🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چالاکواننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 15-11
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 15-11 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-11-2019
📆14-11-2019
📆13-11-2019
📆12-11-2019
📆11-11-2019
📆10-11-2019
📆09-11-2019
📂 زۆرتر ...
📅15 November
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,509) پەڕتووک|||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 14-11-2019
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی شاهینبەی و شەهید کەمالی شاری دیلۆک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی دا، بەسەر بنکەو بارەگاکانی رێکخستنی هەدەپەدا گرت. بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا موسلم کلچ هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری دیلۆک و محمد ئوزکان هاوسەرۆکی ناوچەی شاهینبەی و هەر یەک لە هاتیجە کوچوکر و مستەفا تونج بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەکە، بە گشتی زیاتر لە 52 کەس دەستگیر کران.[1]
- لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە چەند ناو
📅 14-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 14-11-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-11-2019
باکووری کوردستان
- لە چوراچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەنجومەنی ژنانی سەر بە هەدەپەی شاری ئێلح و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بەنیاز بوون بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە رێگریان لێ کراو 10 ژن دەستگیر کران.[1]
- بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قیووم لە پۆستی هەر دوو شارەوانیی هەدەپەی ناوچەکانی یەنی شەهیر و حەزرۆی ئامەد و ناوچەی هەزەخی شرنەخ و شارۆچکەی پەریی سەر بە ناوچەی مازگێردای دێرسم دانا. بە دانانی ئەم چوار قیوومەی ئەمرۆ، ژم
📅 13-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئەمریکییەکان دژی سەردانی ئەردۆگانن بۆ واشەنتن دی سی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 12-11-2019
باشووری کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای کاروخ لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات.[1]
- کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، ئەمڕۆ لەساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی کورد دڵدار خاوەنی سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب سیمینارێکی بۆ جەبار ئەحمەد مامۆستای زانکۆ ڕێکخست.[4]
- ئەمشه و گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردەسەر قەرەقۆلێکی سوپای تورکیا لە نزیک دەڤەری ئاڤا گیزێ لە نێوان باکور و باشوری کوردستان سنوری شارۆچکەی زاخۆ.[2]
- بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی دە
📅 12-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دانیشتوانی کۆبانێ جارێکی دیکە داگیرکەرانیان بەردباران کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 11-11-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- یەکەمین پێشانگای وێنەی تایبەت بە ژنان لە شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ژنە وێنەگرێکی کورد کرایەوە. له و پێشانگایەدا 44 وێنەی وێنەگر ئەوین عەباسی خراوەتەڕوو کە باس لە ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و سیاسەت و پەیوەندی لەگەڵ جیهان و هەروەها ڕۆڵی ژنی کورد لە ئاشتی جیهانی دەکات.[1]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تاهیر حوسێنی خەڵکی گوندی سەدباری شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست دا.[7]
باشووری کوردستان
- لە سلێمانی یادی 23یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی پێشم
📅 11-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کاروانی سەربازیی روسی و تورکی جارێکی تر بەردباران کرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
--
📂 14 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 14-10-2019

بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019

رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشداعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبانێکۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و هاوکات هێزێکی زۆری سەربازی سوپای سوریا بەره و ئه و ناوچەیە بەڕێکەوتوون.[4]
باکووری کوردستان
- لە چیای جوودی لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شڕنەخ، شەوی ڕابردوو ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە. پارێزگاری تورک لە شڕنەخ، دوێنێ بە بیانووی ناوچەی ئارام چیای جوودی لە خەڵکی سڤیل قەدەغە کردبوو. راگەیاندرا لە دەرەنجامی بۆردومانی سەربازانی تورک ئاگر لە دارستانەکانی چیاکە بەربووە. بە هیچ شێوەیەک ناکوژێندرێتەوە، لەناوەندی شاریشەوە دووکەڵی سووتانەکە دیارە.[2]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانیسلێمانی لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەڕڤانشەڕڤانان و هێزی هەسەدەهەسەدە و خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد و تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا، خوازیاری ڕاگرتنی جەنگ بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان.[3]
- بە هەماهەنگیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێرهەولێر و زانکۆی کوردستان - هەولێر، کۆنفرانسی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا: هاوبەشیکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەڕێوەچوو.[5]
دەرەوەی کوردستان
- دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا کورد تۆمەتبار دەکات بەوەی بەنیازە دیلەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئازاد بکات بۆ ئەوەی گوشار لە واشنتن بکەن دەستوەردان لەدۆخەکە بکات و رێگر بێت لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئه و بەشەی کوردستان.[4]
- یەکێتی ئەوروپا داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکە کرد کە بڕیاری بەهێز بدەن لەبارەی وەستاندنی پرۆسەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و داوای راگرتنی هێرشی سەربازی تورکیاشی کرد بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.[4]
- ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک کە دەیەوێت یارمەتی سووریا بدات بۆ پاراستنی کوردەکان بەلای منەوە باشە، ئەگەر رووسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت بێت.[1]
- لێندسی گراهام، سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکی لە دوا قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەورەترین هەڵەی لە ژیانی سیاسی خۆیدا کرد، کاتێک کردەی سەربازیی لە دژی کورد راگەیاند.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️200 پەنابەری رۆژئاوا گەیشتنە هەرێمی کوردستان
2.👁️75 شەهید و 450 برینداری مەدەنیی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی لێگەڕین
3.👁️ئاماری ڕۆژی شەشەمی هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
2.👁️پەروین بابەکر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بایکۆتی کۆنفرانسی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی کرد
3.👁️چەند پەرلەمانتارێک داوای ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
4.👁️دەقی ڕاگەیندراوی پەکەکە سەبارەت بە گرنگی بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی
5.👁️یەرەکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە ڕاگەیاند
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2018

