🔓 Вход
➕ Послать
📁 Больше ...
🏠|📧|О!|библиотека|📅 15-11
🏠 Старт|📧 Как связаться|💡 О!
|
📅 Сегодня в истории 15-11
📅Хронология событий
📅 дней
📆15-11-2019
📆14-11-2019
📆13-11-2019
📆12-11-2019
📆11-11-2019
📆10-11-2019
📆09-11-2019
📂 Больше ...
📅15 November
📝 курдские документы
📊 Статистика и опросы
✌️ мученики
💚 Мученики (Аль-Анфал)
☪ Жертвой ISIS в
😞 Жертвы гражданской войны
👩 жертвой насилия
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ПожертвованияПомогите нам построить лучшую Kurdipedia . Даже небольшие пожертвования могут изменить ситуацию. Нам нужны ваши пожертвования для достижения новых и быстрых технологий для вашего обслуживания, для устанавки и поощрения организации Kurdipedia и найма ответственных сотрудников для усиления и улучшения содержания , дизайна и ежедневной работы нашего сайта.|📕 библиотекаКрупная курдская Электронная библиотека - (10,509) Книги|||
📅 Хронология событий | RSS
📅 14-11-2019
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی شاهینبەی و شەهید کەمالی شاری دیلۆک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی دا، بەسەر بنکەو بارەگاکانی رێکخستنی هەدەپەدا گرت. بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا موسلم کلچ هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری دیلۆک و محمد ئوزکان هاوسەرۆکی ناوچەی شاهینبەی و هەر یەک لە هاتیجە کوچوکر و مستەفا تونج بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەکە، بە گشتی زیاتر لە 52 کەس دەستگیر کران.[1]
- لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە چەند ناو
📅 14-11-2019
🏷️ Группа: Даты и события
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 14-11-2019
Нажмите для получения дополнительной информации и изображений!
📅 13-11-2019
باکووری کوردستان
- لە چوراچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەنجومەنی ژنانی سەر بە هەدەپەی شاری ئێلح و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بەنیاز بوون بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە رێگریان لێ کراو 10 ژن دەستگیر کران.[1]
- بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قیووم لە پۆستی هەر دوو شارەوانیی هەدەپەی ناوچەکانی یەنی شەهیر و حەزرۆی ئامەد و ناوچەی هەزەخی شرنەخ و شارۆچکەی پەریی سەر بە ناوچەی مازگێردای دێرسم دانا. بە دانانی ئەم چوار قیوومەی ئەمرۆ، ژم
📅 13-11-2019
🏷️ Группа: Даты и события
ئەمریکییەکان دژی سەردانی ئەردۆگانن بۆ واشەنتن دی سی
Нажмите для получения дополнительной информации и изображений!
📅 12-11-2019
باشووری کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای کاروخ لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات.[1]
- کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، ئەمڕۆ لەساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی کورد دڵدار خاوەنی سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب سیمینارێکی بۆ جەبار ئەحمەد مامۆستای زانکۆ ڕێکخست.[4]
- ئەمشه و گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردەسەر قەرەقۆلێکی سوپای تورکیا لە نزیک دەڤەری ئاڤا گیزێ لە نێوان باکور و باشوری کوردستان سنوری شارۆچکەی زاخۆ.[2]
- بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی دە
📅 12-11-2019
🏷️ Группа: Даты и события
دانیشتوانی کۆبانێ جارێکی دیکە داگیرکەرانیان بەردباران کرد
Нажмите для получения дополнительной информации и изображений!
📅 11-11-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- یەکەمین پێشانگای وێنەی تایبەت بە ژنان لە شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ژنە وێنەگرێکی کورد کرایەوە. له و پێشانگایەدا 44 وێنەی وێنەگر ئەوین عەباسی خراوەتەڕوو کە باس لە ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و سیاسەت و پەیوەندی لەگەڵ جیهان و هەروەها ڕۆڵی ژنی کورد لە ئاشتی جیهانی دەکات.[1]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تاهیر حوسێنی خەڵکی گوندی سەدباری شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست دا.[7]
باشووری کوردستان
- لە سلێمانی یادی 23یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی پێشم
📅 11-11-2019
🏷️ Группа: Даты и события
کاروانی سەربازیی روسی و تورکی جارێکی تر بەردباران کرا
Нажмите для получения дополнительной информации и изображений!
--
📂 09 November
📝 курдские документы
📊 Статистика и опросы
✌️ мученики
💚 Мученики (Аль-Анфал)
☪ Жертвой ISIS в
😞 Жертвы гражданской войны
👩 жертвой насилия
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 09-11-2019

