باکووری کوردستان
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری
پەکەکەپەکەکە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جاوید رەحمان، ریپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی دەسبەسەر کراون، کوردن و لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا زیاتر لە 352 هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.[8]
-
پەریسا سەیفیپەریسا سەیفی خەڵکی
کامیارانکامیاران، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا. ئەو چالاکە مەدەنییە، لە 12هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون اصلاح و تربیت) بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری
سنەسنە کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکەکان باری تەندروستیی ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.[8]
باشووری کوردستان
- بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، لافاو لە چەند شوێنێکی شاری
هەولێرهەولێر دروستبوو و ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکرد.[1]
- یەکەمین پێشانگای بەهرەمەند شیرین جەمال لە گەلەری ئازاد شەوقی کرایەوە.[5]
- وتەبێژی یادی 32 ساڵەی کیمبابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات جیاواز لە ساڵانی رابوردوو کە یادەکە لە هۆڵ و شوێنە داخراوەکاندا دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ بڕیارماندا کە لەسەر مەزاری شەهیدان یادەکە بکەینەوە.[3]
- سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەکردنی سەرنج و تێبییەکان لەسەر پرۆگرام دیاریکراوە کارەکانی خۆی تەواوکردوەو هەفتەی داهاتووش دەنگی لەسەر دەدرێت، وەفدی یەکێتیش لەبەغدا لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆبووەتەوەو لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وەزارییەکانیش فراکسیۆنە کوردستانییەکان پەیامی هەرێمیان پێگەیاندوە.[5]
- لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کەرکوکەوە سێ کەس دەستگیرکران بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەهێرشەکەی سەر گوندی چەخماخە.[3]
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و هاوکات باس لە مەترسییەکانی داعشیش کرا.[3]
- لە رووداوێکی تەقەکردندا، لە ناوبازاڕی چەکفرۆشەکانی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، دوو هاوڵاتی برینداربوون، تەقەکەرەکەش بەره و جێگایەکی نادیار هەڵهاتووە.[7]
- چەکدارانی
داعشداعش گەنجێکی دانیشتووی
خانەقینخانەقینیان بە 50 هەزار دۆلار ئازادکرد کە یەکێکە لەو حەوت کەسەی داعش لە ماوەی رابردوودا رفاندنی.[4]
- بە بەشداریی شەش وەزارەت و دەستەی گەشتوگوزار و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، تێیدا قسە لەسەر خۆپاراستن و میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.[4]
-
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر سەردانی یەکێتی و گۆڕی
مام جەلالمام جەلال و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا دەکات لە
سلێمانیسلێمانی.[1]
- دژی روخانی دوکانەکانیان کاسباران و دوکاندارەکانی گەڕەکی باروتخانەی شاری
کەرکوککەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی نێوان گەڕەکی ئازادیی و رەحیماوایان داخست، داوای قەرەبوو کردنەوەیان کرد.[7]
- کۆمەڵەی هێڤی بۆپشتیوانی قوربانیانی جەنگ خەڵاتی 40 خوێندکاری یەکەمی لەسەر ئاستی ئامادەیی کوێستانی لە شاری کەرکوک کرد.[2]
- خاوەن زەوییەکانی گەرەکی هەشتی حەسارۆک لەشاری هەولێر، لەلای داواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماکرد، لەبەر ئەوەی 17 ساڵە خزمەتگوزاریی نەبراوە بۆ گەڕەکەکانیان.[7]
- بەهۆی دارمانی شاخێک لە سنووری شارۆچکەی
شەقڵاوەشەقڵاوە رێگەی دەیان گوند لە سەرکەندی خەیلانییان داخرا و هاتوچۆی گوندنشینان له و رێگەیەوە پەکی کەوتووە.[6]
دەرەوەی کوردستان
زۆربەی قوربانییەکانی هێرشەکەی ئەڵمانیا کوردن
- شەوی رابردوو، لە شاری هاناو لە ویلایەتی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە 2 شوێنێدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە 11 کەس کوژران. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن زۆربەی ئەو کەسانەی کوژراوان کوردن و خەڵکی باکوور و رۆژاوای کوردستانن.[1]
- پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەو دوو چەکدارەی لە دوو شوێنی نێرگەلەکێشان لە شاری هاناو نزیک لە شاری فرانکفۆرت 11 کەسی کوشتووە، لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی لەگەڵ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە و زۆربەی قوربانییەکانیش کوردن.[6]
- لە دژی هاوسەرۆکانی گشتیی
هەدەپەهەدەپە پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان و
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی و 4 پەرلەمانتاری تری هەدەپە سکاڵا درایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا.[2]
- دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش و داگیرکەرییی بۆ سەر ئیدلب کرد، ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داوایان لە سوریا کرد ئۆپراسیۆنی ئیدلب رابگرێت.[2]
- دوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، دوو حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قوم تۆمارکراوە، چالاکوانانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان بۆ داخستنی سنوورەکان بە رووی ئه و وڵاتە دەستپێکردووە.[6]
- کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگا کوردستانییان لە ئەلمانیا -(KON-MED)، کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (CÎK)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کارکەرانی دیمۆکراتیک- (DÎDF) و پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-(HDP) لە بارەی هێرشە رەگەزپەرەستانەکەی شاری هاناوی ئەلمانیا لێدوانێکیان بڵاو کردەوە. کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگا کوردستانییان لە ئەلمانیا -(KON-MED) لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند، خانەوادە کوردەکان لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە ئێستادا لە بەر دەرگای ناوەندی کلتوری کورد کۆ بووەنەتەوە و ئازارەکانیان هاوبەشی پێدەکەن. (KON-MED) بانگەوازیی ئەوەی کرد کە لە کاتژمێر 18:00 گەل و ریکخراوەکان لە هاناو کۆ ببنەوە و راشیگەیاند لەوێ رێپێوانێک بەڕێوە دەچێت.[2]
- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە راگیرا ئەوەش بەهۆی ئاشکرابوونی چەند توشبوویەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا.[3]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی پێنج سەربازی دیکەی لە ئیدلب راگەیاند و دەڵێ، لە وەڵامدا چەند پێگەیەکی سوپای سووریایان بۆردوومانکردووە.[4]
- وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە فڕۆکەکانیان تانکێک، شەش پانزێر و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەتەکانی سەر بە تورکیایان لە ئیدلب لەناوبردووە و بانگەوازیی لە تورکیاش کرد، کە هاوکارییکردنی تیرۆر ڕابگرێت.[7]