باکووری کوردستان
- دادگای تورکیا ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر هەر یەک لە
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر و
لەیلا بیرلیکلەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری پیشووی
هەدەپەهەدەپە دا سەپاند. داواکاری گشتی بەهۆی بەشداری بوونیان لە رێپێواندا سکاڵای لە دژی عەلی جان ئۆنلو، عایشە ئاجار باشاران، عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتارانی هەدەپە تۆمار کرد و دانیشتنی ئەو سکاڵایە لە دادگای سزاکانی شرنەخ بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا دادگا بە پاساوی ئەوەی لە دژی یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان بوون، بۆ هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک بڕیاری سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانیی دەرکرد. دادگاکە دۆسیەی پەرلەمانتاران ئۆلون و باشارانی لەو دانیشتە جیاکردەوە و دۆسیەکەیان دەبرێتە دادگایەکی تر.[3]

ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا
- چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا - TJA) و دایکانی ئاشتی لە شاری
وانوان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن و چالاکییەکەی کرد و مانگرتنەکەش ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.[3]
- 25 ژن لە چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA - تەژەئا) کە لە شاری
ئامەدئامەد بۆ 3 ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر کران.[3]
- بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ- دەگەهە – DGH، ڕایگەیاند لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە و لە 12 شوێنی شاری ئامەد دا ئاڵای
پەکەکەپەکەکەیان هەڵکردووە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ پرۆژەی تونێلی رێگەی نوێی
مەریوانمەریوان -
سنەسنە کرایەوە.[5]
-
ئارمان غەفووریئارمان غەفووری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان که ڕۆژی 2ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، به دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.[6]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی باپیر بەرزە کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشاریان دەستبەسەر کرد.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی جەماڵ مەحموودزادە، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێورمێ دەسبەسەر کرا.[6]
باشووری کوردستان
- لە گوندێکی نێوان
کەلارکەلار -
خانەقینخانەقین،بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەوە نەبووە.[1]
- ئەمشەو بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی گەشتەکانی ڕاگرت.[4]
- بەشێکی خانووی
ئیحسان دۆغرەمەچیئیحسان دۆغرەمەچی، کەسایەتی تورکمانی لەسەر
قەڵای هەولێرقەڵای هەولێر رووخا. سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای
هەولێرهەولێریش دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و خەرجنەکردنی پارەی نۆژەنکردنەوەوە رووخاوە.[5]

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ
- ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی خالید دۆسکی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ئەندامانی پە رلەمان و رۆشنبیران و هونەرمەندانی شارەکانی کوردستان،
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر پێنجەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ لە هۆڵی رۆشنبیری بە رێوەچوو.[1]
- ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری
کەرکوککەرکوک، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکوک، لەگەڵ تیپی شانۆی ئاشتی و تیپی شانۆی سێکانی، مینی درامای (نیشتیمانی توڕەبوون) و شانۆگەریی (دوا گۆرانی)یان نمایش کرد، دواتریش کۆڕێک لە ژێرناونیشانی بنەماکانی هونەری دراما و هەڵوەستەیەک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی ڕێکخرا.[2]
- لە گوندی سەرقزڵی سەر بە شارۆچکەی
قۆرەتووقۆرەتوو سوپای پاسدارانسوپای پاسداران 247 سەر مەڕی ماڵێک دەبەن، شوانی مەڕەکان و کوڕێکی خاوەن مێگەلەکەش دەستبەسەردەکەن.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی چەتەکانی
داعشداعشەوە، دوو منداڵ بوونە قوربانی. منداڵەکانی ئاوارەی
عەفرینعەفرینن و بەهۆی داگیرکارییەکانەوە عەفرینیان جێهێشتووە. تەقینەوەکە بووتە هۆی گیانلەدەستدانی ڕۆدی ڕەشید و برینداربوونی ئیبش عەلی، کە هەردووکیان منداڵن و لە کاتی یاریکردندا مینە چێندراوەکە تەقیوەتەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
-
نادیە مورادنادیە مورادی تەمەن 25 ساڵ و دینیس مۆکویگ-ی تەمەن 63 ساڵ بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ رێگرتن لە بەکارهێنانی دەستدرێژی سێکسی وەک چەکێک لەکاتی جەنگدا لەلایەن یەکەم و هەوڵە پزیشکییەکانی کەسی دووەم لە شاری ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن. نادیە موراد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: ئەم خەڵاتی نۆبڵە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر خانمان و منداڵان ناهێنێت، بەڵام هەوڵدەدەین لە رێگەی ئەم خەڵاتەوە دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بکەینەوە.[4]
- پۆلیسی تورک ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئەنقەرە و رۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا و 11 کەسی تریان دەستگیرکرد. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: رۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا، ئەبوزەر کسا بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئەنقەرە، دەنیز ئایدن، موراد چەشمە، گوڵناز بۆزکورت، سیمگە ئاکسان، محەمەد کۆنوک، ئۆزگە چرپان، بوراک ئایدەمیر، سەلڤی پۆڵات، محەمەد دەرسولو و ئیلکەر ئیشک.[3]