لە دێرک تەرمی 14 شەڕڤان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران

باشووری کوردستان
- هیزێکی گەورەی وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی پەلکانە و غەڕەیان کرد لە سنوری گەرمیانگەرمیان، 7 مۆڵگەی داعش دۆزرانەوە و تێکدران، ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی لیوای کۆماندۆ و فەوجی ئاڵتونیە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فەرەنساش کۆنترۆڵی ئاسمانی ناوچەی نەوجول دەکا.[2]
- عوسمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی نوێی قەڵادزێقەڵادزێ رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو بریندار بە ناوەکانی سیامەند محەمەد عەبدوڵڵا تەمەن 19 ساڵ و سیروان حوسێن عەبدوڵڵا تەمەن 25 ساڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی کۆڵبەرکۆڵبەری، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری گوندی زەڵێی شارۆچکەی پشدەر تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. ئاماژەی بەوەشکرد: بریندارەکان خەڵکی گوندی ساوەی شاری سەردەشتسەردەشتی رۆژهەڵاتن و یەکێکیان فیشەک بەر قاچی و ئەوی دیکەیان گوللە بەر سکی کەوتووە و نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.[3]
- ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی ڕەبیعولئەوەل، بەبۆنەی (مەولود) لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد، لە شارەکانی هەرێم بەو بۆنەیەوە مەراسیمی ئاینی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعشداعش/ئەلنوسرە بە ڕێنمایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئۆپۆس و هاوەن گوندەکانی داودیە، ئەریشا و قاسمیەی سەر بە تل تەمر تۆپباران دەکەن.[1]
- لە گوندی دیوەرا و شاروچکەی تل حەلەفی سەرێکانیسەرێکانی هاوڵاتیان لەدژی داگیرکەری چالاکیەکیان ئەنجامدا. گەل دروشمی تالانکەران لە سەر خاکەکەمان بڕۆنە دەرەوەیان وتەوە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ کرد.[1]
- هەزاران کەس لە دانیشتوانی دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەردەم نەخۆشخانەی شەهید هۆگر کۆبوونەوە و تەرمی هەریەک لە شەهیدان (عەبدولسەلام حەسەن 'هاڕون چیا'، سەفقان موسا 'سەفقان دێرک'، مەعسوم مەجد 'بۆتان'، مەلک محەمەد 'بۆتان جەگەر'، سەبری عەبدولڕەحمان 'خەبات دێرک'، بەسل شاوێش 'میتان قەهرەمان'، ئیبراهیم حەسەن 'عەگین دێرک'، ڕەزوان محەمەد 'کۆرتایی ئامەد'، ڕوحولا ترنسا 'شاهان مەلەکشا'، جیهان ئاتیک 'باهۆز'، ئۆکێ ئایدن 'جەرەن کۆنیش'، عمران فێرنتا 'یاسین ئایدین'، گوزەل ئاڵتونوز 'ئاینور ئادا') وێڕای ئەوەش تەرمی شەهیدی هاوڵاتی، سەرخوەبوون عەلی، کە لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە لە گوندی سەرمساخی سەر بە ناوچەی گرگێ لەکێ شەهید بوو، لەلایەن جەماوەرەوە وەرگیرایەوە. دوای وەرگرتنەوەی تەرمی شەهیدان، دانیشتوان بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات بۆ ناشتنیان بەڕێکەتن.[4]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ کۆنفرانسێک بە ئامانجی تیشکخستنە سەر بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نەرویج بەڕێوەدەچێت.[1]
- شاخەوانی ئیسپانی فرناندۆ سانچز گراسا، کە پێشتر بەسەر زۆربەی شاخەکانی ئەوروپا سەرکەتبوو، چووە سەر لوتکەی هملونگ لە شاخی هیمالایا کە بەرزاییەکەی حەوت هەزار و 160 مەترە و لەوێ وێنەیەکی خۆی بە ئاڵای پەکەکەپەکەکەوە بڵاو کردەوە.[4]

