باکووری کوردستان
- لە ناوچەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕێ 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 9 کەس لە
وانوان بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە گیانیان لە دەستداوە.[1]

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وان گەیشتە 9 کەس
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی 31 ساڵە بە ناوی سەیوان سەیفی خەڵکی گوندی یوژنانی ساولاوای هەورامانی سەر بە
سنەسنە لە شوێنێکی بەرزی شاخێکی هەورامان کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بە هۆی ئەوەی ئەو شوێنەی کۆڵبەرەکە لێی کەوتە خوارەوە سەخت بوو، تیمەکانی رزگارکردن بە هەلیکۆپتەر خۆیان گەیاندە کۆڵبەرەکە و بۆ نەخۆشخانەی کۆساری سنە گواستیانەوە. سەیوان سەیفی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[1]
- بومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.7 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر، پارێزگای
ورمێورمێی هەژاند، ئەمەش دووەم بومەلەرزەیە کە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا له و ناوچەیە رووبدات.[4]
باشووری کوردستان
- ئەمرۆ لە ماڵی رۆشنبیری سەر بە
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری عێراق لە شاری
کەرکوککەرکوک، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن هەڤاڵ دارا شارەزا لە زمانی کوردی سیمینارێک پێشکەش کرا.[1]
-
دەزگای خێرخوازیی بارزانیدەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی رێکخراوی موسڵ بۆ گەشەپێدان و لە پرۆژەی سەنەد هەستان بە ئەنجامدانی ماراسۆنێک لە کەمپی حەسەن شام لەژێر ناونیشانی رادەکەین لەپێناو ئاشتی.[3]
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئه و کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کرد و رێکلامی بۆ ماسکی تایبەت کرد، لەسەر سکاڵای وەزارەتەکە دەستگیرکرا.[4]
- بەهۆی نماییشکردنی شانۆییەک لە
کەلارکەلار، ناڕەزایی ئیسلامییەکانی لێدەکەوێتەوە و هەڕەشە لە ئەندامانی گرووپی هونەریی ئەستێرەکان دەکرێت.[2]
- باوکی ئەو منداڵەی لە
هەولێرهەولێر دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و دواتر سکاڵای ئەوەی کرد کە تاوانباران دوای دەستگیرکردنیان ئازاد کراون لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ چەند پارێزەرێکی خۆشبەخش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج کەس لەسەر دۆسییەی کچەکەم دەستگیر کراون.[4]

باوکی ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئاشکرا دەکات
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی رابردوو گوندی مەبعوجەیان لە
گرێ سپیگرێ سپی بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا 2 هاووڵاتیی بریندار بوون.[1]
- بە پێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمیر 18:40ەوە هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک گوندی گرێ سپی. گوندەکانی خربێت بەقە، بیرزینار، کۆر حەسەن، لەقلەقۆ، قزعەلی، ساوانۆ و مەووجا بە هاوەن و ئۆبوس تۆپباران دەکرێن. بە پێی زانیاریەکان خەڵکی مەدەنی کراوەتە ئامانج.[1]
دەرەوەی کوردستان
- 4هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتیکی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە هۆڵی وەزرشیی ئەنقەرە دەستیپێکرد.
میتحەت سانجارمیتحەت سانجار لە شوێنی
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی بووە هاوسەرۆک و
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدانیش هەڵبژێردرایەوە. دوای کۆنگرەی هەدەپە 11 کەس دەستگیرکران کە لە بەشی تەکنیکی دەنگدا کاریان دەکرد.[2]
- میوانانی نێونەتەوەیی کە لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداریان لە کۆنگرەی هەدەپەدا کردووە، بەرخۆدانی گەلی کوردیان بەرز لەقەڵەمدا و رایانگەیاند، ئەردۆغان تێکدەشکێت. بەشداربووان وتیان، پیویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە.[1]
- حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستووە.[4]