مامۆستایانی ئێران و ڕۆژهەڵات لە مانگرتندان

باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە بەدلیسبەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند و ئامادەکاریی بۆ ئۆپراسیۆن لە مەزرا و گوندی دۆیوملو و ناوچەی خیزان دەکات.[4]
- بەهۆی قەدەغەکاریی دەوڵەتی ئاکەپە و رێگریکردن لە چوونی هاووڵاتییان بۆ لەوەڕگە و کوێستانەکان، زیانێکی زۆر بە کەرتی ئاژەڵداریی هاووڵاتییان گەیشتووە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە بە زۆری کاری ئاژەڵداری دەکەن، ناچار بوون تەنها ئاژەڵەکانیان لە گوندەکانیاندا بلەوەڕێنن. لەبەر ئەوەی هاووڵاتییان رێگرییان لێکرا، کە ئاژەڵەکانیان ببنە ناوچە شاخاوی و کوێستانەکان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سەدان سەر ئاژەڵ مردار بوونەوە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسا پەسندکراوەکان بۆ مامۆستایان، هەروەها بەهۆی زیادنەبوونی مووچەی مامۆستایان و لەلایەکی دیکەوە بەکاڵابوونی پەروەردە مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران، لەسەر بانگەوازیی ئەنجومەنی هەماهەنگی سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرتاسەری خوێندگاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مان لە کارکردن دەگیرێت و مامۆستایان ناچنەوە خوێندنگاکان.[3]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە کوێستانی بریاجی سەر بە بەخشی ناوەندی شاری سەردەشتسەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لەو کۆڵبەرانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەسووڵ سەراجی بە سەختی بریندار دەبێت.[5]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هێزەکانی سپای پاسداران، لە شاخی خێرووزەی گوندی میراوێ سەر بە شاری شنۆشنۆ، دەستیان بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی شوانێکی تەمەن 16 ساڵ دەکەن. هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو شوانە مێرمنداڵەی بە ناوی ناسیح تەمەن 16 ساڵ خەڵکی گوندی میراوێ ڕاگەیاندووە.[5]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوەپاوە، ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی سەرەخۆشی بۆ شاهۆ وەیسی کرد، کە چەند ڕۆژ پێش لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانەدا لەگەڵ هێزە ئیتلاعاتییەکان گیانی لە دەستدابوو.[5]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی سازکردنی کۆڕەکانیدا، ساڵۆنی کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەناونیشانی (ئەزموونی میللەتان لە ناساندنی کەیسی جینۆساید دا) کۆڕێک بۆ محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق سازدەکات.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: کاتژمێر 12:04 خولەکی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی سۆرانسۆرانی داوە. ئاماژە بەوەشکراوە کە بومەلەرزەکە بە گوڕی 3،2 پلەی رێختەر بە قوڵایی 10کم بووەو هاووڵاتیان هەستیان پێکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.[2]
- بەشێک له و خوێندکارانەی ناویان لەهیچ زانکۆو پەیمانگاکایەک نەگەڕانەوە، لەپێش وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەولێرهەولێر گردبوونەتەوە و داوادەکەن، کێشەکانیان چارەسەر بکرێت. پاشتر بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان و بەدواداچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت: سیستمێکی نوێ بۆ ئه و خوێندکارانە جێبەجێدەکرێت، کە ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک نەگەڕاوەتەوە.[2]
- نزیکەی 50 کیلۆی ماددەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای دهۆکدهۆک دەستی بەسەرداگیرا، کە وابڕیار بوو بە رێی قاچاغ رەوانەی تورکیا بکرێت.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شارۆچکەی سۆران و رواندزرواندزی هەژاند.[6]
- شەوی رابردوو، لە گوندی وەرمێلێی سەر بە شاری دهۆک، لە رووداوێکی سەرنجراکێش دا دوای پێکدادانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک، ئەسپێک دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە و ژنێک بریندار دەبێت.[6]
دەرەوەی کوردستان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەوروپا رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای بازرگانی هۆنگ کۆنگ- ئەفریقی کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکانی لە هەرێم جێهێشتبوو، لەئێستادا بەمەبەستی وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە کوردستان.[2]
- وەزارەتی ئیتلاعات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشانکرماشان، شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەپێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان لە شاری پاوەپاوە، دۆزیەوەتەوە و پاش شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزە ئیتلاعاتییەکان و پێشمەرگەکانی حدکا ڕووی داوە.[5]
- دەزگای هەواڵگریی عێراقی ئاشکرای دەکات: هیچ گومانێکیان لەمردنی فازڵ بەرواری فەرماندەی لیوای ئاڵتوونی نییە.[2]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی مریشک لە هەزار و 800 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزارو 600 دینار
2.👁️ڕژاک، هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنانەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی نوری-یەوە بڵاوکردەوە
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️ڕووبەری سەوزایی کەلار دەکرێتە شوێنی بازرگانیی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2017