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 19
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 6
📝 курдские документы
1.👁️دستگاه تبلیغات و اطلاع‌رسانی حزب دمکرات ادعاهای رژیم ایران را وقاحت محض خواند
📊 Статистика и опросы
1.👁️لە 24 کاتژمێری ڕابردووی رۆژی 09-11-2019دا 5 چەتە کوژران و تانکێک گورزی لێدراوە
📖 Статьи
1.👁️بابانەکان سلێمانیان دروستکرد یان سلێمانی ئەوانی دروستکرد؟
2.👁️بەخشەر ئاسودەیە
3.👁️بەرهەمی هەنگوین لە کوردستان
4.👁️ناوچە جێناکۆکەکان لەچاوەڕوانی شێوازێکی نوێی کاری نیشتمانیی
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2018

ئێمە شۆڕشگێرەکانمان نافرۆشین، نووسینی سەر تابلۆیه‌کی چێشتخانه‌یه‌كی یه‌كێك لە قەرەباڵغترین شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانییه‌

باکووری کوردستان
- پارێزگاری جۆلەمێرگ ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە کاتی تۆپ هاویشتندا تەقینەوەیەک لە سەربازگەی گردی سۆنگوی گوندی ئۆرتاکلار‌ ڕوویداوە و لەنێو سەربازاندا بریندار هەن. ڕاشیگەیاند، بەهۆی خراپی جبەخانەی سەربازگەکە تەقینەوەکە ڕوویداوە. وەزارەتی پاراستنی میللیی تورکیا ڕایگەیاند، 25 سەرباز ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 7 سەربازیش بێسەروشوێنن. هاوکات دادگەی دەوڵەتی تورک لە شەمزینانشەمزینان بڕیاری قەدەغەی پەخشی ڕاگەیاندنەکانی دا دەربارەی تەقینەوەی سەربازگەی گردی سۆنگو.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەید عەلی حوسێنی و سلێمان عەبدی دوو مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقزسەقز دووبارە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.[4]

دوو مامۆستا دووبارە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کران


- ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی بەڕێوە برد. لەو ڕێوەڕەسمەدا، کە بە بەشداری سەدان کەس لە شاعێران، نووسەران و خەڵکی شاری بۆکانبۆکان، لە ساڵۆنی پاساژی شارەداریی ئەم شارە بەڕێوە چوو، ڕێز لە کار و چالاکیی یەکساڵی ڕابردووی فێرگەی بەیان گیرا و بڕوانامەی کۆتایی خولی ڕێنووسی کوردی بە 200 خوێندکاری ئەو فێرگەیە پێشکەش کرا.[7]
باشووری کوردستان
- لە کەرکوککەرکوک بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی ئومێد حسێن فەرماندەی حەشدی کاکەیی تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.[1]
- لە کۆنگرەی نائاسایی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری لە هەولێرهەولێر، بڕیاری بەردەوامبوونی حیزبەکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەکە پەسندکرا.[2] ئارام قادرئارام قادر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەو حزبە بە سەرۆک هەڵبژێردرا.[1]
- دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە هۆڵی ئوتێل مەم و زین لە شاری سلێمانیسلێمانی دەستی پێکرد.[3]
- کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی سنوری نێروە و ڕێکان لە شارۆچەکی ئامێدیئامێدی.[3]
- بەپێی هەواڵێکی پوک میدیا؛ نزیکەی چوار هەزار لە هەڵسوڕاوان و لایەنگران و دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لەناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانییدا درێژە بەکاری رێکخراوەیی بدەن و لە داهاتودا دەنگەکانیان بۆ یەکێتی بێت.[6]
- لە شەنگالشەنگال خۆپیشاندانێک دژی گەڕانەوەی ئیدارەی شارەکە بەڕێوەچوو.[3]
- لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانکەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
رۆژئاوای کوردستان

کۆنگرەی دووەمینی یەکیەتی جەوانانی رۆژئاوا (YCR)


