باشووری کوردستان
- لە گردبونەوەیەکدا لە
هەولێرهەولێر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەن پابەندی ئەو بەڵێنە بن کە داویانە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژانی مەلا
وشیار ئیسماعیلوشیار ئیسماعیل.[2]
-
وەزارەتی کارەباوەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لەبۆری غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و کاریگەریی تووندی کردووەتەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.[3]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شاری
سلێمانیسلێمانی ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە شاری سلێمانی چالاکیەکی ڕێپێوانیان ڕێکخست.[1]
- مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
مەسروور بارزانیمەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی هەرێمی کوردستان لەو پێشوازی و کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکادا بەشداربوون.[3]
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندەکانی سنوری ناوچەی شێخ باوەی
جەلەولاجەلەولا تەقینەوەیەک روویداو جوتیارێک برینداربوو.[6]
- کاتژمێر 03:00ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی ژنان بە دروشمی لە دژی داگیرکاری و ژن کوشتن بێدەنگی بشکێنە گردبوونەوەیەکیان لە باخچەی قەڵا لە شاری
کەرکوککەرکوک بەڕێوەبرد.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- لە نزیک کەمپی پەنابەران و جادەی نێودەوڵەتی (M4) هێرشکرنێکی بەهێز ئەنجام دەدرێت. هەروەها ناوەندی ناوچەی عەین عیسا تۆپ باران دەکرێت.
شەڕڤانشەڕڤانانی
قەسەدەقەسەدە و ئەندامانی هێزی سوپای ڕژێمی سوریا وڵامی هێرشەکان ئەدەنەوە. هێرش بە مەبەستی داگیرکردنی ناوچەکە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە بەردەوامە.[1]
- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی
گرێ سپیگرێ سپی 10 کەس کوژران و 20ی دیکە برینداربوون.[2]

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گرێسپی 30 قوربانی لێکەوتەوە
- بەگوێرەی ئاژانسی سانای سەر بە حکوومەتی سووریا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیان لە گوندی عریشەی سەر بە
سەرێکانیسەرێکانیان گوللەباران کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە گرێ سپی و سەرێکانی دەستیان بە تاڵانکردنی ماڵی هاووڵاتیانی کورد کردووە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایگەیاند، بە تەنیا لە پارێزگای خوزستانی ئێران 60خۆپیشاندەر کوژراون.[1]
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان دژی داگیرکەری ئێران ئەنجامدرا.[5]
- فەرەنسا لەسەر هەژموونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاتەدەنگ و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەمریکا خەریکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە دەکات.[3]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئیدانەی سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات و دەڵێت: بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر.[3]