باکووری کوردستان
- بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان هاوسەرۆکی شارە
وانوانی وان دوای ئەوەی لە لایەن رژێمی تورکەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوەو لە شوێنی ئەو قەیومی جێگیر کرد، بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو.[1]

بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان
رۆژهەڵاتی کوردستان
- رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی گیانبەختکردنی 143 خۆپیشاندەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پشتڕاست کردووەتەوە.[4]
- ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە سنووری
سەردەشتسەردەشت کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن ساڵحپوور بەسەختی پێکرا.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی سوهەیب ئەسەدی، خەڵکی
سنەسنە، دەسبەسەر کرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی ئەو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێزراوە.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان 6ی هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی بورهان سوبحانی، سەرکەوت ئەحمەدی، عوبەید ئەحمەدی، سالار نەورۆزی، ئاکۆ ئەیازی و بورهان کاکەیییان لە
سەلاسی باوەجانسەلاسی باوەجانی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.[7]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی سینەما سالم، کە ژمارەیەکی بەرچاو هونەرمەند و توێژە جیاجیاکان بەشدارییان کردبوو، هونەرمەند
عەدنان کەریمعەدنان کەریم نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە. ئەلبوومەکە سێ گۆرانی لەخۆدەگرێت و تێکستی گۆرانییەکان لە هەرسێ هۆنراوەی گریانی نیوەی شەو، ئەشق و ئازادی و گۆمی خوێن-ی
هێمن موکریانیهێمن موکریانی وەرگیراوە.[4]
- بەهۆی بۆردومانی گوندەکەیان لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە، دانیشتووانی گوندی سەرگەینێڵی سنووری
سەنگەسەرسەنگەسەر/ پشدەر، بەتەواوی ئاوارە دەبن. نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری شارەدێی سەنگەسەر بە کوردستان 24ی راگەیاند، بۆردومانەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و فڕۆکەکان 3 تا 4 جار دەوروبەری گوندی سەرگەینێڵی لە
قەندیلقەندیل بۆردوومان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد زیانە گیانیەکان نەزانراون، بەڵام زیانی ماڵی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە.[3]

فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بناری قەندیل بۆردووماندەکەنەوە
- لە بازگەیەکی
هەولێرهەولێر دەست بەسەر 81 تۆن هێلکەی تورکی-دا گیرا کە نەشیاوە بۆ خواردن و لە دەروازەی سنووری
باشماخباشماخ هێنراوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.[3]
- بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور، ژنان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
- بەهۆی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی (هاتوچۆ) پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە گەورە تاقانەکەی سنووری شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن، بایکۆتی دەوامیان راگەیاندوە و بەرپرسێکی تەندروستیش، دەڵێت:پەککەوتنی کەرتی تەندروستی پێنجوێن، لەئەستۆی حکومەت و لایەن پەیوەندیدارەکانە.[2]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی جێگرەکانی سەردانی
سلێمانیسلێمانی دەکات.[5]

کتێبە نوێیەکەی ئارێز عەبدوڵڵا بڵاو دەکرێتەوە
- ساڵۆنی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی خۆی مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەرەتاتکێی سەربردان بۆ نووسەر
ئارێز عەبدوڵڵائارێز عەبدوڵڵا ڕێکخست.[6]
- ئەمڕۆ لە
زانکۆی راپەڕینزانکۆی راپەڕین لە شارۆچکەی
رانیەرانیە و لەدرێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان-دا، سیمپۆزیومی بەشداریی ژن و سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانیان لە کایە گشتییەکاندا بۆ هەر یەک لە بەسمە محەمەد کۆمیسار لە کۆمیسیونی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، د.
چۆمانچۆمان هەردی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی ئەمریکی، شۆخان حەمەڕەشید پارێزەر و بەڕێوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی، بەڕێوەچوو.[4]
- لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان
دهۆکدهۆک - موسڵ، 20 خوێندکار برینداربوون. سەرجەم بریندارەکان خەڵکی دهۆکن.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی سای سەر بە حکوومەتی سووریا بڵاویکردەوە کە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی نوێی لە گوندی حەمامات لە دەوروبەری
سەرێکانیسەرێکانی داناوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیشی رەوانەی خاڵی سەربازی گردی ئەبوو بەکر لە هەمان ناوچە کردووە.[3]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاند، لە شارۆچکەی
سەرێکانیسەرێکانی، توانیویانە تۆڕێکی تونێلی سەربازی بدۆزنەوە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) بەکاریان هێناوە.[3]
- لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، تەقینەوەیەک لە کۆڵانی سیاسی ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین ڕوویدا.[4]
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە رێگانی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان گوندی دبس-ی سەر بە ناوچەی عەین عیسایان بوردومان کرد.[1]
- لە شارۆچکەی تل خەلەفی سەر بە سەرێکانی کە لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دایە، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە ئەنقەرە پۆلیس بەسەر ماڵی
بێریڤان ئاڵتانبێریڤان ئاڵتان پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیادا گرت. هێزەکانی پۆلیس ماڵی ئاڵتانیان پشکنی و دواتر دەستگیریان کرد.[1]
- دوای ئەوەی تورکیا دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی رادارەکانی سیستمی بەرگری مووشەکی (ئێس400)ی رووسی، سیناتۆری ئەمەریکی، کریستۆڤەر ڤان هولین، رایگەیاند، تورکیا سنووری رێگەپێدراوی خۆی بەزاندووە.[3]
- بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، لیرەی تورکی بەهای خۆی لەدەستداوە و جیاوازی زۆری لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو هەیە. لەم بارەیەوە،
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات: دۆلار بەجێبهێڵن. ئەردۆغان دەڵێت: دۆلار جێبهێڵن، با رووبکەینەوە دراوی خۆمان، لیرەی تورکی. لیرەی تورکی چیدی بەهاکەی لەدەست نادات. بە نیشتمانپەروەریی خۆمان وا نیشان بدەین.[3]
- سەنتەری ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان (EMCDDA) لە راپۆرتی ئەمساڵی خۆیدا، کە لەگەڵ پۆلیسی ئەوروپا سەبارەت بە بازاری ماددەی هۆشبەر ئامادەیکردووە، رایگەیاندووە،
پەکەکەپەکەکە تێوەگلاوە لە تاوانی رێکخراو و بەشداریکردووە لە بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا.[3]