- لە شارۆچکەی ڕمێڵان-ی قامیشلۆقامیشلۆ بەدروشمی بەتێکۆشانی جەوانانی شۆڕشگێڕ ئێمە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک دابمەزرێنین دوویەمین کۆنگرەی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)دەستی پێکرد. 5 هەزار گەنج لەباکووری سووریا وڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکەن.[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە مۆسکۆی پایتەختی روسیای فیدراڵ، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسی لەژێر ناونیشانی (بارودۆخی نوێی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا)، بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک لە شارەزایانی چەندین نەتەوەی جیاواز و ولاتی جیاواز، لە روسیا، ئازرباینجان، ئەرمینیا، تورکیا، سوریا و عیراق و کورد بەشداریانکردبوو کە پێکهاتبوون لە: (مارینین ئ.ئ، لوکیانۆڤ.گ.پ، ترۆفیمچوک.گ.پ، پاتیێڤ.ف.ئ، سەرتیپ عەلی، کاروان یاروەیس، د.هونەر ئەمین، شاخەوان هەرکی).[6]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی بەرگەما، سەفەرحەسار، مەنمەنە وناوەندی ئیزمیر پۆلیسی تورکیا هەڵی کوتایەسەرمالان و 9 کەسیان دەسبەسەرکرد. ئەم کەسانە بەبینووی ئەوەی کە لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەیان بۆ پەکەکەپەکەکە کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرکراون. دەسبەسەرکراوەکان گوازراونەتەوەبۆ ناوەندی پۆلیسی ئیزمیر.[5]
- بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لەنێوخۆی تورکیادا، لە رۆژانی 1 بۆ 8ی ئەم مانگەدا، چوار بەرپرسای باڵای پەکەکه/کەجەکه کوژراون.[2]

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 20
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 9
👫 биография
1.👁️ئارام قادر
📝 курдские документы
1.👁️جە ئاگری و جۆلەمێرگ 19 سەربازێ تورکیای کوشیێ 09-11-2018
2.👁️عەبدولباری مەجید و رێبوار کەریم، پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند ئێمە تاوەکو ئەو ساتەی هاوپەیمانی بمێنێت وەک فراکسیۆنی هاوپەیمانین و تێکەڵی هیچ فراکسیۆنێکی تر نەبووین
3.👁️لە ئاگری و جۆلەمێرگ 19 سەربازی تورکیا کوژران 09-11-2018
4.👁️ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە دیاری کردنی پارە بۆ سیخۆری کردن لەسەر ڕێبەرایەتی پ ک ک
5.👁️ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال، بڕیارەکەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد
6.👁️یەپەگە ئاشکراش کەرد: جە جندرێس و عەفرین جە چالاکیی شەڕڤانەکاشانە گورزی قورس جە داگیرکەری دریان و جە ئەنجامشەنە 8 چەتێ تورکیای کوشیێنێ و 10ی تەرێ بریندارێ بیێنێ
7.👁️یەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی جندرێس و ناوەندی شاری عەفرین لە ئەنجامی چالاکیی شەڕڤاناندا 8 چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژراون
📊 Статистика и опросы
1.👁️تورک بەرهەمی زەیتونی عەفرین دەفرۆشێت
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2017