کۆنفرانسی گشتی 17 ەمینی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە زیندانی ناوەندی ورمێورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج ژنی زیندانیی بەهۆی پێشێلکارییەکانی بەڕێوەبەران و پاسەوانەکانی ئەو زیندانە بەرامبەر بە زیندانیانی بەندی ژنان، مانیان لە خواردن گرت.[3]
باشووری کوردستان
- رەوشی خورماتووخورماتوو و باشووری کەرکوککەرکوک هەر ئاڵۆزە و ئەگەری پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدا هەیە.[2]
- دوای دروستبونی ئاڵۆزییەکان شەوی رابردووی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی، بەپێی رێکەوتنێکی نێوانیان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر شەڕ لە شاری دووزخورماتوو راگیرا.[4]
- چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمکۆڕەک تیلیکۆم لە شاری حیللە و کۆمەڵێک کارمەندیان رفاند، پاشان بارەگاکەیان تەقاندەوە.[1]
- سوپای عێراقسوپای عێراق لە سنووری کەرکووک پێشمەرگە ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات تاوەکو کاژێر 12:00 پاشەکشە بکەن. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت هەر جوڵەیەک بکەن بەتووندی وەڵامیان دەدەنەوە.[1]
- بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگەهەپەگە رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هێزەکانیان ئامادەن بەرگری لە خاک و خەڵکی کەرکوک بکەن.[4]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمڕیفراندۆم نەگۆڕاوە، دەشڵێت حکومەت بەردەوامدەبێت له و بڕیارانەی کە له و بارەیەوە داویەتی.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەڕەکی نەهزەی ناوەندی ڕەقەیان لە چنگی چەتەکانی داعشداعش ڕزگارکرد، لە ئەنجامی شەڕی شەوی ڕابردوو بۆ ئێستا لە گەڕەکی نەهزەدا 23 چەتەی داعش کوژران.[3]
دەرەوی کوردستان
- بەستنی کۆنفرانسی گشتی 17 ەمینی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری ئایندهۆڤن، هۆڵەندا[2]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی لە رونکردنەوەیەکدا باسی پێش روداوەکانی کەرکوک دەکەن
2.👁️لێدوانی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
3.👁️نداء الی أهالي كركوك... مدينة التأخي
4.👁️هەپەگە کوژرانی 10 سەربازی لە بارزان و دەرسیم و گەڤەر ڕاگەیاند
5.👁️یاداشتی‌ پێشێلکاریی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن ئاڕاستەی‌ پەرلەمان و کۆمسیۆن دەکرێت
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2016
14-10-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- جێگری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری هونەری رایدەگەیەنێت، سەرەڕای نەبوونی بودجە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بەڵام بەمنزیکانە 33 بینای قوتابخانە تەواودەبێت.
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، گەیشتە شاری کەرکوک و بڕیارە دوو تەوەری سەرەکی لەگەڵ ئیدارەی‌ پارێزگاکه و وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاوتوێ بکات، ئەوانیش پرسی شەڕی حەویجه و نەوتی پارێزگاکەیە.
- لە ناوچەی گارێی شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە نزیک بارەگای سەربازی تەکەلیەوە تێدەپەڕی بۆمبێکی پێدا تەقیەوە، پاش تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی روداوەکە کران.
- لە شارۆچکەی ئەلباکی سەربە وانیش لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی تەقەینەوەیەکی سەخت رویدا، ئەو کاروانە بەرەو سنوور بەڕێوەبوو، بەگوێرەی سەرچاوەکانی راگەیاندنی تورکیا لە ئەنجامی ئەو تەقنەوەیەدا هەشت سەرباز برینداربوون، کە دۆخی تەندوروستی دووانیان ناجێگیرە.
- زولفیە کیشمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی پیرانی سەربە شاری ئامەد دەستبەسەر کرا، لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە ئامەدیش دوو هاوڵاتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
- لەسەر رێگەی مێردین - ئامەد لە باکوری کوردستان تەقینەوەیەک روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کردووەتە ئامانج. بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەکانی راگەیاندنەکانی تورکیاوە بەدەست گەیشتوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا سێ سەرباز کوژراون و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون. بریندارەکان بە ئامبولانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️پێنجوێن، لەمساڵدا 2500 تۆن پەتاتە بەرهەمهێنراوە
2.👁️داهاتی مانگانەی ئیدارەی ڕاپەڕین بەشی 6٪ ی موچەی فەرمانبەرانی دەکات
3.👁️وەزیری کۆچ و کۆچبەران: تائێستا 48 ملیار دینار بۆ ئاوارەکان دراوەتە هەرێم
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️گوڵزاری موراد؛ لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتە بە ژیان و بەرهەمەکانی کەسایەتیی ئایینی خانەقین شێخ موراد زەنگنە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە! دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی "ئازادی موسڵ"
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2015

شوان زەنگەنە

- مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تری پارێزگای سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن.
- وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی 27 وڵات کۆبووەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، نوێنەری‌ ئەو وڵاتانە ئاماژەیان بەوەکرد کە هەرێمی‌ کوردستان لای‌ ئەوان ناوبانگێکی‌ باشی‌ پەیدا کردووە، بەڵام رووداوەکانی‌ ئەم دواییە کاریگەریی‌ نێگەتیڤیا لەسەر ئەو ناوبانگە دروست دەکات.
- مەسعود بارزانی‌ پێشوازی‌ لە وەفدێکی‌ هاوبەشی‌ کۆماریخوازەکانی‌ هەر دوو ئەنجومەنی‌ پیران و نوێنەرانی‌ ئەمریکا کرد و بارودۆخی‌ هەرێمی‌ کوردستان و شەڕی‌ داعشیان تاوتۆێ کرد و رایگەیاند، کێشەی‌ سیاسی هەرێمی‌ کوردستان چارەسەر دەبێت و کاریگەری‌ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری‌ هەرێمی‌ کوردستان نابێت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2014

