باکووری کوردستان
- ژمارەی تووشبووان لە
دیلۆکدیلۆک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە. لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە پشکنینی کۆرۆنای 49 هاونیشتمانی پۆزەتیڤ دەرچووە و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی ئیدارەی راخەر (فرش)، رێکخراوی سەنعەت و مەعدەنی پارێزگای
ورمێورمێ رایگەیاند: بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی 300 ملیۆن تمەن خەسارەت لە بەشی رستن و چنینی راخەر کەوتووە.[5]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فیاد ئەحمەدی کوڕی سادق خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری ورمێ پێکرا.[5]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی بێدوهێ-ی لە ناوچەی
بەرواری باڵابەرواری باڵا کرد و بەهۆیەوە کچێکی 13 ساڵان برینداربوو.[2]
- درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سەر بە
داقوقداقوق زیاتر لە 110 دۆنم زەوی جووتیارانی کورد سووتێنرا، ئەنجوومەنی گوندەکەش پێیوایە
داعشداعش ئەم دەغڵ و دانەکانیان دەسووتێنێت و ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سێ رۆژی رابردوودا.[2]
- سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە کێڵگەیەکی گەنمی جووتیارێکی گوندی تەرکەشکان لە سنووری شارۆچکەی لەیلان لە پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەردرا و تاکو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کرد، ڕووبەرێکی بەرفراوانی گەنمەکە سووتا.[3]

کەرکوک، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارێک بەردرا
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی هەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.[6]
- وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنە و نیشانەی نەخۆشی هەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.[6]
- شەوی رابردوو دوو گەنجی کورد لە گوندی یەنگیجەی سەر بە شارۆچکەی داقووق رفێنراون و بێسەروشوێنن. کەسێکی نزیکی گەنجە رفێنراوەکان رایگەیاند نەبەز مۆفەق رەشید و عیسا تەها ئیسماعیل کە پاسەوانی بیرە نەوتەکانی سنووری گوندەکەیانن، دوای چوونیان بۆ ئەرک ون دەبن و هیچ سۆراغێکیان نییە.[4]
- لە
ئاکرێئاکرێ گەڕەکی بیۆکێ کەرەنتینکرا کە لە چوار رۆژی پێشوودا شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە و رێگە بە کەس نادرێت بچێتە نێویەوە یان لێی دەربچێت. لەو گەڕەکەی ئاکرێ زیاتر لە 100 خێزان دەژین.[2]
- ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی پەنابەری کورد کە لە دورگەی خیۆسی یۆنان خنکابوو، گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەخاک سپێردرا. گەنجە ناوی راڤیار عوسمان'ە و تەمەنی 20 ساڵە، رۆژی 20-03-2020 ئەمساڵ لە دورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەمڕۆ قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت. وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و رێژەی تووشبووان بەرز ببێتەوە: ناچارین پلانی نوێ دابنێین و رێکاری نوێ بگرینەبەر.[2]
- حکومەتی عێراق بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی جوڵەی چەتەکانی داعش لە کەرکوک، هێزی زیاتر ڕەوانەی شارەکە دەکات.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
عەفرینعەفرین دوو تەقینەوە روویاندا. یەکێک لە تەقینەوەکان لەسەر رێگای راجۆ لە نزیک خاڵی پشکنینی 'پۆلیسی سەربازیی' سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر روویدا. تەقینەوەکەی تریش لەسەر رێگای عەفرین – عەزاز لە رێگەی ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تا 5ی حوزەیران درێژ کردەوە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە 24 کاتژمێری رابردوودا 29 کەس لە تورکیادا بەهۆی
کۆرۆناکۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 4 هەزار و 369 کەس.[1]
- رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاد دەبێت و لە هەفتەی رابردوو هیچ رۆژێک نەبووە لە عێراق 100 کەس تووشی کۆرۆنا نەبووبێت، ژمارەی تووشبووان لە عێراق لە پێنج هەزار کەس نزیکدەبێتەوە، بەشێک لە خەڵکیش لەو بڕوایەدان ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە درۆیەک هیچی دیکە نییە و شتێکی دروستکراوە و هیچ بنەمایەکی نییە.[2]
- جیهانپور، ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی پشکنینەکان، تووشبوونی هەزار و 787 کەسی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە، بەمەش ئاماری گشتیی تووشبووان لە ئێران گەیشتە 139 هەزار و 511 کەس. جیهانپور، ڕاشیگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 57 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گشتیی ئەو کەسانەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە حەوت هەزار و 508 کەس.[3]