چلەی ماتەمینی کەریمی زەند

باکووری کوردستان
- بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دادگای رووها بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەرکرد.[7]
- لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ژمارەیەک هاوڵاتی کورد گردببوونەوە بە مەبەستی پێشوازیکردنی پاسی کتێبخانەی ئۆجالان کە بە شارەکانی ئەوروپادا دەگەڕێت، پۆپلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران.[3]
باشووری کوردستان
- نوێنەری فدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا ئاشکرای کرد کە دوای 11 ڕۆژ لە دیار نەمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (9 / 11/ 2017) هەواڵی دۆزرانەوەی تەرمی هاووڵاتییەکی سنووری شاری ڕانیەڕانیەیان لە ئیتاڵیاوە پێگەیشتووە کە ویستوویەتی بەو وڵاتەدا بۆ ئەورووپا کۆچ بکات.[1]
- پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە دوای پەسندکردنی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕگەی (سێیەم)، ماددەی یەکەم/ یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2017، دەسەڵاتی دەرچوواندنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان بە واژۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دەرچوو دادەنرێت.[2]
- ژمارەیەک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی شاری سلێمانیسلێمانی داوادەکەن، کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت و سیستمی پاشەکەتی مووچە هەڵبگیرێت.[3]
- ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی بانکییەوە ئاشکرایکردووە بانکی ناوەندی عێراق موچەی هەفتەیەکی داوەتە بانکە ئەهلییەکان تا وەکو لقەکانی خۆیان لە ناو هەرێمی کوردستاندا دابخەن.[4]
- کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلارکەلار لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان، بەدەستپێشخەری ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆساتایانی پێنج خوێندنگای سنوورەکە، بە مەبەستی نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی ولە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکان کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکان بەڕێوەچوو.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای هەردوو وەزیرە کوردەکەی یەکێتی و گۆڕان ڕەزامەندی‌ نیشاندا بۆ جێگیربونی‌ هێزێکی‌ عێراقی کوردی لە خورماتووخورماتوو.[5]
- لە پێشانگایەکی‌ تایبەتدا لە رانیەرانیە چەند رۆبۆتێک نمایشکران کە لە لایەن چەند بەهرەمەندێکی‌ رانیەوە دروستکرابوون.[6]
- لە شاری سلێمانی، چلەی ماتەمینی گەڕیدە و مێژوونووس و جوگرافیاناسی ناسراوی کورد، کەریم زەندکەریم زەند بەڕێوەچوو.[3]
- لە گەرەکی شۆریجەشۆریجەی شاری کەرکوککەرکوک تەقە لە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان کرا.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە سێ گۆشەی ڕووبارەکانی خابور و فورات لە نێوان شەڕڤانانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعشداعش دا شەڕێکی سەخت ڕوودەدات.[3]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شارۆچکەی مەرگەدە و 24 گوندی دەوروبەریان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد و هێرشێکی چەتەکانیان بۆسەر مەیدانە نەوتییەکانی عومەر تێکشکاند.[3]

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 5
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 16
👫 биография
1.👁️مام ئەحمەد
📝 курдские документы
1.👁️ئیدارەی گەرمیان لەسەر هێرشی حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدات
2.👁️پەرلەمان راگەیەندراوێک لەبارەی نوسینگەکەیان لەکەرکوک بڵاودەکاتەوە
3.👁️رێخراوی رەنگ بۆ هوشیاری و ئاوەدانی کوردستان، هەڵمەتی ئەنجامدانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی سنووری دەڤەری مەخموور رێکدەخات
4.👁️غفور مخموري يعزي عائلة الفقيد المناضل الاحوازي (احمد مولى) وقيادة حركة النضال العربي لتحرير الاحواز
✌️ мученики
1.👁️دليل محمد خليل (ماتين فيان)
2.👁️علي خليل (زغروس حسكة)
📊 Статистика и опросы
1.👁️بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر هەرێم کارەساتی لێدەکەوێتەوە
2.👁️حکومەتی هەرێم 100ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان
3.👁️ژمارەی خانەنشینکراوە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا
4.👁️گازپرۆمی روسی لەگەرمیانەوە نەوتی خاو دەنێرێت بۆ پاڵاوتگەی بازیان
📖 Статьи
1.👁️ئه و باوکەی بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانی ئامادەبوو گورچیلەی بفرۆشێت کوڕێکی دەدۆزێتەوە
2.👁️بەرداشی بەڵێ و نەخێری ڕیفراندۆم
3.👁️چۆن ململانێی رۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟
4.👁️حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟
5.👁️لە هەرێمی کوردستان زۆری پێشبینیەکان بە ئاراستەی سەرکەوتنی هیلری کلینتن دا بوو
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2016
09-11-2016
📅 Даты и события

- پۆلیسی‌ کەرکوک کوژرانی‌ چەکدارێکی‌ داعشی‌ راگەیاند پاش دوو هەفتە لە خۆحەشاردانی‌، کە بەشداری‌ هێرشەکەی‌ مانگی‌ رابردووی‌ کردبوو لەناو شارەکە.
- دادگای تورکیا بڕیاری زیندانکردنی فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپەی لە شاری ئامەد دەرکرد، لەچوارچێوەی‌ هەڵمەتی‌ دەستگیرکردنی‌ سەرکرده و پەرلەمانتارانی‌ ئه و پارتەدا.
- هێزەکانی ئاسایش لەسنوری قەزای کۆیە دەستدەگرن بەسەر دوو کێڵگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەرداو 3 کەس بەتۆمەتی چاندنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 2
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 10
👫 биография
1.👁️فەلەکناس ئوجا
✌️ мученики
1.👁️(Selman Hemîd (Rodî
2.👁️(Yasir Misaawî (Kurtay Hesekê
3.👁️سلمان حميد (رودي)
4.👁️سەلمان حەمید (ڕۆدی)
5.👁️عەبدولڕەحمان فەرەج (لیوا عەبدولڕەحمان)
6.👁️ياسر مساوي (کورتاي حسکة)
7.👁️یاسر مەساوی (کۆرتای حەسەکە)
📊 Статистика и опросы
1.👁️باشماخ دەبێتە سێیەم گەورە مەزری خاڵی سنوری ئێران
2.👁️یەکێتی وەبەرهێنەران: بەبڕی 47 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2015