کۆبوونەوەی دهۆک

- ساڵح موسلیم و نوێنەری لایەنەکانی رۆژئاوا لەگەل مەسعود بارزانی لە دهۆک کۆبوونەوە.
- بۆ یەکەم لە دوای دەستپێکردنی قۆناغی چارەسەری لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە جۆرەکانی F-16 و F-4، شەوی رابرادوو چەند بارەگایەکی پارتی کرێکارێ کوردستانیان لە داهلیجا بۆردوومان کرد.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان توانیان گوندێک و دوو ناوچەی ستراتیژی کوبانێ لە دەستی داعش دەربهێننەوە و زیانی زۆریش بەو گرووپە بگەیەنن.
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرایی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان ئەمڕۆ سێشەممەی بەبۆنەی کارە تیرۆریستییەکەی قەرەتەپەوە وەکو رۆژی ماتەمینی لە هەرێمی باشووری کوردستاندا راگەیاند.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️وەزیری دارایی: داهاتی هەرێمی کوردستان %70 کەمیکردووە
🏰 شوێنەکان
1.👁️قەرەتەپە
✌️ شەهیدان
1.👁️چەکدار موسلیم (پێشەنگ کوردستان)
2.👁️حەسەن ئیبراهیم (خوێنڕێژ کۆبانی)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2013
14-10-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- بومەلەرزەیەک ناوچەکانی هەڵەبجەهەڵەبجە و سیروانی هەژاند.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️دەریایەک لەنەوت لەهەرێمی کوردستان دەدۆزرێتەوە
2.👁️ساڵی 2008 بەرزترین رێژەی گەشەکردنی گەشتیارانی تیا تۆمارکراوە
3.👁️گەشت و گوزاری سلێمانی ئاماری 7 ساڵی گەشتیارانی راگەیاند
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد هوژەبری - ئەنوەر هۆژەبری
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2012

