی دەنیز فرات دوێنێ لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە گەیەندرایە شاری هەولێرهەولێر و لەوێشەوە بە کاروانێکی دەیان ئۆتۆمبێلی گەیەندرابووە بناری قەندیلقەندیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەکاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلی و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی باشوری کوردستان و ئاوارەکانی کەمپی مەخمور و هەروەها بە مەراسیمیکی سەربازی لەلایەن گەریلاکانی HPG ەوە لە گۆڕستانی (شەهید محەمەد قەرەسونگور) ەوە بەرەو شاری وانی باکوری کوردستان بەڕێکرا.
- هێزەکانی پێشمەرگە چیای شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵدەکات و رێگایەکی ئارام بۆ دەربازکردنی ئاوارەکان دابیندەکات.
- دوو گوللە هاوەن لە دوو گەڕەکی کوردنشینی شاری حەسەکەحەسەکە کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا (7) هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا دەربارەی پرسی پارێزگاری سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە.
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، رایدەگەیەنێت کە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە ئەنجامدانی ئەو گردبونەوەیەی ئەمڕۆی شاری هەولێر نادەن کە بڕیارە تێیدا داوا بکرێت ئاوارە عەرەبەکان لە هەولێر دەربکرێن، ئاماژە بەوەش دەکات کە گردبونەوەکە بێ مۆڵەتە و عەرەبەکانی هەولێریش هیچ مەترسییەکیان نییە تا دەربکرێن و شاری هەولێریش زۆر ئارامە.
- هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، لەبەرەی ناوەران لە باکووری مووسڵ، شەوی رابردوو، چوونە ناو گوندەکانی (شێخ مەڕوان و کانی ماران)، کە عەرەبنشینن و لە نزیک هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعشداعشن و 62 کەسیان دەستگیرکردووە، کە گومان دەکرێ هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردبێت و دەستیان بەسەر 15 پارچە چەکیشدا گرتووە.
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رووداوەکانی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەشتە ئاسمانیەکان دروست نەکردووە و گەشتی فڕۆکە بازرگانیەگانی نێوان فرۆکەخانه و بەغدای پایتەخت کراونەتەوە.
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی بۆ کوردەکانی عیراق کە لە رووبەڕووبوونەوەدان لەگەل چەکدارانی داعش.
- داعش پردی خازریان تەقاندەوە کە لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - موسڵموسڵە.
- لە چەند ناوچەیەکی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەی هەرەشە فڕێدەدرێتە ماڵی خێزانە عەرەبە ئاوارەکانەوە، لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت هەرکەس و گروپێک کاری لەوجۆرە ئەنجامبدات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
- لە ئاکامی تەقینەوەی چواربۆمبی چێنراو لە شاری کەرکوککەرکوک (10) کەس برینداری بوون و زیانی ماددیی زۆریشی گەیاند.
- لەگوندی کەشکوڵی نێوان ناحیەکانی قەرەتەپەو جەلەولاجەلەولا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراوەوە پێشمەرگەی دێرین بەناوی (حەمە چاوجوانی کفریکفری) شەهید بوو پاسەوانێکیشی برینداربوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️راگەینراوی‌ دەستەی‌ سەربەخۆی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەسەر بڵاو کردنەوەی‌ هەواڵی‌ دەرکردنی‌ ئاوارە و ماڵە عەرەبەکان
🏰 شوێنەکان
1.👁️قەرەتەپە
✌️ شەهیدان
1.👁️حەمە چاوجوانی کفری
2.👁️خەلیل حسکە رەش
3.👁️رێباز عەبدولڕەحمان شەریف ئیلنجاغی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2013
09-08-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئاگرێک لە گوندی (کانی خان)ی سەر بەقەزای پێنجوێن کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پەڵاش و داری سرووشتی سووتان.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
2.👁️تەنها لە یەکەم رۆژی جەژندا 56 هەزار کەس سەردانی چاڤی لاندیان کردووە
3.👁️هەولێر: 13 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ دەبنە قوربانی
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️داخستنی سنورەکان بەرووی خەڵکی سوریادا هیچ پاساوێکی نیە!
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2007
09-08-2007
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەبار فەرمان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-2004
09-08-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- پۆلیسی تورک لە ئەستەمبوڵ 7 کەسی سەربە پکک گرت.
- وەزیری بەرگریی د.ا رایگەیاند کە وەزیری بەرگریی د.ق کەم ئەزموونە و ئێران بەهیچ جۆرێک پەیوەندیی بەڕووداوەکانی ئێڕاقەوە نییە.
- هەوڵی کوژرانی عیرفان کەرکوکیی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی ئێڕاق درا لە کەرکوک، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو. شایانی باسە ئەوانەی ویستیان نێوبراو بکوژن تورکمانن و یەکێکیان بەبرینداری دەستگیرکراوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1995
09-08-1995
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دانیشتنی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا بۆ چارەسەرکردنی شەڕی براکوژی، نوێنەرانی یەکێتی: نەوشیروان مستەفا، فوئاد مەعسوم و محەمەد سەعدی پیرە بوون . نوێنەرانی پارتی: د. سامی عەبدولڕەحمان، فازیل مەتنی و فەلەکەدین کاکەیی بوون . ئەم دانیشتنە چارەسەری کیشەکانی نەکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1988
09-08-1988
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەی ئازاد هەورامی بۆ لێپرسراوانی حدکا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1983
09-08-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەحمەد فەقێ رەش
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1981
09-08-1981
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ناسر محەمەد عوسمان عەبدوڵڵا (ئەبوبەکر) بەرزنجی ناسراو بە ناسر شەیدا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1980
09-08-1980
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
2.👁️ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1977
09-08-1977
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️عومەر ئەحمەد خەیات
2.👁️عەبدوڵڵا محەمەد خدر
3.👁️موختار ؟
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1972
09-08-1972
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆچی دوایی هۆزانەوانی کورد، قەدری جان.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1955
09-08-1955
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەزڵووم.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1919
09-08-1919
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئێران و ئینگلیزەکان رێکەوتننامەیەکیان بەنێوی ئەنگلۆ - ئێرانییەوە مۆرکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 09-08-1515
09-08-1515
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- مۆرکردنی پەیمانی میرنشینە کوردییەکان و سوڵتان سەلیمی تورک، بە یارمەتیی مەلا ئیدریسی بەدلیسی، تورکەکان پاش پازدە ساڵ لەم پەیمانە پەژیوان بوونەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,776 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574