لافاو لە هەندێک شوێنی هەولێر دروستبوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە

- شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر باشووری کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە هەندێک شوێنی هەولێر دروستبوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە. بەهەمان شێوە لە چەمچەماڵ و گەرمیانیش لافاو زیانی مادیی لێکەوتەوە.
- وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ گەرمیان لەڕێی‌ خەندانەوە هۆشداریی دایە شۆفێران و هاوڵاتیان کە ئەگەر بۆ کاری‌ زۆر پێویست نەبێت رێگای‌ کەلار- دەربەندیخان بەکار نەهێنن، چونکە بەهۆی‌ لافاوەوە مەترسی‌ زۆری‌ لەسەرە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێنج پرد دەکەونە نێوان کەلار و دەربەندیخانەوە.
- بەهۆی لافاوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا، خنکا.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 2
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 3
🏰 Места
1.👁️(Viyan Feraşîn) Elîf Aşan
✌️ мученики
1.👁️(Sercan Ozmen(Zana Bagok
2.👁️سەرجان عوسمان (زانا باگۆک)
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2014
09-11-2014
📅 Даты и события

- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی توند لەسەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوریا بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، خەڵکی رۆژئاوا و بە تایبەتی کۆبانێ باشتر لە هەموو کەس دەزانن کێ هاوکاریی کردوون و، وەلید موعەلیم ئەو کەسە نییە کارتی نیشتیمانپەروەری دابەش بکات.
- لەکاتی گەڕانەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق بۆ ناو شاری کەرکوک لەسەر رێگەی (داقووق _ کەرکوک) لەلایەن چکدارانی داعشەوە لە گوندی (وەحدە) بە گوللەی قەناس تەقەیان لێدەکرێت و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید دەبێت.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 1
📂[ Больше...]
🖇 Связанные предметы: 3
✌️ мученики
1.👁️فەرهەنگ جەمال
📊 Статистика и опросы
1.👁️نزیکەی‌ 1000 شەڕڤانی ژن لەبەرەکانی جەنگدان لەکۆبانێ
2.👁️هاوپەیمانی کوردستانی خاوەنی 300 ملیار دۆلارە
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2013
09-11-2013
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
✌️ мученики
1.👁️وحيد خربه (سالار سنه)
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2012
09-11-2012
📅 Даты и события

- لەزنجیرە چیاکانی "هەرەکۆڵ"ی سەر بەشارۆچکەی بەرواری شاری سێرتی باکوری کوردستان، کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی سوپای تورکیا دەکەوێتە خوارەوەو لەئەنجامدا کوژرانی 17 سەربازی سوپای ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 2
📝 курдские документы
1.👁️زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیرۆر کراون
✌️ мученики
1.👁️عەلی قوتبی
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2011
09-11-2011
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️Îsmet Sherif Wanlî
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2009
09-11-2009
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️نوری بێخاڵی
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2008
09-11-2008
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️تەها عەلی ئەحمەد - تەها مزوری
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2007
09-11-2007
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️بێکەس حەمەد قادر
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2004
09-11-2004
📅 Даты и события

- تەقینەوەی ئوتومبیلێکی مینکراو لە سەربازگەی کەیوانی نزیک کەرکوک و بووە هۆی کورژران و بریندارکردنی چەند کەسێک و زیانی ماڵیشی لێکەوتەوە.
- تەقینەوەی بۆمبێک لە سینەما رەشیدی شاری سلێمانی و بووە هۆی برینداربوونی دوو بینەر و زیانی ماڵیش بە سینەماکە کەوت.
- تیرۆرکردنی 2 کورد و فڕاندنی یەکێکی تر لە موسڵ.
- بەمەبەستی پەڕینەوە بۆ ناوخاکی تورکیا 18 لاوی کورد لە فیشخاپوور لە بارانێکی زۆردا لەو رووبارە پەڕینەوە و 4یان خنکان و ژمارەیەکیشیان بێسەروشوێنە.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2002
09-11-2002
📅 Даты и события

