باکووری کوردستان
-
سەمرا ئۆزلوسەمرا ئۆزلو، رۆژنامەنووسی کورد و بەرپرسیاریی گشتی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو، دەستگیر کرا.[1]
- پارێزگای ئەنقەرە بەهۆی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییکردنی
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە، هەموو جۆرە کۆبوونەوە و یادکردنەوە و گردبوونەوەیەکی لە تەواوی ئەنقەرە قەدەخەکرد. کات و شوێنی دادگاییکردنی دەمیرتاشیش گۆڕدرا.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی محەممەد کەریمیخا کوڕی خالید تەمەن 37 ساڵ، حوسێن مەحموودی کوڕی محەممەدکەریم تەمەن 37 ساڵ و ئەمیر ئیبراهیمی کوڕی ئەبووبەکر تەمەن 38 ساڵ، لە دادگای ئینقلابی شاری
بۆکانبۆکان بە سەرۆکایەتی پەیمان ڕۆستەمی، بەرپرسی لقی دووی دادگای کەیفەریی 2 بە 13 ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.[5]
باشووری کوردستان
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیرەکانی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش ماڵئاوایی دەکەن.[3]
- وەفدێکی حکومەتی تورکیا گەیشتووەتە
کەرکوککەرکوک و لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆبوەتەوە و دواتر چاویان کەوتووە بە کوتلەی تورکمانی لەئەنجومەنی پارێزگا.[2]
- فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، پەرلەمانتارێکی کوردیش ئاشکرای دەکات کەبەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکان تاوەکو لەگەڵ عەبادی لەسەر بودجە گفتوگۆ دەکەن.[1]
-
کیفاح مەحمودکیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری میدییایی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، بە ڕۆژنامەی ئەلمەدای ڕاگەیاندووە پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی هەرێم لە
25-01-201825-01-2018دا دەستپێبکاتەوە.[2]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی یەکگرتوو لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی لایەنەکان نییە، بڕیارەکە نیگەرانی کردوون.[4]
- بەشێکی بازاڕی عەلوەی
سلێمانیسلێمانی گڕیگرت و بەرگری شارستانیش هۆکارەکەی بۆ شۆڕتی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.[2]
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری عێراق بەڕەسمی هەرسێ نوێنەرەکەی پێشمەرگەی لە وەزارەتەکەی دەرکردووە.[2]
- ئاسایشی
باشماخباشماخ بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر، باوکی شەهید سورکێو و
نزار محەمەدنزار محەمەد، چالاکوانی مەدەنی-یان دەستگیر کردوە و بڕی دوو هەزار و 800 دۆلار پارەشیان لێسەندن.[1]
-
عەلی حەمەساڵحعەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ رایگەیاند: لەسەر دانانی چەند بازگەیەکەی نایاسایی و وەگرتنی باج لە بازرگانان لە سنووری هەولێر و سلێمانی، هەروەها خەرجکردنی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ سکاڵای یاساییم لەڕێگەی دەستەی دەسپاکی لەسەر سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تۆمارکرد.[2]
- دوای رێگریکردن لەگەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی رژێمی بەعس بۆ سنوری
لەیلانلەیلان لە رۆژهەڵاتی
کەرکوککەرکوک، بەتۆمەتی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا داوای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری شارەدێی لەیلان (محەمەد وەیس) تۆمارکرا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە گوندەکانی سەربە شەرا و شێراوایان لە
عەفرینعەفرین تۆپباران کرد.[1]
- ماڵپەڕی ئەلدیار نووسیوێتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پێویستە سوریا دابەشبکرێت بۆ سێ دەوڵەتۆکە، دەوڵەتێکی کوردی و دەوڵەتێکی عەلەوی لەگەڵ مەسیحییەکان، دەوڵەتێکیش بۆ سوننەکان.[2]
- پارتی یەکێتی دیموکرات (
پەیەدەپەیەدە) لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە داوایەکی ئاراستەی جیهان کرد لەبارەی راگرتنی بۆردومانەکانی سەر شاری عەفرین لەلایەن تورکیا.[2]
- ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوه و داوایکرد سەرجەم چەکی گروپەکانی رۆژئاوای کوردستان رادەست بکرێتەوە. له و کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بەڕێوەچووه و زنجیرەیەک بڕیار دەرکرا کە زۆربەیان تایبەت بوون بە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاندرێنادەین لەسەر سونەکانمان هیچ گروپێک بوونی هەبێت و دەبێت سەرجەم ئه و چەکانەی دراون بە
پارتی کرێکارانی کوردستانپارتی کرێکارانی کوردستان له و ناوچەیە بەبێ دواکەوتن رادەستبکرێنەوە.[2]