14-10-2012

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️چیرۆکە عاشقانەکەی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2010
14-10-2010
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️هەیڤ
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2009
14-10-2009
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال نەجاری
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2004
14-10-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- پاش ئەوەی رۆژی 12-10 و لە کاتژمێر شەشی بەیانیدا عیماد سەلیم هەرکی کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و دوکانی ئاسنفرۆشیی هەبوو لە موسڵ، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێندرا، ئەمڕۆ تەرمی نێوبراو بە سەربڕدراوی فڕێدرابووە بەر دەرگای ماڵەکەی.
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی میزۆپۆتامیا لە بەغداوە، ئەمڕۆ کچە رۆژنامەنووسی کورد بەناوی (دینە محەمەدحەسەن) لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا بەهۆی پەلامارێکی تیرۆریستییەوە گیانی لەدەستدا.
- بەرپرسێکی یەکێتی لە بەغدا جارێکی دیکە ئەو هەڵوێستەی دووپات کردەوە کە کورد ئامادەیە بچێتە ململانێیەکی چەکدارییەوە ئەگەر لایەنی عەرەبی سوور بێت لەسەر رەتکردنەوەی ناسنامەی کوردیی شاری کەرکوک.
- لەیلا زانا لە سەردانێکیدا بۆ بەلژیک رایگەیاند کە پێویستە مافەکانی کورد بەپێی دەستوور دابین بکرێت.
- پارێزەر ئەنوەر ئەلبوننی کە هەڵسوڕاوێکی چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤە لە سوریا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە دەسەڵاتدارانی سوریا سێ هاووڵاتی کوردیان لە ناوچەی ئاموودای سەر بە پارێزگای حەسەکە دەستگیر کردووە. ئەلبوننی روونی کردەوە کە ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتەوە دەستگیرکراون. هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە پەیوەندیی بە رووداوەکانی مانگی مارتی رابردووی قامشلۆوە هەیە.
- تا 15-10: بەستنی کۆنگرەی دووەمی حیزبی رزگاریی کوردستان.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️لەیلا زانا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-2003
14-10-2003
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- روودانی تەقینەوەیەک لە باڵوێزخانەی تورک لە بەغداد و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند تورکێک.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1997
14-10-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورک 3 جار هێزەکانی هاوپەیمانی دیموکراتی کوردستانی لە باشووردا بۆمباران کرد.
- یەکێتی رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێدا نزیکەی 57 کەسیان لە هێزەکانی پارتی کوشتووە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدوڵڵا نوری سەباح - کەنداڵ
2.👁️هیوا جەبار وەلی - چەکدار
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەیوان عەلی - سەردەم
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1996
14-10-1996
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- گیرانی کۆیە و دێگەڵە، لەلایەن ینک.
- ئامریکا هەڕەشەی لە ئێڕاق و ئێران کرد، تاوەکو دەست نەخەنە نێو کاروباری باشووری کوردستانەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمیل عەباس فەقێ رەشید
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1995
14-10-1995
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تا 15-10، لە بڕۆکسلی پێتەختی بەلژیک، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 13 پارت و رێکخراو و 21 کەسایەتیی نیشتمانی و رۆشنبیر پێکهات. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای کۆمیتەی پەیوەندی سازدرا، کە پێک هاتبوون لە: شێخ عێزەدین حوسەینی، ئیبراهیم ئەحمەد، پڕۆفیسۆر عیسمەت شەریف وانلی، زوبەیر ئایدار، عەلی سەپان، د. جەبار قادر، شەرەفەدین کایا و د. حەسەن حیسامی. کۆبوونەوەکە بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانیان بە ئەرکێکی گرنگ زانی و شەڕی براکوژییان تاوانبار کرد و هەروەها دڵشادیی خۆیانیان بەرامبەر هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی حدکا دەربڕی. پاشان کۆمیتەکەیان فراوانتر کرد، کە ئەمانەش بوونە ئەندامی: کازم بابە، نەبی قادری - حدکا، ئەمیری قازی - پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵا - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، خەلیل جوندی - پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان، مەلا محەمەد جوانڕۆیی - پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێڕاق، جەواد مەلا - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، د. شەفیق قەزاز - کۆنگرەی گەلی کوردستان، رەهبەر مامەش - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان.
- گیرانی محەمەد شوکر، لەلایەن ئاسایشەوە، بە تاوانی ئەوەی ئەندامی رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقە، نێوبراو پاش 4 رۆژ ئەشکەنجەدان، نامەیەکی پێ پڕدەکەنەوە، کە چیدی بڵاوکراوەی پارتەکەی لە ماڵیدا نەبێت، ئەگینا دەیکوژن، پاشان بەڕەڵڵای دەکەن.
- سەرۆکی پکک عەبدوڵڵا ئوجەلان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئامریکی جۆرج بوش کرد، کە تێیدا دەڵێت، ئێمە دەوڵەتی کوردیمان لە تورکیادا ناوێت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1989
14-10-1989
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بەستنی کۆنگرەیەکی جیهانی لە پاریس، بۆ بەرگریکردن لە کورد کە نزیکەی 200 نوێنەر بەشدارییان تێدا کرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️جەعفەر ئەمین محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1988
14-10-1988
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدولرەحمان سێوەیسی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1987
14-10-1987
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️محەمەد فاتیح عەبدوڵڵا ئەحمەد ناسراو بە زانا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1984
14-10-1984
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️محەمەد ساڵح عومەر ئیسماعیل
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1976
14-10-1976
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەبوبە‌کر شێخ نوری قە‌رەداغی ناسراو بە ئاشتی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1974
14-10-1974
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️جابير سابير سادق
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1971
14-10-1971
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بیرۆی رامیاریی حدکا، بۆ دواجار بڕیاریدا کە پەیوەندی بکات بە ئەحمەد تۆفیقەوە، تاوەکو بگەڕێتەوە نێو حدکا، بەڵام نێوبراو هەر رازی نەبوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەحمەد تۆفیق
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 14-10-1927
14-10-1927
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دۆزینەوەی یەکەم بیری نەوتی کوردستان لە باباگوڕگوڕ، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574