- بۆ یەکەمجار لە ماوەی 7 ساڵدا 3 وەزیری سەربە حکومەتی ینک لەبەردەم پەڕڵەمانی هەولێردا سوێندی یاساییان خوارد. ئەوانیش بریتی بوون لە بایز سەعید تاڵەبانی، شاڵاو عەلی عەسکەری و د. محەمەد خۆشناو.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-2001
09-11-2001
📅 Даты и события

- پارتە کوردستانییەکانی باشوور کۆڕێکیان لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان لە شاری لەندەن رێکخست. لە کۆڕەکەدا عەبدولڕەزاق فەیلی و دڵشاد میران وتاریاندا.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 2
👫 биография
1.👁️عەبدولڕەزاق فەیلی
📅 Даты и события
1.👁️05-11-2001
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1997
09-11-1997
📅 Даты и события

- دوێنێ و ئەمڕۆ: شەڕێکی قورس لە نێوان پارتی و یەکێتیدا لە ناوچەی شەقڵاوادا روویدا، کە بووە هۆی کوژرانی زێتر لە 100 کەس لە هەردوولا.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️تەحسین وسوو کاوانی - تەحسین کاوانی
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1995
09-11-1995
📅 Даты и события

- گیرانی بەختیار عەبدوڵڵا، بژار داود، قادر حەمە ئەمین و دیار خەلیل، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، ئەمانە خەریکی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاق بوون.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1988
09-11-1988
📅 Даты и события

- کۆچی دوایی تێکۆشەر میرحاجمیرحاج لە بەغداد.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 2
👫 биография
1.👁️ئەمیر سۆفی جەمال پێنجوێنی
2.👁️میرحاج ئەحمەد تاهیر ئاکرەیی
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1978
09-11-1978
📅 Даты и события

- هێرشی داگیرکەری ئێڕاقی بۆ ناوچەی شێنێی نزیک قەڵادزێ کە بنکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێبوو، لەو هێرشەدا دوژمن هەزاران سەرباز و جاش و سەدان تانک و تۆپ و فڕۆکەی بەکارهێنا، بەرامبەر 600 - 700 پێشمەرگە. ئێرانیش هاوکارییەکی باشی سوپای ئێڕاقی کرد لەو هێرشەدا بەڵام لە ئەنجامدا دوژمن شکێنرا و گەلێک دەستکەوتیش هەبوو، زیانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنها دوو بریندار بوو.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1965
09-11-1965
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️ئەمیرە عەلی عەبدولغەفور زادە
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1964
09-11-1964
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
👫 биография
1.👁️ئەبوبەکر عەبدوڵڵا عەزیز مستەفا
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1943
09-11-1943
📅 Даты и события

- هێرشی د.ق، بۆسەر پێشمەرگە بارزانییەکان لە ناوچەی مێرگەسوور، کە چەند رۆژێکی خایاند و هێزی د.ق شکا و 60 کەسیان لێ کوژران و بریندار بوون.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1939
09-11-1939
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 2
👫 биография
1.👁️Cemşîd Celadet Ali Bedirxan
2.👁️جەمشید جەلادەت عەلی بەدرخان
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1921
09-11-1921
📅 Даты и события

⚠️ Этот пункт в соответствии с Kurdipedia в 📏 Стандарты не доведен до конца !

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 1
📖 Статьи
1.👁️Mevlanzâde Rifat Bey ve Kürdistan
📂[ Больше...]

⭐ Рейтинг товара
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

📅 09-11-1908
09-11-1908
📅 Даты и события

- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کورد لە ئەستەمبوڵ لەلایەن تۆفیق بەگەوە، کە پێ دەچێت پیرەمێردی هۆزانەوان بێت و سەرنووسەریشی ئەحمەد جەمیل پاشا بوو، ئەم رۆژنامەیە ئۆرگانی نێوەندی کۆمەڵەی بەرزی پێشکەوتنی کورد بوو.

✍️ обновлять эту деталь! |
📚 Похожие файлы: 0
🖇 Связанные предметы: 0

⭐ Рейтинг товара
1 Голосуй 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный

Скачать все Хронология событий в формате PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Время создания страницы: 0,421 секунд!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574